.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














منداڵیش تووشی سەرئێشە دەبێت
سەرئێشە نیشانەیەكی بەربڵاوی زۆربەی نەخۆشییەكانە، منداڵ وەكو گەورە دوچاری دەبێت و پێیەوە دەناڵێنێ. نزیكەی 70%ی قوتابیان تووشی سەرئێشە دەبن. گرنگ ئەوەیە كە هۆكاریی ڕاستەقینەی سەرئێشە بدۆزرێتەوە تا بەتەواوی چارەسەربكرێ، چونكە نزیكەی 5%ی حاڵەتەكانی سەرئێشە لە منداڵاندا نەخۆشی ڕاستەقینەی لەپاڵەوەیە. بێگومان لێرەدا نیشانەی تر لە لەشی منداڵدا دەردەكەون وەكو بێ هێزی، لاوازبوونی لەش، تا، ڕشانەوە...هتد.
گرنگترین هۆیەكانی سەرئێشە لە منداڵاندا بریتین لە: هەوكردنەكان بەگشتی وەكو هەوكردنی لەوزەكان، هەوكردنی ددان، هەوكردنی بۆڕییەكانی هەناسە، هەوكردنی گورچیلە، هەوكردنی ڕیخۆڵە تا دەگاتە هەوكردنی پەردەكانی مێشك، برسیبوون كە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێندا و هەستكردن بە سەرئێشە، فێ (پەركەم)، شەقەسەر. هەوكردنی ئێسك و جومگەكان، زیانە لابەلایەكانی دەرمان بەتایبەتی دەرمانی دژی میكرۆب، ژانی گوێ و ژانی ددانەكان كە بە دەوری خۆیان دەبنە هۆی سەرئێشە، ترس و پەستی لەمنداڵاندا زۆرجار سەرئێشەی لەگەڵدایە، كەواتە سەرئێشە چارەسەردەكرێت بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆیەكەی لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئازار.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه