.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داوای لێبوردن له ئاڕسن فینگه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی "News Of The World"ی به‌ریتانی له‌هه‌واڵێكیدا ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه "خوان لاپۆرتا"ی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی په‌یامێكی لێبوردنی ئاڕاسته‌ی "ئاڕسن فینگه‌ر"ی فه‌ره‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی كردووه به‌رامبه‌ر سووربوونی له‌سه‌ر كڕینی "سیسك فابریگاس"ی یاریزانی به‌توانای یانه ئینگلیزیه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردۆته‌وه كه لاپۆرتا له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی به‌فینگه‌ر ڕاگه‌یاندووه تا یاریزانی ناوبراو په‌لكێشی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كات، واز ناهێنێت هه‌ربۆیه ده‌بێت بیبورێت له‌وه‌ی بێزاری ده‌كات.
هه‌مان كات ئه‌وه‌ش له‌ڕۆژنامه‌كه‌دا بلاوكراوه‌ته‌وه كه لاپۆرتا به‌فینگه‌ری ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی فابریگاس نه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌و یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌تواناكانی جیهان ده‌یه‌وێت په‌لكێشی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بكات.
جێی ئاماژه‌یه سیسك فابریگاسی ئیسپانی كه‌له‌منداڵیه‌وه له‌ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا بووه، له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزیه‌وه كردووه‌و تائێستا له‌یاریكردن له‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه.
ئه‌زمڕ سپۆرت
_________________________________

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه