❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی ئێمه‌ی مرۆڤ فرمێسك ده‌ڕێژین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-02 04:03:22

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

بۆچی ئێمه‌ی مرۆڤ فرمێسك ده‌ڕێژین؟

بۆچی ئێمه‌ی مرۆڤ فرمێسك ده‌ڕێژین؟

http://www.xozga.com/hewall/thumbnail.php?file=frmesk_269627420.jpg&size=article_medium
ئێمه‌‌‌ی مرۆڤ له‌ساتی هه‌ستکردن به خۆشی یان ناخۆشی فرمێسك به چاوه‌کانماندا دێنه‌خواره‌وه و هۆکاره‌کانیش هه‌مه‌چه‌شنن: ئێستا توێژه‌ران ئیسرائیلی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌‌ی، که شله‌ی ناو چاو په‌رده‌یه‌کی شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نیشانی به‌رانبه‌ر ده‌دات و له‌ڕێگایه‌وه تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی به‌رانبه‌ر لاواز ده‌کات.

مه‌رج نییه ڕشتنی فرمێسك په‌یوه‌ندی به هه‌‌ستێکی ناخۆشی مرۆڤه‌وه هه‌بێت. هه‌ندێك جار مرۆڤ له خۆشی، ناخۆشی، ئازار، به‌زه‌یی، تووڕه‌یی، بێده‌سه‌ڵاتی یان هه‌ستکردن به ناڕه‌وایی به‌رانبه‌ری فرمێسك ده‌ڕێژێت. بۆ زانینی هۆکاری گریان تویژه‌ران له زانکۆی "Tel Aviv" له وڵاتی ئیسرائیل لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت، که مرۆڤ له‌ڕێگای گریانه‌وه ده‌یه‌وێت هاوخه‌م بۆ خۆی په‌یدا بکات.

هه‌ندێك له توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که گریان یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات، توخمه کیمیاوییه‌کانی ناو له‌ش وه‌ده‌ربنێت، که له‌ڕێگای سترێس، ناخۆشی، ئازار یان تووڕه‌ییه‌وه دروست ده‌بن. هه‌ندێك له توێژه‌رانی دیکه‌ پێیانوایه، که کۆرپه‌کان له‌ڕێگای گریانه‌وه ده‌یانه‌وێت چوارده‌‌ووره‌کانیان له‌ ئازاره‌کانیان هۆشیار بکه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانیانداوه، که فرمێسك هه‌ستی به‌رانبه‌ره‌کان به‌هێزتر ده‌کات: ئه‌و که‌‌سه‌ی به‌ته‌‌نها باس له ناخۆشییه‌کی بکات، هاوخه‌می که‌متره به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌‌ی له‌گه‌ڵ باسکردنی ناخۆشییه‌‌که‌یدا فرمێسك به‌چاوه‌کانیدا بێته‌خوارێ. هه‌ربۆیه ده‌کرێت ڕشتنی فرمێسك وه‌ك ئاماژه‌دانێك به‌چوارده‌وور ته‌ماشا بکرێت.

توێژه‌ری ئیسرائیلی "Oren Hasson" له‌ بیردۆزه‌که‌یدا، که‌ له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Evolutionary Psychology"دا بڵاویکردۆته‌وه، زیاتر ده‌ڕوات و پێیوایه، که گریان یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات، که‌سانی زیاتر له چوارده‌ووری کۆببنه‌وه. بێگومان بردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی که‌سانی دیکه و زیادبوونی هاوخه‌مه‌کان سوودمه‌ندی خۆیان هه‌یه: ئه‌و که‌سانه‌ی له ترسدا فرمێسك ده‌ڕێژن، له‌وانه‌یه هاوخه‌می زۆر له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و چیتر له‌ژیاندا ته‌نیانه‌بن.

توێژه‌ری ئیسرائیلی ناوبراو له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا بۆی ده‌رکه‌وتووه، که ڕشتنی فرمێسك ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌‌ی، که به‌رانبه‌ر نا‌توانێت ته‌ماشای گلێنه‌ی چاوی که‌سی گریاو بکات و به‌و جۆره‌ش ناتوانێت تێگه‌یشتنی بۆ ‌ڕاستی هۆکاری گریان هه‌بێت.

کڕۆکی بیردۆزی توێژه‌ران له‌هه‌مبه‌ڕ گریان برتییه له‌وه‌ی: ئه‌وانه‌ی هانا بۆ گریان ده‌به‌ن، ڕه‌فتاری تووڕه‌ی و هه‌ڵچوونی به‌رانبه‌رکانیان ڕاده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌رانبه‌ر زیاتر بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.

"David Buss" له زانکۆی "Texas" له "Austin"، که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌شداری نه‌کردووه، ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی "Oren Hasson" به‌دروست ناوده‌بات. "Livescience" له‌سه‌ر زاری توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی ناوبراوه‌وه ده‌ڵێت: "فرمێسك هۆکارێکه بۆ سڕکردنی به‌رانبه‌ر!"

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:Spiegel

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net