❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سنایده‌ر : به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕێزی‌ یاریزانان ناگرن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-05 11:03:37

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

سنایده‌ر : به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕێزی‌ یاریزانان ناگرن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-71519b94cf.jpg

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا و هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ (ویسلی‌ سنایده‌ر) له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا ڕیزی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌جێ هێشت و ڕووی كرده‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلانی‌ ئیتاڵیه‌وه‌ و بۆندێكی‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ئیمزا كرد .
سنایده‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ڕۆژنامه‌ییدا باسی‌ له‌ هاتنی‌ بۆ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلان كرد و باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ هۆی‌ ڕازی‌ نه‌بوونی‌ بۆ به‌جێهێشتنی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌تادا و دواتر ڕازی‌ بوونی‌ به‌ هاتنی‌ بۆ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلان ڕوونكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ هاتنی‌ بۆ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلان له‌ پێناو جامی‌ جیهانی‌ 2010 نه‌بووه‌ و له‌ پێناو ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ وه‌كو یاریزانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌شداری‌ بكات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید په‌ستانێكی‌ زۆریان لێكردووه‌ كه‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان به‌جێ بهێڵێت ، ئه‌ویش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌ (ڤاڵدانۆ) ویستویه‌تی‌ چه‌ندین یاریزانی‌ یانه‌كه‌ له‌ ڕیاڵ مه‌درید كه‌م بكاته‌وه‌ و ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ كه‌له‌ پێشتردا سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ (ڕۆمان كالدیرۆن) هێناونیه‌ته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌وه‌ دووری‌ بخاته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها سنایده‌ر ڕایگه‌یاند كه‌له‌ ڕیاڵ مه‌درید ڕێزی‌ یاریزانان ناگیرێت و به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ وه‌كو منداڵێكی‌ بچوك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانان ده‌كه‌ن .
له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ویسلی‌ سنایده‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ هیواداره‌ له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ببێته‌وه‌ .

kurd sport

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net