❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژوی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌ڵقه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-30 06:10:58

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

مێژوی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌ڵقه‌

مێژوی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌ڵقه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7424d3a560.jpg
بێگومان له‌دوای‌ ته‌مه‌نێكی‌ دیاریكراوه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ كچان‌و كوڕان خه‌ون به‌ئه‌ڵقه‌ی‌ ده‌ستگیرانیه‌وه‌ ده‌بینن و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش سونه‌تێكی‌ ژیانه‌ ، لێره‌دا مانای‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ ده‌ستگیرانی‌‌و هاوسه‌ری‌ چیه‌و مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چ سه‌رده‌مێك؟ بۆ چی‌ له‌كاتی‌ ده‌ستگیرانیدا ئه‌ڵقه‌ ده‌كرێته‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌ستی‌ ڕاست‌و له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌شدا ده‌ستی‌ چه‌پ؟

ئه‌ڵقه‌ی‌ په‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌نه‌ریته‌ كۆنه‌ فیرعه‌ونیه‌كان، یه‌كه‌م كه‌س پابه‌ند بووبێتن به‌و نه‌ریته‌وه‌ میسریه‌ كۆنه‌كان بووه‌، هۆكاری‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و جۆری‌ دراوه‌ی‌ كه‌ له‌شێوه‌ی‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ زێڕین مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرد، به‌ له‌په‌نجه‌كردنی‌ بوك به‌  یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ به‌ده‌ستی‌  زاوا مانای‌ وایه‌ هه‌موو ئه‌و سامان‌و داهاته‌ی‌ خاوه‌نێتی‌ خستووه‌ته‌ ژێر ده‌ستی‌ بووكه‌وه‌!!

به‌لاَم له‌سه‌رده‌می‌ ڕۆمانیه‌كان بوك‌و زاوا ته‌وقێكی‌ گوڵینیان ده‌كرده‌ سه‌ری‌ یه‌كتری‌ ئه‌وه‌ش هێمایه‌ك بوو به‌وه‌ی‌ په‌ویه‌ندیان پێكه‌وه‌ گرێداوه‌، ئه‌و ته‌وقه‌ش دواتر ده‌یانگۆڕی‌ بۆ  به‌نێكی‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ‌و ده‌یانئالاَند له‌په‌نجه‌یانه‌وه‌.
له‌سه‌رده‌می‌ ئه‌غریقیه‌كانیشدا كه‌ هه‌ڵگری‌ نه‌ریته‌ كۆنه‌كانی‌ پێش خۆیان بوون  له‌كاتی‌ ده‌ست نیشانكردندا ده‌ستی‌ كچه‌كه‌یان  ده‌خسته‌ ناو ده‌ستی‌ كوڕه‌كه‌‌وكاتێك له‌ماڵی‌ باوكیان بهاتنایه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ ته‌وقێكی‌ ئاسنین هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌سته‌وه‌ ، پاشان هه‌ردووكیان به‌پیاده‌ به‌ڕێده‌كران به‌ به‌ستراوه‌یی‌ تا ده‌گه‌یشتنه‌ ماڵی‌ هاوسه‌رێتیان!!
چیرۆكی‌ له‌ده‌ستكردنی‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ده‌ستی‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ ده‌ستی‌ چه‌پ له‌كاتی‌ چوونه‌ نێو ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ده‌ماره‌كانی‌ په‌نجه‌ی‌ چه‌په‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ به‌دڵه‌وه‌ ‌و به‌ده‌ماری‌ خۆشه‌ویستی‌ ناسراوه‌ به‌ناوی‌(فینا ئه‌موریس).

شێوه‌ بازنه‌ییه‌كه‌شی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ ڕۆمانیه‌كان، ئه‌و كات ئه‌ڵقه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر تۆكمه‌‌و به‌هێز دروستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هێمای‌ به‌رده‌وامی‌‌و به‌هێزی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی‌ زێر له‌و سه‌رده‌مه‌دا شێوه‌ی‌ بازنه‌ی‌ ئه‌ڵقه‌ نمونه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ ‌وسه‌لماندنی‌ ده‌ربڕینی‌ خۆشه‌ویستیه‌.

ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ نمونه‌ی‌ یه‌كه‌م كه‌ شێوه‌ی‌ ئه‌ڵقه‌ پێكدێنێت له‌دووبه‌شی‌ لكێنراو به‌هۆی‌ گرێیه‌كه‌وه‌ دروستكراوه‌، زاوا له‌ماوه‌ی‌ ده‌ستگیرانیدا نیوه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌بوك ده‌كات‌و له‌دوای‌ چوونه‌ نێو كه‌ژاوه‌ی‌ هاوسه‌رییشه‌وه‌ نیوه‌كه‌ی‌ دیكه‌ گرێده‌داته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌‌و ده‌یكاته‌ په‌نجه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ مێژو ‌و سه‌رده‌می‌ چونه‌ نێو پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ له‌سه‌ده‌ی‌ شازده‌دا وه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی‌(خۆشم ده‌وێیت)‌و(تامردن پێكه‌وه‌ ژیان به‌هاوبه‌شی‌) ‌و نوسینی‌ دیكه‌ له‌سه‌ری‌ ده‌نووسرا وه‌ك یه‌كه‌م پیتی‌ كوڕ‌وكچه‌كه‌، ئه‌و نه‌ریته‌ تائێستاش له‌زۆربه‌ی‌ جیهاندا پرێزاوه‌‌و به‌رده‌وامه‌.

به‌كارهێنانی‌ ئه‌ڵماسیش له‌ناو هه‌ندێك ئه‌ڵقه‌دا تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ هه‌یه‌،  ئه‌ڵماس ئه‌وبه‌رده‌یه‌ نرخی‌ به‌رده‌وام به‌رزه‌و دانابه‌زێت،  هێمایه‌كیشه‌ بۆ خۆشه‌ویستیه‌كی‌ ئه‌زه‌لی‌،  له‌هه‌ندێك دیزاینی‌ ئه‌ڵقه‌دا سێ‌ پارچه‌ ئه‌ڵماس به‌كارده‌هێنرێت ئه‌ویش هێمایه‌كه‌ بۆ ڕابردوو،  ئێستا‌و داهاتوو كه‌ بۆ مێژوی‌ قۆناغه‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ دروستده‌كرێت.

NNA

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanw (2009-08-30 06:27:57)

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-30 08:41:59

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مێژوی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌ڵقه‌

dastakant xoshbet bo am zanyarya grngana sarkawtwbet gyana

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-01 05:46:02

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: مێژوی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌ڵقه‌

zor swoast akam barezm
dast xosh bp payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net