.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خواردنی گێزه‌ری كوڵاو له گێزه‌ری خاو به سوودتره
PNA - پسپۆرانی بواری خواردن ، رِۆژانه خواردنی میوه و سه‌وزه‌ی تازه بۆ ته‌ندروستی به پێویست ده‌زانن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خواردنی گێزه‌ری كوڵاو له گێزه‌ری خاو به سوودتر ده‌زانن.
ئامانجی سه‌ره‌كی به كارهێنانی سه‌وزه‌و میوه له خواردنی رِۆژانهدا سوود وه‌رگرتنه له ئانتی ئۆكسیدان، ڤیتامینات و ماده به سووده‌كانی تری ناو میوه و سه‌وزه، كه زۆربه‌ی كات شاره‌زایانی بواری خواردن، خه‌ڵك راده‌سپێرن به خاوی یان كوڵاوی میوه و سه‌وزه به‌كاربێنن.
گێزه‌ریش یه‌كێكه له‌و میوه به‌سوودانه‌ی هه‌م به خاوی و هه‌م به كوڵاوی به‌كار ده‌هێنرێت و كه‌می هه‌ندێك له ڤیتامینات و پێویستیه‌كانی له‌ش دابین ده‌كات.
گێزه‌ر به خاوی خاوه‌نی ڤیتامینی A و ماده‌ی"بتاكاروتن"ه، كه جگه له دابین كردنی ڤیتامینیA له‌ش ،"بتاكاروتن"ی گێزه‌ر خۆبه‌خۆ له به‌رگری كردنی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كاریگه‌ری هه‌یه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه ئه‌گه‌ر گێزه‌ر له ئاوێكی زۆر كه‌مدا و له‌گه‌ڵ تۆزێك رِۆن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بكوڵێندرێت و رِۆنی ناو گێزه‌ره‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وی ڤیتامینیA له له‌شدا زیاتر بتوێته‌وه، چونكه ڤیتامینیA له‌و ده‌سته ڤیتامینانه‌یه كه له چه‌وری دا ده‌توێته‌وه، له هه‌مان كاتدا رِێژهی توانه‌وه‌ی "كاروتن"ه، به‌تایبه‌تی "بتاكارتوون"ی ناو گێزه‌ر كه سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینیAه له گێزه‌ردا به كوڵاوی و له‌گه‌ڵ رۆن 3 به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه كوڵاندنی گێزه‌ر بۆماوه‌یه‌كی زۆر و سووركردنه‌وه‌ی به رِۆنی زۆر، سوودی نابێت و مه‌ترسی زیاتره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هه‌ربژیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه