.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











رۆژنامه‌نووسێكی مێردمنداڵ له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئۆبامای سه‌رسام كرد.
رۆژنامه‌نووسێكی مێرد منداڵ به ناوی (دیمۆن وێڤه‌ر)ی 11 ساڵان، كه ئێستا له رۆژنامه‌نووسه به‌ناوبانگه‌كانه، له پرۆگرامه‌كه‌یدا هه‌میشه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداره به‌ناوبانگه‌كان ده‌كات، له‌وانه خانمه راگه‌یاندكار (ئۆپرا وێنفری) و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (كۆڵن پاوڵ) چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ (جۆزێف بایدن) سازكردووه.
رۆژنامه‌ی (The Times)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، له تازه‌ترین چاوپێكهتن، كه دیمۆن ئه‌نجامی داوه، له كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه، به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵات (باراك ئۆباما) دانیشتووه و پرسیاری له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به منداڵان و مێردمنداڵان لێكردووه.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌كه، دیمۆن وتویه‌تی: " كاتێك له هۆڵی دیبلۆماسی له چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌م بووم، هه‌ستم به دڵه‌ڕاوكێی زۆر ده‌كرد، رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێیه‌كه‌ی دیمۆن نه‌بووه هۆی بێ ده‌نگ بوونی، كاتێك ئۆباما هاتۆته هۆڵه‌كه‌وه، دیمۆن پێ وتووه: " به‌و جله جوانانه‌وه چه‌ند كه‌شخه‌ی ئه‌ی پیاو".
دیمۆن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌فته‌رێكی بۆ نوسینی تێبینیه‌كانی به ده‌سته‌وه بووه، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی ئۆبامای كردووه، "كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فێركردن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دایكان و باوكان له خوێندنی مندالًَهكانیان، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردنی ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه چۆنه؟. بووه.
ئۆباما به پێكه‌نینه‌وه له وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتویه‌تی: "هه‌وڵ ده‌ده‌م جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ندێك شت بكه‌مه‌وه، ئه‌وه له پێش چاو بگرم، كه كه خه‌ڵك له هه‌ندێك كاتدا توندڕه‌و ده‌بێت به‌رامبه‌ر به چه‌ند بابه‌تێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌م، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه هێزو تواناییم پێ ده‌به‌خشتێت بۆ ته‌واو كردنی رێگاكه".
هه‌روه‌ها ئۆباما وتویه‌تی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێژه‌ی ده‌ڕماڵه‌ی فێركردن به‌رز بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستمان به باشتركردنی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی خوێندنگهكانیشه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی (The Times) دیمۆن وتویه‌تی: ئۆباما پێی وتم تۆ هاوڕێمی، داواشم له ئۆباما كردووه كه بێت بۆ قوتابخانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه یاری باسكه پێكه‌وه بكه‌ین، وتیشی: به راستی رێگای ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی زۆر دوور و درێژ‌و جوانه.
[img]http://images.farfesh.com/articles_images/1FARFESHPHOTOS/NEWS/international/obama/interview_dam oon/Obama0.jpg[/img]


سه‌رچاوه : مه‌کۆی خۆشه‌ویستی بۆ کورد


له‌سه‌ر هێڵ نییه







hhhh manaleky zor ba twanaya
dast xosh bet astera gyan


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس ساشا گیان وه‌ڵام منیس پێم سه‌یر بو که له ته‌له‌فزیۆنیش چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵی بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor swpas gyanakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه