.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سالم سڵه‌واتی خه‌ونه بهفرییهكانی بۆ ئیسپانیا ده‌بات
PNA- كورته فیلمی كوردی "خه‌ونه بهفرییهكان" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد سالم سڵه‌واتی، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئۆرێنس" له وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری سنه، كورته فیلمی چیرۆكی "خه‌ونه بهفرییهكان" Snowy Dreams له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی سنه‌یی سالم سڵه‌واتی كه ماوه‌كه‌ی 25 خوله‌كه، له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئۆرێنس" Ourenseله وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی كێبڕكێی كورته فیلم، فیلمی دیكۆمێنتی، فیلمی كارتۆنی، فیلمی سینه‌مایی، میدیای نوێ و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی چه‌ندین وۆركشۆپی فێركاری له رۆژانی 10 تا 17ی ئۆكتۆبری 2009 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئۆرێنس" Ourenseبه ئامانجی لایه‌نگری كردن له سینه‌ماكاره سه‌ربه‌خۆكان، نمایشی فییلمهكانیان و هه‌روه‌ها ناساندنیان به بینه‌رانی ئیسپانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه پێدانه ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه خه‌ڵاته‌كانیان له چه‌ندین به‌شدا پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، له‌وانه: به‌شی "باشترین ده‌رهێنه‌ر"، به‌شی "باشترین ئه‌كته‌ری پیاو"، به‌شی "باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت"، به‌شی "باشترین فیلم له روانینی بینه‌رانه"وه. هه‌روه‌ها له به‌شی "میدیای نوێ"دا خه‌ڵاتێك به باشترین فیلمی خوڵقێنه‌ر ده‌به‌خشرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی كوردی "خه‌ونه بهفرییهكان" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای كوردستان سالم سڵه‌واتی له نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌ی 2 به ناونیشانی فیلمی "ساواڵان" له شاری ئه‌رده‌وێڵ، له سێ به‌شی
سه‌ره‌كیدا خه‌ڵاتی گرینگی به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه:
ـ له به‌شی باشترین فیلم له به‌شی "چشم انداز سرزمین زیبای ما" واته "روانینێك به نیشتمانی جوانی ئێمه" ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و خه‌ڵاتی بڕی پاره‌ی 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به كورته فیلمی چیرۆكی "خه‌ونه بهفرییهكان" به‌خشرا.
ـ له به‌شی باشترین ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمه دراماییدا ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و خه‌ڵاتی بڕی پاره‌ی 500 دۆلاری به ساڵم سڵهوانی به‌خشرا بۆ سازكردنی كورته فیلمی "خه‌ونه بهفرییهكان".
ـ له به‌شی باشترین كورته فیلمی دراماییدا ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و خه‌ڵاتی بڕی پاره‌ی 500 دۆلاری به‌خشرا به كورته فیلمی "خه‌ونه بهفرییهكان" له ده‌رهێنانی ساڵم سڵهوانی له شاری سنه.
نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌ی 2ی فیلمی "ساواڵان" له 4 به‌شی كورته فیلم، سیناریۆ، وێنه‌ی فۆتۆگرافی و پوسته‌ری فیلم و له چه‌ندین لقی دیاریكراودا به به‌شداری به‌رهه‌می هونهرهمهندانی پارێزگای كوردستان و 8 پارێزگای دیكه‌ی ئێران، له رۆژانی 15 تا 18ی ئۆگۆستی 2009 له شاری ئه‌رده‌وێڵ له پارێزگای ئه‌رده‌وێڵ بهڕًێوهچوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بيت هيوادارم سة ركةوتوبى

له‌سه‌ر هێڵ نییه