.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئاوسانی قاچەكان
ئاوسانی گۆزرینگ و پێیەكان Peripheral Edema واتە كۆبوونەوەی شلە لەوێدا، ئەمەش گرفتێكی باوە لە نێو بەساڵاچووەكاندا. لەوانەیە ئاوسان هەردوو قاچەكان بگرێتەوە، بەلەك تا دەگاتە رانەكانیش. لەبەر كاریگەری هێزی كێشكردنی زەوی ئاوسان زیاتر لەم شوێنانەدا روودەدات. گرنگترین هۆكارەكانی ئاوسانی قاچەكان بریتین لە: وەستان بۆ ماوەیەكی زۆر، دانیشتن لەناو ئۆتۆمبیل یان فرۆكەدا بۆ ماوەیەكی زۆر، لەكاتی دووگیانیدا كە لەوانەیە نیشانەیەك بێت بۆ ژاراویبوونی سكپڕی، كێشی زیاد و قەڵەوی، پیربوون، بەدخۆراكی و ریجیمی هەڵە، سووتان و خۆربردن، پێوەدانی مێروو، دەوالی قاچەكان، هەوكردن لە قاچدا، نەشتەرگەری بۆ پێ یان بەلەك، زەبر بۆ پێیەكان، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان. لەوانەشە كە ئاوسانی قاچەكان نیشانەیەك بێت بۆ پەككەوتنی دڵ( عجز القلب)، پەككەوتنی گورچیلەكان( عجز الكلی)، پەككەوتنی جگەر(عجز الكبد). چارەسەركردن لە ماڵەوە بریتیە لە: بەرزكردنەوەی قاچەكان لەكاتی پاڵكەوتندا بەرزتر لە ئاستی دڵ، وەرزشكردن بە قاچەكان بۆ هاندانی سووڕی خوێن بۆ كەمكردنەوەی ئاوسان، لەبەركردنی گۆرەوی تایبەت بەم مەبەستە، كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا. هەر ئاوسانێكی قاچەكان ئەگەر چەند نیشانانەیەكی وەكو سینگ ئێشە، كەمبوونەوەی میز، تا، یان هەناسەتەنگی لەگەڵدابوو، دەبێ تووشبوو بە زووترین كات بگەیەنرێتە لای دكتۆر.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بۆ ئهم بابهتهت.
لهسهر هێڵ نییه