❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تابلۆیەكی بیكاسۆ لە عێراق دەدۆزرێتەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-01 19:15:37

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPMSIE7

تابلۆیەكی بیكاسۆ لە عێراق دەدۆزرێتەوە



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e40704f74e.jpg

ئا: هێمن بابان
چەند رۆژێك لەمەوبەر سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراقەوە رایگەیاند، لە باشووری بەغدای پایتەخەت تابلۆیەكی (بیكاسۆ)یان دۆزیوەتەوە، كە لەسەروبەندی داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە لە ساڵی(1990) دزراوە، سەرچاوەكە گوتیشی "زانیاریمان پێگەیشت لەبارەی بوونی یەكێك لە تابلۆكانی بیكاسۆ لە ناوچەی ئەلمەشروع(40كم لە باشوور)، بۆیە هێزێكی ئەمنی رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەستیان بە پشكنینی شوێنەكە كرد و كەسە گومانلێكراوەكە و تابلۆكەشمان دۆزییەوە"، ئەو سەرچاوەیە زانیاری زیاتری دا و گوتی "پشكنینی تابلۆكە دەریخست، تابلۆكە لە وڵاتی كوێت لەساڵی (1990)دزراوە، لەو كاتەی كە عێراق كوێتی داگیركرد، كەسێكیش لە ساڵی (1998)ئەو تابلۆیەی دەستكەوتووە"، سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەكە لە دێژەی قسەكانیدا دەڵێت" یەكێك لەو كەسانەی گومانلێكراوبوون، دەیویست بە یەكێك لەو كەسانەی زۆر حەزی لە تابلۆ جیهانییەكانە بە بڕی (450000$) بیفرۆشێت، لەكاتێكدا نرخەكەی بە پێی پسپۆڕان بە (10)ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت".

ئەمەو ئاژانسی فڕانس پرێس وێنەكەی ئەو تابلۆیەی دەستكەوتووە، كە لەسەر پشتی وێنەكە نووسراوە "مۆزەخانەی نیشتمانیی كوێت" و "مۆزەخانەی لۆڤەر"، لەگەڵ وێنەیەكی تاوەری ئیڤڵ و دەستەواژەی "لەلایەن مۆزەخانەی لۆڤەرەوە فرۆشراوە"، تابلۆكە وێنەی ئافرەتێكی رووت لەخۆ دەگرێت كە لەسەر پارچە قوماشێكی شین دانیشتووە.

سەرچاوەیەك لە مۆزەخانەی كوێتەوە بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس رایگەیاندووە، دەزگاكەی پێش داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە، هیچ یەك لە كارەكانی بیكاسۆی تێدانەبووە، لەمبارەیەوە گوتوویەتی " ئەگەر ئەو زانیارییانە تەواو بێت، رەنگە موڵكی كەسێك بێت، نەوەك موڵكی حكومەت یان مۆزەخانە". لەلایەن خۆشیانەوە سەرچاوەیەك لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسەوە بە هەمان ئاژانسی راگەیاندووە، كە مۆزەخانەكەیان هیچ تابلۆیەكی لەو جۆرەی نییە و نەبووە، سەرچاوەكە دەشڵێت " گروپی شتەكانمان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدان، ئەمەش دەكاتە ئەوەی هیچ كارێكی بیكاسۆمان نەبووە، ئەمە جگە لەوەی ئێمە كارە هونەرییەكان نافرۆشین".

كوردستان راپۆرت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net