❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێشانگای شێوه‌كاری حه‌میده‌ میرزایی له‌ كافه‌ هونه‌ری تاران به‌ڕێوه‌چوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-07 22:39:24

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پێشانگای شێوه‌كاری حه‌میده‌ میرزایی له‌ كافه‌ هونه‌ری تاران به‌ڕێوه‌چوو

PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له‌ به‌رهه‌مه‌كانی شێوه‌كاری لاوی سه‌قزی خاتوو حه‌میده‌ میرزایی، له‌ كافه‌ هونه‌ر له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، له‌م رۆژانه‌ پێشانگایه‌كی تاكه‌كه‌سی شێوه‌كاری له‌ به‌رهه‌مه‌كانی شێوه‌كاری لاوی سه‌قزی خاتوو حه‌میده‌ میرزایی، له‌ ژێر ناونیشانی "كافه‌نشینان" له‌ كافه‌ هونه‌ر له‌ شاری تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م پێشانگایه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو، حه‌میده‌ میرزایی نوێترین كاره‌ هونه‌ری و به‌رهه‌مه‌كانی شێوه‌كاری خۆی له‌ گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی به‌ ته‌كنیكی جۆراوجۆر له‌ تابلۆی شێوه‌كاری خسته‌ به‌ردیدی بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری شێوه‌كاری كه‌ له‌ گه‌ڵ بابه‌تی شوێنی پێشانگایه‌كه‌دا واته‌ "كافه‌نشینان" زۆر گونجاو بوو، یه‌كتری ده‌گرته‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ و مانا و مه‌به‌ستی جیاوازی له‌ خۆگرتبوو، پێشتر له‌ ژێر ناونیشانی "تسویرسازی" واته‌ سازكردن و خولقاندنی وێنه‌ و دیمه‌ن له‌ درێژه‌ی پێشانگای وێنه‌سازیدا له‌ شارستانی سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو بوو.

حه‌میده‌ میرزایی له‌ ساڵی 1978 له‌ شاری سه‌قز له‌ دایكبووه‌. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌شی شێوه‌كارییه‌. ئه‌مساڵ كتێبێكی به‌ ناوی "ایا جهان برای من است" واته‌ ئایا جیهان بۆ منه‌ نووسیوه‌ و چاپ و بڵاوی كرده‌وه‌.

ئه‌م شێوه‌كاره‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی كار و چالاكی هونه‌ری خۆیدا له‌ بواره‌كانی هێڵكاری و شێوه‌كاری، كێشانه‌وه‌ی وێنه‌، شیعر، وتارنووسین، چیرۆك، ره‌خنه‌، شانۆنامه‌نووسی و هونه‌ری شانۆ چه‌ندین به‌رهه‌می پێشكه‌ش كردووه‌.



http://kurdzhin.org/uploads/e6eba7e2e4.jpg

sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net