.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له رۆژێك له رۆژه سارده‌كانى مانگى یه‌كدا پیاوێك هاته ناو ئیستگاى میترۆى ( واشنتۆن دى سی ) ڤیۆلینه‌كه‌ى ده‌رهێناو سندوقه‌كه‌ى به كراوه‌یی له به‌رده‌میدا جێ هێشت و ده‌ستى كرد به ژه‌نینى ڤیۆلین ، ئه‌م پیاوه له ماوه‌ى كه‌متر له 45 خوله‌كدا شه‌ش پارچه مۆزیكى له كاره‌كانى باخ ژه‌ند ،هه‌میشه به‌یانیان قه‌ره‌باڵغ ترین كاتى میترۆ بوو ، هه‌زاران كه‌س بۆ رۆشتن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان به‌ره‌و میترۆ هێرشیان ئه‌هێنا ، سێ خوله‌ك تێپه‌رى و پیاوێك ته‌مه‌ن ناوه‌ند به‌ره و ڤیۆلین ژه‌نه‌كه هات و هه‌نگاوه‌كانى هێواش كرده‌وه و چه‌ند چركه‌یه‌ك وه‌ستاو پاشان به خێرایی به‌رێ كه‌وته‌وه .
پاش یه‌ك خوله‌كى تر ڤیۆلین ژه‌نه‌كه یه‌كه‌مین پاره‌ى وه‌رگرت كه ژنێك بێ ئه‌وه‌ى بوه‌ستێت یه‌ك دۆلاریه‌كى هه‌ر له دوره‌وه هه‌ڵدایه ناو سندوقه‌كه‌ى به‌رده‌میه‌وه و به خێرایی تێپه‌رى ، دواى چه‌ند خوله‌كێكى تر پیاوێك به هیواشى هات و پاڵى به دیوارى ته‌نیشتى ڤیۆلین ژه‌نه‌كه‌دا دا‌و به ته‌واوى گوێى له ژه‌نین ئه‌گرت پاش كه‌مێك سه‌یرێكى سه‌عاته‌كه‌ى كردوو به خێرایی ئه‌وێى به جێ هێشت .
كه‌سێك كه زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌وێدا رۆشتبوون بۆ ڤیۆلین ژه‌نه‌كه‌ى نیشاندا كه گوێگریه‌تى مناڵێكى سێ ساڵان بوو كه دایكى به خێرایی له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یبرد، مناڵه‌كه تۆزێك وه‌ستاو ته‌ماشایه‌كى ڤیۆلێن ژه‌نه‌كه‌ى كرد ، ئیتر دایكى به توندى ده‌ستى منداڵه‌كه‌ى راكێشا هه‌ر چه‌نده منداڵه‌كه هێشتا چاوه‌كانى له‌سه‌ر ڤیۆلین ژه‌نه‌كه بوو به ناچارى له‌گه‌ڵ دایكى به‌رێ كه‌وته‌وه، چه‌ندین جار ئه‌مه دوباره بویه‌وه كه مناڵ دیمه‌نه‌كه‌یان ئه‌بینى ئه‌وه‌ستان و دایك و باوكیشیان ناچار بوون كه چه‌ند خوله‌كێك بوه‌ستن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌یان دواتر به‌رێ ئه‌كه‌وتنه‌وه .
له‌ماوه ئه‌و 45 ده‌قیقه‌ى كه ڤیۆلین ژه‌نه‌كه ئه‌یژه‌ند ته‌نها شه‌ش كه‌س تۆزێك وه‌ستان ، بیست كه‌سیش پاره‌یان خسته ناو سندوقه‌كه‌یه‌وه بێ ئه‌وه‌ى كه گوێیان گرتبێت ، سی و دوو دۆلار ده‌ست ڤیۆلین ژه‌نه‌كه كه‌وت ، كاتێك كه ڤیۆلین ژه‌نه‌كه ده‌ستى هه‌ڵگرت له ژه‌نین بێ ده‌نگى هه‌موو لاى گرته‌وه ، نه‌كه‌سێ ئاگادارى وه‌ستان بوو نه‌كه‌سێك ده‌ست خۆشى و چه‌پڵه‌ى لێداو و نه‌كه‌سێكیش ئه‌وى ناسى .
هیچ كه‌سێك نه‌ى ئه‌زانى كه ئه‌م ڤیۆلین ژه‌نه هه‌مان ( جــــــــــــــاشوا بـــــــل )ى یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و باشترین مۆزیك دانه‌ره جیهانیه‌كانه ، ئه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه به‌چه‌ندین ملیۆن دۆلار ڤیۆلین ئه‌ژه‌نێت له كۆنسێرته‌كاندا و به‌رنامه جۆراو جۆره‌كاندا ،
( جاشوا بل ) دوو رۆژ پێش ئه‌وه‌ى له میترۆكه‌دا ڤیۆلین بژه‌نێت له یه‌كێك له شانۆییه‌كانى شارى ( بوستۆن ) به‌رنامه‌یه‌كى پێشكه‌ش كردبوو كه ته‌واوى بلیته‌كان زۆر زووتر فرۆشرا بوون كه نرخى یه‌ك بلیت 100 دۆلار بوو ، ئه‌مه چیرۆكێكى زۆر راسته‌قینه‌یه چیرۆكى ژه‌نینى جاشوا بل له ئیستگاى میترۆ كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى ( واشنتۆن پۆسته‌وه ) رێكخرا بوو وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌ى كۆمه‌لایه‌تى بۆ تواناى ناسین و سه‌لیقه‌ى خه‌ڵكى .
ئه‌نجام : ئایا ئێمه له كاتى ئاسایی و سه‌عاتى نائاسایی ئاگادار و ده‌ركى جوانى ئه‌كه‌ین ؟
ساتێك بۆ رێز لێگرتن ئه‌وه‌ستین ؟
ئایا كه‌سێكى نزیك یان شاگردى كاره‌كه‌ت له ساتێكى نا ئاسایی‌دا ئه‌توانین بناسینه‌وه؟
ئه‌نجامێكى تر‌ى ئه‌م تاقیكردنه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت
ئه‌گه‌ر ئێمه ساتێك كاتمان نی‌یه كه بوه‌ستین و گوێ بگرین له ژه‌نینى یه‌كێك له مۆزیك دانه‌ره جیهانیه‌كان كه جوانترین پارچه مۆزیكى دانراو بژه‌نێت، ئایا شتێكمان هه‌یه له‌و كاته‌دا له ده‌ستى بده‌ین ؟ یان !!
سایتی یه‌کگرتوو...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت باوان گیان هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاسته‌که‌م هاوڕێ گیان...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه