❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوه‌رِی هه‌ڵه‌ بۆ پێشگرتن له‌ منداڵبوون له‌ به‌ریتانیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-07 11:00:30

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

باوه‌رِی هه‌ڵه‌ بۆ پێشگرتن له‌ منداڵبوون له‌ به‌ریتانیا

باوه‌رِی هه‌ڵه‌ بۆ پێشگرتن له‌ منداڵبوون له‌ به‌ریتانیا
PNA - به‌پێی راپرسی‌یه‌کی نوێ، هێشتا باوه‌رِی هه‌ڵه‌ له‌ باره‌ی منداڵ ‌نه‌بوون (پێشگرتن له‌ منداڵبوون) له‌ نێو زۆرێک له‌ خه‌ڵکی به‌ریتانیا باوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی (بی بی سی) ده‌ڵێت، 20له‌سه‌دی ئه‌م ژنانه‌ی که‌ له‌م راپرسی‌یه‌دا به‌شدار بوونه‌، پێیان وایه‌ ده‌توانن نان، کاغه‌زی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی خواردن و ته‌نانه‌ت پێستی مریشكیش له‌ جیاتی کاندۆم به‌کار بێنن.

هه‌ندێکیش له‌م به‌شداربووانه‌ ده‌ڵێن که‌باب، چوکلێت و چیپس‌ هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ حه‌بی دژی منداڵ‌بوون نییه‌.

به‌شێکیش له‌م ژنانه‌ پاش جووت ‌بوون، خۆشوشتن به‌ ئاو و سابوون یان دانیشتن له‌ناو ته‌شتێکی پرِ له‌ بیبسی بۆ پێشگرتن له‌ منداڵ‌بوون پێشنیار ده‌که‌ن.

ئه‌م راپرسیه‌، که‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای "ئۆپشێن هێلس"(Option health) و به‌ خه‌رجی کۆمپانیای درمانی "بایێر شێرینگ فارما"(Bayer Schering Pharma) ئه‌نجام دراوه‌، هه‌زار ژنی هه‌ژده‌ تاکو په‌نجا ساڵه‌ تێدا به‌شدار بوون.

مێژووی ئه‌م باوه‌رِه‌ هه‌ڵانه‌ ده‌رباره‌ی پێشگرتن له‌ منداڵ‌ بوون بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رِێته‌وه‌.

هه‌ندێک له‌م شێوه‌ کۆنانه‌ی، که‌ بۆ پێشگرتن له‌ منداڵ‌بوون به‌کار ده‌هات، به‌ کار هێنانی پیسایی تیمساح، هه‌نگوین، ئه‌سفنجی ده‌ریایی و مۆمی مێش‌هه‌نگوین بووه‌.

یه‌کێکی تر له‌م شێوه‌ سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ خواردنی گواندێنی سه‌گی ئاو بووه‌، هه‌ڵبه‌ت پێشینیان گوتبوویان که‌ "ده‌بێ یه‌که‌م جار ئه‌م گواندێنه‌ له‌نێو کحول دابندرێ". هه‌ڵبه‌ت خواردنی گواندێن به‌م شێویه‌ پیاو به‌ ته‌واوی مه‌ست ده‌کات.

به‌ڵام وا پێده‌چێت، که‌ ئه‌م شێوازانه‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رده‌می كۆن نین و هێشتاش هه‌ندێک له‌م رێگایانه‌ بۆ پێشگرتن له‌ منداڵ‌ بوون له‌نێو خه‌ڵک‌دا باون.

دکتۆر "ئانی ئێوانس"، پسپۆرِی نه‌خۆشی ژنان له‌ سه‌نته‌ری ته‌ندروستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ژن و پیاو له‌ شاری "بریستول" ده‌ڵێت: "به‌ پێی ئه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا رێژه‌ی دووگیان ‌بوونی به‌ هه‌ڵه‌ له‌چاو وڵاتانی تری ئه‌وروپایی له‌ هه‌موان زۆرتره‌، باوبوونی ئه‌م شێوه‌ خۆرافیانه‌ له‌ناو خه‌ڵک سه‌یر نییه‌."

به‌ پێی راپرسی‌یه‌که‌ی کۆمپانیای بایێر شێرینگ فارما، هه‌ندێک له‌م باوه‌رِه‌ هه‌ڵانه‌ی که‌ باوه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ حه‌بی دژی منداڵ‌بوون هه‌یه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ 10% ئه‌م ژنانه‌ی له‌م راپرسی‌یه‌دا به‌شدار بوونه‌، پێیان وابووه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌ خواردنی حه‌بی دژی منداڵ‌ بوون هه‌ڵگرن، تا چه‌ند ساڵی داهاتووش دووگیان نابن.

هه‌ندێک له‌م ژنانه‌ش ده‌ڵێن "خواردنی ئه‌م حه‌بانه‌، به‌ر له‌ تووش‌بوون به‌ نه‌خۆشی ئایدز ده‌گرێت".

پرۆفیسۆر "ستیڤ فیڵد"، سه‌رۆکی کۆلێژی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌م باره‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌م جۆره‌ باوه‌رِانه‌ جێی نیگه‌رانین به‌ڵام چاوه‌رِوان نه‌کراویش نین."

ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌م ساڵانه‌ی خه‌ریکی پزیشکی بوومه‌ هه‌ندێک نه‌خۆش سه‌ردانیان کردووم، که‌ باوه‌رِی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان هه‌بووه‌ و نیگرانیان ده‌کردم. ئێمه‌ هه‌تا زۆرتر زانیاری دروست له‌باره‌ی ئه‌م رێگایانه‌ی بۆ پێشگرتن له‌ منداڵ‌بوون به‌کار دێن، به‌ خه‌ڵک بده‌ین و باسی چاک و خراپه‌کانیان بکه‌ین، باشتره‌."

دکتۆر فیڵد پێی وایه‌، ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی پێشنیاره‌کانی ته‌ندروستی و پزیشکی بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک زۆر گرینگه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-07 20:01:26

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: باوه‌رِی هه‌ڵه‌ بۆ پێشگرتن له‌ منداڵبوون له‌ به‌ریتانیا

ده‌ستت خۆش بێت  ‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net