.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پریمه‌رلیگی ئینگلیزی چه‌ند یاریه‌كی تێدا ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بێرنلی كرد، چێڵسی توانی له‌چواره‌م یاریدا چواره‌م بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات‌و به‌ئه‌نجامی (3-0) یاریه‌كه بباته‌وه، بیلال ئه‌نێلكا له‌خوله‌كی 45دا ده‌رگای گۆڵه‌كانی كرده‌وه، دوای دوو خوله‌ك مایكل بالاكی ئه‌ڵمانی بووه خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، له‌خوله‌كی 52دا جۆكۆڵ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه به‌تۆمار كردنی گۆڵی سێهه‌م‌و یانه‌ی چێڵسی كۆی خاڵه‌كانی كرد 12 خاڵ خۆی گه‌یانده یه‌كه‌می ریزبه‌ندی. له‌یاریه‌كی تردا یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌ربه‌ستێكی بۆ شكسته‌كانی دانا‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌یانه‌ی بۆڵتۆنیان برده‌وه به‌ئه‌نجامی (3-2) جۆنسۆن‌و تۆرێس‌و جیراد گۆڵه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپولیان تۆمار كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی تۆتنهامیش دیڤێزو كۆهین تۆماریان كرد. له‌سه‌ر یاریگای ئۆترافۆرتی تایبه‌ت به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌و یانه‌یه میوانداری یانه‌ی ئارسیناڵی كرد له‌یاری لوتكه‌دا، ئارسیناڵ توانیبوی له‌دوو یاری رابردوودا بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له‌م یاریه‌دا فێر گسنی راهێنه‌ری مانچسته‌ر رێگر بوو له‌سێهه‌م بردنه‌وه‌ی ئارسیناڵ‌و یانه‌كه‌ی ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئارسیناڵ توشی شكست هات به‌ئه‌نجامی (1-2) هه‌رچه‌نده له‌خوله‌كی 40 ئارشاڤین بۆ یانه‌ی ئارسیناڵ گۆڵیكی تۆمار كرد، به‌ڵام واین رۆنی له‌خوله‌كی 59دا به‌لێدانی سزا توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌ی ئه‌بو دیابی له‌خوله‌كی 64دا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی برده‌وه له‌پله‌ی سێهه‌مدا مایه‌وه.
yariga
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
