.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














نەخۆشی هەژاران
شیزۆفرینیا (دوو كەسێتی) Schizophrenia نەخۆشییەكی دەروونی سەختە، تووشبوو هەر جارەی بەشێوەیەك رەفتار دەكات، بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە. دابڕان لە واقیع، هەلوەسە، بیركردنەوەی نائاسایی، شڵەژان لە سۆز، شێوان لە باری كۆمەڵایەتی و ناڕێكی لە كار و پیشەدا لە سیفاتەكانی ئەم نەخۆشییەن. هەر چەندە كە هۆكاری تەواوی ئەم نەخۆشییە بە تەواوی نەدۆزراوەتەوە گەرچی هۆكاری جینەكان و گرژییەكانی ژیانی رۆژانە (سترێس) رۆڵیان هەیە لە تووشبووندا، بەڵام زیاتر لە چینە هەژارەكاندا بەدی دەكرێ لەبەر نەداری و ئاستی نزمی كۆمەڵایەتی. لە هەمان كاتیشدا تووشبووان لە ئەنجامی نەخۆشییەكە كار و پیشە لەدەست دەدەن و دوچاری هەژاری نەداری دەبنەوە. سەڵتەكان زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. شیزۆفرینیا لە پیاودا تەمەنی 18-25 ساڵیدا دەبینرێت، لە ئافرەتیشدا لە تەمەنی 26-45 ساڵیدا. لە منداڵ و پیرەكاندا، ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە زۆر كەمە. ئامانجی سەرەكی چارەسەركردن كەمكردنەوەی نیشانەكان و رێگرتن لە دووبارەبوونەوەیانە، شیزۆفرینیا بە دەرمان و چارەسەری دەروونی Psychotherapy بە رێژەی 1\3 ئەنجامی باشی دەبێ.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه







دهست خۆش ههنوو گیان سهرکهوتوو بیت ههربژیت.
لهسهر هێڵ نییه