.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كوردانی كەنەدا لێبوردنیان دەوێ و پۆلیسیش نایكات
رووداو -تۆرۆنتۆ
ئێوارەی رۆژی شەممە 15/8/2009 هونەرمەندی ناسراوی كورد شڤان پەروەر بەشداری لە فێستیڤاڵی كولتووری كوردی لە شاری تۆرۆنتۆی كەنەدا كرد، كە فێستیڤاڵێكی كوردییەو هەموو ساڵێك لە نێوەڕاستی مانگی هەشتدا لە پاركێكی تۆرۆنتۆ ساز دەكرێت، ئەمساڵ بەهۆی بەشداری شڤانەوە، ژمارەیەكی زۆر كورد تێیدا بەشداربوون كەبە 3 هەزار كەس مەزەندە دەكران. بەڵام ئەو ئێوارەیەی شڤان لەبەردەم ئەو خەڵكە زۆرە بەجۆشەوە گۆرانی دەگوت قەت نەیدەزانی رۆژی دواتر دەبێتە دەنگوباسی سەرەكی تەلەڤزیۆنەكانی ئەو شارە گەورەیەی كەنەدا.
شڤان ئێوارەی رۆژی یەكشەممە لە كاتێكدا لە سەر جادەیەكی خێرای شاری تۆرۆنتۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوكارەكانی خەریكی وێنەگرتنی چەند دیمەنێك بوو بۆ كەناڵی Kurd1 كە لێی كار دەكات، لەلایەن ژمارەیەكی زۆری پۆلیسەوە دەوری ئۆتۆمبێلەكەی شڤان دراو داوایان لێكرا دەمو دەست دەستەكانیان بەرز بكەنەوە ولەسەر زەوی راكشێن.
شڤان وهاوكارەكانی تووشی شۆك وسەرسوڕمان ببوون و نەیدەزانی مەسەلە چییە، پۆلیس بەبێ هیچ پرسیاركردنێك هەموویانی قۆڵبەست كرد وپاشان زۆر بەوردی ئۆتۆمبێلەكەیانی پشكنی وپاش ئەوەی هیچ چەكێكیان نەدۆزیەوە، ئازادیان كردن. كێشەكە لەوەوە سەری هەڵدا كە ئوتۆمبێلێك بە تەنیشت ئۆتۆمبێلەكەی شڤان پەروەر رەتبوو، كە دەسكی كامێرایەكی رەشی لەنێو ئەو هەمەرەی شڤانی تێدابوو، دیتبوو ئیتر یەكسەر وایزانیبوو ئەوە چەك وتەقەمەنییە، ئیدی دەمودەست پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەكات ودەڵێ " ئۆتۆمبێلێك پڕ لەچەكدار لێرەن وخەریكن كاری تیرۆریستی بكەن".! ئەوەبوو هێزێكی گەورەی پۆلیسی تۆرۆنتۆ بە هیلیكۆپتەرەوە روو لە شوێنەكە دەكەن ودواتر بۆیان دەردەكەوێ كە هیچ چەك وتەقەمەنییەك لە نێو هەمەرەكەدا نییە.
شڤان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی The Toronto Star دا بە تووڕەبوونەوە باسی رووداوەكە دەكات ودەڵێ " لە شوفێرەكەم پرسی ئایا تۆ زۆر خێرا لێدەخوڕی بۆیە ئەو پۆلیسانە دوامان كەوتوون؟ ئەویش وەڵامی دامەوە نەخێر من هەر 80-90 لێدەخوڕم، كە لەپردەكە سووڕاینەوە دیتم 5-6 ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەوریان داین".
شڤان باس لە مامەڵەی تووندی پۆلیسەكان دەكات كە چۆن دەستییان ئازار داوەو كەلەبچەیان كردووەو دەڵێ " زۆر هەوڵمدا بۆیان روون بكەمەوە ئەوان بەهەڵە تێگەیشتوون، بەڵام هیچ سوودی نەبوو وبەسەریان قیڕاندین وگوتیان یەك قسە بكەن یەكسەر دەتانكوژین. بەڕاستی ئێمە دەترساین هەڵەیەك بكەین و ئیدی گوللەبارانمان بكەن وبمانكوژن. نەماندەزانی بۆ وامان لێدەكەن، بەڕاستی نەمزانی ئەوە خەون بوو؟ فیلم بوو؟ یان گەمەیەك بوو؟!".
شڤان بەم رووداوە زۆر دڵی برینداربووەو دەڵێ " پۆلیس نەك تەنها شەرەفی ئێمەی برینداركرد بەڵكو شەرەفی هەموو كەنەدای بریندار كرد". بۆیە پەروەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئەو داوایەك لە دژی پۆلیسی كەنەدا تۆمار دەكات، لەمبارەیەشەوە لەگەڵ پارێزەرێك قسەی كردووە.
بارزانی ناڕەزایی دەردەبڕێ
فەلاح مستەفا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی كوردستان رایگەیاند لەسەر داوای مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان حكومەتی كوردستان نامەیەكی ناڕەزایی ئاراستەی حكومەتی كەنەدا كرد وتێیدا داوا لە كەنەدا كراوە كە داوای لێبوردن لە هونەرمەند شڤان پەروەرو گەلی كورد بكات " چونكە سووكایەتیكردن بە هونەرمەند شڤان پەروەر سووكایەتیكردنە بە گەلی كوردستان".
رەوەندی كوردی لێبوردنیان دەوێ
رەوەندی كورد لە كەنەدا بەگەشتی وتۆرۆنتۆ بەتایبەتی بەم رووداوە زۆر برینداربوون وداوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن داوای لێبوردن لە كورد بە گشتی وشڤان پەروەر بەتایبەتی بكات. لەمبارەیەوە خالید مەجیدی جێگری بەرپرسی ماڵی كورد لە تۆرۆنتۆ ئاماژەی بەوەدا كە شڤان بۆ كورد ئەستێرەیەكی ئەفسانەییەو بە هونەرەكەی خەباتی لەپێناو ئازادی ویەكسانی كردووە، بۆیە رەوەندی كورد داوا دەكەن پۆلیسی تۆرۆنتۆ بە فەرمی داوای لێبوردن لە كورد وشڤان پەروەر بكەن.
بە مەبەستی فشاربردنە سەر حكومەت وپۆلیسی كەنەدا، كوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە چەندین نامەی ناڕەزایەتییان ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی ئۆنتاریۆو حكومەتی فێدرالی كەنەدا كردووە، هەروەها لەسەر ماڵپەڕی بەنێوبانگی فەیسبووك Facebook لاپەڕەیەكی تایبەتیان بۆ ئەم مەبەستە كردووەتەوەو تا ئێستا نزیكەی 500 كوردو بیانی پشتگیریان لەو داوایە دەڕبڕیوە كە حكومەتی كەنەدا داوای لێبوردن لە كورد بكات.
پۆلیس ئۆنتاریۆ ئامادەنییە
داوای لێبوردن بكات!
پۆلیسی هەرێمی ئۆنتاریۆ OPP كە پایتەختەكەی تۆرۆنتۆیە، تا ئێستا ئامادەنییە لەسەر ئەو بە هەڵە دەستگیركردنە داوای لێبوردن بكات. جولیان فانتینۆ فەرماندەی پۆلیسی هەرێمەكە پشتیوانی لە كاری پۆلیسەكان كرد وئامادەش نەبوو داوای لێبوردن بكات، دەیڤ رۆس كە ئەفسەرێكی پۆلیسی ئۆنتاریۆیە لەمبارەیەوە بە رۆژنامەی تۆرۆنتۆ ستاری راگەیاند كە ئەگەرچی ئەوان لەو بارودۆخە سەختە تێدەگەن كە شڤان وهاوكارەكانی تێیدا رەتبوون " بەڵام پۆلیسەكان بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستییان گەیشتووە هەڵسوكەوتیان كردووەو ئەركی خۆیان بەجێگەیاندووە، خۆشبەختانە هیچ چەكیش لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا نەبوو".
--------------------------------------------------------------------------------

لهسهر هێڵ نییه