.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له دوای ئه‌نجام دانی چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و به‌رشلۆنه ئاستێكی زۆر به‌رزیان نیشاندا وه توانیان زه‌نگێك بۆ یانه‌كانی ئه‌وروپا لێبده‌ن كه‌وا ئاماده كارییه‌كی باشیان كردووه بۆ به ده‌ست هێنانی خوولی شامپیۆنزلیگ له‌م وه‌رزه،،،
یانه‌ی ڕیال مه‌درید
له دوای جه‌وله‌یه‌كی بۆ ئێرله‌ندا و ئهمریكاـی باكوور یانه‌ی ڕیال مه‌درید توانی له گشت یارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت به ئه‌نجامی گه‌وره یارییه‌كان بباته‌وه وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چه‌ند ته‌كتیكی نوێ ده‌بینرێت له شێوه‌ی یاری كردنی یانه‌ی ریال مه‌درید كه جیاوازه له شێوه‌ی یاری كردنی له وه‌رزی ڕابردوو...
ڕیال مه‌درید له ڕووی تهكتیكهوهش
ڕیال مه‌درید به هێنانی یاریزانه ئاست به‌رزه‌كانی جیهان وه‌ك كریستیانۆ ڕۆنالدۆ و ڕیكاردۆ كاكا و كه‌ریم بێنزیما و چابی ئه‌لۆنسۆ هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو بۆ گۆڕینی شێوازی یاری كردنی یانه‌ی ڕیال مه‌درید هه‌رچه‌نده ئێستاش یانه‌ی ریال مه‌درید به شێوازی 4-4-2 یاری ده‌كات كه به شێوازی هۆڵه‌ندی ناسراوه به‌ڵام ده‌بینرێت له زۆربه‌ی كاته‌كان پێكهاته ده‌گۆڕێت بۆ 4-3-3 له كاتی هێڕش كردن چونكه دوو یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاست وا ده‌كه‌ن كه‌وا یانه‌كه‌یان به‌رو پێش بچێت و فشار بخاته سه‌ر گۆڵی یانه وه له كاتی له ده‌ست دانی تۆپ ده‌بینرێت كه‌وا ڕیال مه‌درید به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ست ده‌كات به‌م شێوه‌یه 4-3-2-1 ئه‌مه‌ش هێڵی ناوه‌ڕاست به ته‌واوه‌تی داگیر ده‌كرێت وه زۆر گران ده‌بێت تۆپ له ناوه‌ڕاست ئاڕاسته گۆڵ بكرێت بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێته یارییه‌كان هه‌موو هێڕشهكانی یانه‌ی به‌رامبه‌ر له لایه‌كان ده‌بێت به زۆری وه له لایه‌كی تره‌وه یاریزان كاكا وه‌ك یاریزانێكی ئازاد له ناو یاریگادا ده‌سوڕێته‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یاریزان ڕۆنالدۆ به به‌رده‌وامی یاریزان كاكاـی لێ دیار بێت وه ڕۆنالدۆـش ره خێرایی شوێنی خۆی له لای ڕاست ده‌گۆڕێت بۆ لای چه‌پ ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه چونكه یانه‌ی به‌رامبه‌ر ناتوانێت هیچ پلانێكی تۆكمه دابنێت بۆ چاودێری كردنی یاریزانان.
له ڕووی مه‌ترسیه‌وه
به‌ڵی هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه‌وا یانه‌ی ریال مه‌درید ئێستا مه‌ترسیدار تره له چه‌ند وه‌رزی ڕابردوو وه یانه گه‌وره‌كان ئێستا حسابێكی ئهتۆـی بۆ ده‌كه‌ن چونكه هێڵی هێڕش بردنێكی زۆر به‌هێز له‌گه‌ڵ هێڵی ناوهڕاستێكی زۆر ئاست به‌رز ڕه‌نگه كه‌مێك كێشه هه‌بێت له هێڵی به‌رگری به‌ڵام پێم واینه كه‌وا كێشه‌یه‌كی وا گه‌وره بێت چونكه یاریزانانی هێڵی هێڕش بردن هیچ له گۆڵ تێر نابن به‌رده‌وام ده‌بن له گۆڵ تۆمار كردن،،،به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت له یاری تۆپی پێی هێڵی ناوه‌ڕاسته چونكه بزوێنه‌ری یارییه‌كه‌یه بزوێنه‌ری گۆڵ تۆمار كردن وه به هه‌بوونی دوو یاریزان وه‌ك ئه‌لۆنسۆ و دیارا ئه‌وا یه‌كێك په‌یوه‌ست ده‌بێت به تۆپ ڕاگرتن ئه‌وه‌ی تر به تۆپ ناردن بۆ هێڵی پێشه‌وه وه یاریزان ئه‌لۆنسۆ له وه‌رزی ڕابردوو توانی 94% تۆپه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به سه‌ركه‌وتووی لێبدات ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كه‌وا یاریزان ئه‌لۆنسۆ بتوانێت یارمه‌تیه‌كی زۆری یانه‌ی ڕیال مه‌درید بدات.
له ڕووی بازرگانییه‌وه
بێ گومان یانه‌ی ڕیال مه‌درید ژماره پێوانییه‌كانی شكاند له‌م وه‌رزه وه نزیكه 220 ملیۆن یۆرۆـی خه‌رج كردن له پێناو هێنانی باشترین یاریزانه‌كانی جیهان ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌وا فلۆرێنتینۆ پێرێز گشت تواناییه‌كانی ماددی بخاته ڕوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕیال بۆ سه‌رووی یانه‌كانی ئه‌وروپا!!!ئایا به‌ڕای تۆ ئه‌م قسه‌یه ده‌بێت ڕاست بێت!!!نه‌خێر ئێستا ژیان به بازرگانی ده‌سووڕێت وه فلۆرێنتینۆ پێرێز نه‌ك بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید وای كردووه به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كه‌م دواتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ڕیال مه‌درید وه به‌ڕاستی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئاگری نرخی یاریزانانی به‌رز كرد ئه‌وه‌تا ئێستا یاریزانه ئاست به‌رزه‌كان نرخیان له 50 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر نیه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی له‌سه‌ر یانه هه‌ژاره‌كاندا هه‌یه وه هیوادارین كه‌وا یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی یاساییه‌ك بۆ ئه‌م شته دابنێت.
یانه‌ی به‌رشلۆنه
یانه‌ی بهرشلۆنهـش جه‌وله‌یه‌كی به‌ناو یاریگاییهكانی ئه‌مریكای باكوورـدا لێدا وه تیادا چه‌ند یارییه‌كی ئه‌نجام دا وه توانی به پێكهاته‌ی دووه‌می خۆی له گشت یارییه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت وه ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات
به‌رشلۆنه له ڕووی ته‌كتیكیه‌وه
یانه‌ی به‌رشلۆنه هیچ چالاكییه‌كی نه‌بوو له مێركاتۆ هاوینه‌دا ته‌نها ئه‌و بۆنده گه‌وره‌ی كه ئه‌نجامی دابێت هێنانی ئهسـێرهی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بوو وه ده‌ست به‌رداری بوون له یاریزان ئیتۆ به‌ڵام یانه‌ی به‌رشلۆنه كه‌سایه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌داوه وه به‌رده‌وامه له ئاسته پێشووه‌كه‌ی خۆی به‌ڵكو ئێستا باشتریشی لێهاتووه،،،پیپ گواردیۆلا تاكه ڕاهێنه‌ره له ئیسپانیا كه‌وا به شێوازی 4-3-3 له گشت یارییه‌كدا یاری بكات چونكه خاوه‌ن یاریزانی خێرا و لێهاتووه وه متمانه‌ی زۆری پێیانه كه‌وا ده‌توانن كۆنترۆلی تۆپ بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێینه هێڵی به‌رگری ده‌بینین یاریزانی زۆر ئاست به‌رزی تێدایه به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویست دا نیه وه بۆیه یانه‌ی به‌رشلۆنه ئێستا به دوای یاریزانێكی هێڵی به‌رگریدا ده‌گه‌ڕێت وه هێڵی ناوه‌ڕاست به‌ڕاستی سه‌رسوڕمێنه چونكه یاریزانی زۆر ئاست به‌رزی تێدایه وه له توانایاندا هه‌یه به چه‌ند خووله‌كێك شێواز و ئه‌نجامی یارییه‌كه بگۆڕن ئه‌ویش به هه‌بوونی یاریزان یایا تۆرێ له‌گه‌ڵ چافی و ئینیێستا كه به‌ڕاستی بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ن وه له توانایاندا هه‌یه كه‌وا كۆنترۆلی تۆپ بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وه ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر هێڵی هێڕشبردن ده‌بینین مه‌ترسیدارترین یاریزانان له‌وێ كۆبونه‌ته‌وه له لایه‌ك میسی له لایه‌ك هێنری وه له لایه‌كی تر فاڵچی ئیبراهیمۆڤیچ به‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه زۆر به‌هێزتره له وه‌رزی ڕابردوو وه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م كه‌وا له‌م وه‌رزه‌ش ڕكابه‌ری له‌سه‌ر گشت جامهكاندا بكات.
له ڕووی مه‌ترسییه‌وه
یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه مه‌ترسیدارترین یانه‌یه له ئه‌وروپا وه گشت یانه‌یه‌ك زۆر پلانیان بۆ ڕاگرتنی ئه‌م مه‌ترسیه دانا به‌ڵام هه‌مووی بێ سوود بوو چونكه پیپ گواردیۆلا له هه‌موو یارییه‌ك كه‌مێك له شێوازه‌كه‌ی ده‌گۆڕی وه یاریزانان ئینیێستا و چافی هه‌رگیز كۆنترۆل نه‌ده‌كران له لایه‌ن یانه‌كانی تر چونكه به به‌رده‌وامی شوێنی خۆیان ده‌گۆڕی وه له ڕووبهڕیكی دوور له توانایاندا هه‌بوو تۆپ بگه‌یننه ژێر پێی یاریزانانی هێڵی هێڕش بردن وه یاریزان میسی له تواناییدا هه‌یه ئه‌نجامی یاری بگۆڕێت وه به ئاماده‌بوونی یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ ئه‌وا هێڵی هێڕش بردنی یانه زۆر مه‌ترسیدار تر ده‌بێت له وه‌رزی ڕابردوو چونكه ئیبراهیمۆڤیچ له توانایدا هه‌یه زۆر كار ئه‌نجام بدات به‌ڵام ده‌بێ كه‌مێك كاتی پێ بدرێت تا وه‌ك خۆی ڕاده‌هێنێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه.
له ڕووی بازرگانییه‌وه
یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌م وه‌رزه قازانجێكی زۆری كرد چونكه توانی ببێته پاڵه‌وانی هه‌موو جامه‌كان وه توانی پارێزگاری له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی خۆی بكات وه ته‌نها هه‌ندێ بۆندی بچووكی ئه‌نجامدا بۆیه پارێزگاری له پاره‌كه‌ی كرد وه توانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجام بدات وه هێنانی یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ قازانجێكی زۆری ده‌بێت بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه وه له‌م وه‌رزه یانه‌ی به‌رشلۆنه ڕه‌نگه گشت قه‌رزه‌كانی خۆی بداته‌وه بانكه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
هه‌رسه‌ر که‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه