❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌ت له‌ مێژوو دا .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-08 18:06:39

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

ئافره‌ت له‌ مێژوو دا .



ئافره‌ت له‌ مێژوو دا .                به‌شی یه‌که‌م

له‌ سه‌رده‌مانی پێش هاتنی ئاینی ئیسلام له‌ ناو گه‌ل و هۆزه‌ جیا جیا کاندا ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی ئافره‌تانیان زۆر ده‌دا، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئازاردانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه‌، وه‌ له‌ ڕێگای قانونه‌وه‌ ئازار ده‌دران، چونکه‌ قانونه‌کانیان له‌ لایه‌ن عه‌قڵی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ دانرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت ببه‌ستن به‌ قانونی خوای گه‌وره‌. بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئافره‌تان توشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌بوون. ئێستاش به‌ بیستنی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ به‌سه‌ر ئافره‌تانیاندا هێناوه‌ عاره‌قی شه‌رم به‌ نێوچاوانی مرۆڤایه‌تیدا دێته‌ خواره‌وه‌. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و ‌هه‌ڵانه‌ی که‌ ده‌یان کرد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خۆیان به‌ بێ نیاز ده‌زانی له‌ بوونی ئاینێکی ئیلاهی، به‌ڵکو پشتیان ده‌به‌ست به‌ زانستی ئینسانی وه‌ ده‌یان ویست له‌و ڕێگایه‌وه‌ مرۆڤه‌کان خۆش به‌خت بکه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته‌ بوون که‌ سانێک که‌ خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی بوون وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هاتن ده‌ست کاری په‌یامی خوای گه‌و‌ره‌یان کرد به‌ سود و قازانجی خۆیان، ته‌ورات و ئینجیل شاهیدێکی زۆر باشن بۆ ئه‌م ڕووداوه‌.
له‌ ته‌وراتی ده‌ستکاری کراودا هاتووه‌ که‌ "ئافره‌ت له‌ مه‌رگ تاڵتره"، هه‌روه‌ها هاتووه‌ که‌ " ئه‌و پیاوه‌ی که‌ ده‌یه‌وێت پیاوێکی باش بێت و په‌رستشی خوا بکات، ئه‌وا ده‌بێت ژن نه‌هێنێت. له‌ ناو هه‌زار پیاودا، پیاوێکی باش ده‌ست ده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌ ناو هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا ته‌نانه‌ت ئافره‌تێکی باش ده‌ست ناکه‌وێت"
له‌ دینی مه‌سیحیه‌تی ئه‌مڕۆدا ده‌ڵێن که‌ "که‌سێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پیاوی خوا بێت ئه‌وا ده‌بێت به‌ ته‌نیا بژی و دوور بێت له‌ ئافره‌ت".
ئه‌مانه‌ نمونه‌یه‌کی بچوکن له‌ گۆڕانی دین و به‌که‌م زانینی ئافره‌تان.
(مونته‌سکیو) له‌ کتێبی (روح القوانین) لاپه‌ڕه‌ (670)دا ده‌ڵێت: "دادگاکانی یابان بۆ سزا دانی ئافره‌تانی تاوانبار، ڕووتیان ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ نێو خه‌ڵکیدا ده‌یان گێڕن، وه‌ ده‌بێت وه‌ک‌ چوارپێ بڕۆن".
له‌ ڕاستیدا ئه‌مانه‌ ڕاستیه‌کی تاڵن وه‌ مێژوو به‌ چاوی خۆی دیویه‌تی که‌ چ بێ ڕێزیه‌ك کراوه‌ به‌ ئافره‌تان له‌ پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌.

ئافره‌ت له‌ یۆنانی کۆندا
یۆنان یه‌کێکه‌ له‌ شارستانیه‌ته‌ کۆنه‌کان، که‌ به‌شێکی زۆری هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌و پێش بردنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای ژیانی ئه‌مڕۆدا. به‌ تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا زۆر شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن. بۆیه‌ وا به‌ باش ده‌زانم که‌ له‌ به‌شی یه‌که‌مدا باس له‌ ڕه‌وشی ئافره‌تان بکه‌م له‌و وڵاته‌ پر له‌ زانست و شارستانیه‌ته‌ کۆنه‌دا، با بزانین چۆن سه‌یری ئافره‌تانیان کردووه‌ و ئافره‌تان چ ڕۆڵێکیان هه‌بووه‌ له‌و شارستانیه‌ته‌دا.
له‌ یۆناندا ئافره‌ت زۆر به‌ چاوێکی سوك ته‌ماشا ده‌کرا، وه‌ که‌سایه‌تی پشت گوێ ده‌خرا، له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێت: "ئافره‌ت پیاوێکی ناته‌واوه‌، سروشت هه‌روا به‌ جێی هێشتووه له‌ خراپترین شێوه‌دا‌ به‌ بێ ده‌ستکاری کردن".
ئسکولیاست، ده‌ڵێت: له‌ نێوان یۆنانیه‌ دێرینه‌کاندا ماره‌کردنی خوشکی دایکی و باوکی له‌ ڕووی یاساوه‌ هیچ قه‌ده‌غه‌ نه‌بووه‌.

* کۆمه‌ڵگای ئاخای:
ئاخایه‌کان یه‌کێك بوون له‌ هۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگای یۆنان، که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵانی (1250)ی پێش میلاد فه‌رمانڕه‌وای یۆنانیان ده‌کرد. ئافره‌تان له‌ ناو ئه‌م هۆزه‌دا شان به‌ شانی پیاوان کاریان ده‌کرد، جارو باریش له‌ گفتوگۆ گرنگه‌کاندا به‌شداریان ده‌کرد، هه‌رکات فه‌رمانڕه‌واکان بیان ویستایه‌ سوپا ئاماده‌ بکه‌ن بۆ جه‌نگ باسی خاڵه‌ سیاسی و نه‌ژادیه‌کانیان نه‌ده‌کرد بۆ سوپاکه‌یان، به‌ڵکو ئافره‌تانی جوانیان ده‌هێنایه‌ ناو سوپاکه‌، ته‌نها ئاوات و هیوای ئه‌وان به‌س ڕابواردن بوو له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا وه‌ مردن و ژیانیان زۆر به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر خێزانیان دامه‌زراندبوو، پایه‌ی باوک سالاری(patriartchy)
باوك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی خێزاندا، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیویستایه‌ به‌کاریان بهێنێت. کاتێك میوانی بهاتایه‌ کچه‌کانی ده‌خسته‌ خزمه‌تی میوانه‌کانی وه‌ منداڵه‌کانی له‌ سه‌ر کێوه‌کاندا و له‌ په‌رستگاکانیاندا ده‌کرده‌ قوربانی بۆ خواکانیان. هاوسه‌ر گیری له‌ ناو ئه‌و هۆزه‌دا به‌ شێوه‌ی کڕین و فرۆشتن بوو، کڕیار ده‌بوایه‌ ئاژه‌ڵێکی گران به‌های بدایه‌ به‌ باوکی کچه‌که‌، باوکی کچه‌که‌ش ده‌بوایه‌ هه‌موو پێداویستیه‌کی ژیانی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا بناردایه‌. ئافره‌تان له‌ دوای هاوسه‌رگیریان خانمی ماڵ ده‌بوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ناو ماڵه‌که‌ی به‌ند بوو به‌ ره‌گه‌زی منداڵه‌کانیه‌وه‌، واتا ئه‌گه‌ر کوڕی ببوایه‌ ئه‌وا ئازاد تر بوو له‌وه‌ی که‌ کچی بوایه‌.

* سپارتا
له‌ ناو هۆزی سپارتدا ئافره‌تان دیلی ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایان بوون. فه‌رمانڕه‌وایان داوای سه‌یر سیریان له‌ ئافره‌تان ده‌کرد، ده‌بوایه‌ یاری ڕاکردن، زۆرانگرتن وه‌ تیر هاوێژی دا به‌شداری بکه‌ن تا جه‌سته‌یه‌کی جوان و پته‌و و به‌هێزیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌یان بکردایه‌ ئه‌وا پێیان ده‌وتن که‌ شایسته‌ی دایکایه‌تیتان هه‌یه‌. ئافره‌تانیان به‌کار ده‌هێنا بۆ حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی پیاوان به‌وه‌ی که‌ ده‌بوایه‌ ره‌قص و سه‌مایان بکردایه‌ بۆ پیاوان به‌ ڕووتی، که‌ ده‌یان ووت که‌ کاتێك خۆیان ڕووت ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌وا عه‌یب و عاره‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت. یه‌کێك له‌ نوسه‌ره‌ یۆنانیه‌کان (پلوتارخوس) ده‌ڵێت: "ڕووت بو‌نه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ به‌ر چاوی پیاوان شتێکی شه‌رم ئامێز نه‌بوو، چونکه‌ خۆ پارێزی دروشمیان بوو". لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ پێشه‌وه‌ ئایا خۆپاراستن دوای دڕاندنی په‌رده‌ی حه‌یا و ئابڕو ده‌بێت چی بێت؟ ئایا ده‌توانرێت ته‌نها به‌ ووشه‌ی خۆ پاراستن ئه‌و کرداره‌ نا شایسته‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئافره‌تان بکرێت؟
بۆیه‌ ده‌ڵێین: نه‌خێر، هیچ کات له‌ شه‌رمه‌زاری و بێ ئابڕووی ئه‌و کرداره‌ که‌م ناکاته‌وه‌.
سپارته‌کان گوێیان نه‌ده‌دایه‌ ته‌ربیه‌تی فیکری کچانیان، چونکه‌ ئافره‌تیان به‌ که‌م ئه‌قڵ و ناته‌وا و له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا.

لێره‌دا ده‌ڵێین بۆ ده‌بێت وا بێت؟ ئایا ئافره‌تان مرۆڤ نین؟
قانونی ده‌وڵه‌ت سنوردار نه‌بوو بۆ به‌ سوك سه‌یر کردنی ئافره‌تان، به‌ڵکو له‌وه‌ زیاتریان پێ ده‌کرا که‌ لێره‌دا باسمان کردووه‌. ده‌وڵه‌ت کات و ساتی هاوسه‌رگیری بۆ دیاری کردبوون که‌ بۆ پیاوان سی ساڵی بوو وه‌ بۆ ئافره‌تانیش بیست ساڵی بوو، هیچ ئافره‌تێک بۆی نه‌بوو که‌ هاوسه‌رگیری نه‌کات وه‌ به‌ ته‌نها بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وا بوایه‌ ئه‌وا نه‌ی ده‌توانی له‌ هیچ کارێکدا به‌شدار بێت وه‌ک هه‌ڵبژاردن و تێکه‌ڵاو بوون به‌ کۆمه‌ڵگا.
پلوتارخوس ده‌ڵێت: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ ژیانی ته‌نهاییان هه‌ڵده‌بژارد، بۆیه‌ زۆریان لێ ده‌کرا له‌ وه‌رزی زستاندا ده‌بوایه‌ به‌ ڕووتی به‌ناو خه‌ڵکدا بڕۆشتنایه‌ وه‌ سرودێکیان بوتایه‌ که‌ ماناکه‌ی ئه‌مه‌ بوو (ئه‌مه‌یه‌ چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌رپێچی قانون ده‌که‌ن).
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و کوڕانه‌ی که‌ نه‌ ده‌چونه‌ ژیانی هاوسه‌ریه‌وه‌ وه‌ ته‌نهاییان هه‌ڵده‌بژارد ئه‌وا هه‌میشه‌ ده‌که‌وتنه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان. ئه‌م ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ش بۆیه‌ دانرا بوو، چونکه‌ کوڕان و کچانی سپارتا خۆیان به‌ دوور ده‌گرت له‌ ژیانی هاوسه‌رگیری وه‌ ئاره‌زویان زیاتر به‌ لای کاری نا مه‌شروعدا ده‌چوو.
ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که‌ ته‌نها به‌ ته‌نیا ژیان بۆ ئافره‌تان نه‌نگی نه‌بوو، به‌ڵکو منداڵ نه‌بوونیش ده‌بووه‌ عه‌یب و عارێکی گه‌وره‌ بۆیان.
له‌ کۆمه‌ڵگای پسارتادا دایکان و باوکان به‌رپرس بوون له‌ ئاماده‌ کردنی پێداویستیه‌کانی ژن هێنان و شو کردنی کچ و کوڕه‌کانیان، ئه‌م کاره‌شیان به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر عه‌جیب ئه‌نجام ده‌دا. زاوا ده‌بوایه‌ بوکی به‌زۆر له‌ ماڵی باوکی ڕابکێشایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌،‌ بوکیش ده‌بوایه‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکردایه‌ وه‌ وای نیشان بدایه‌ که‌ به‌ زۆر ده‌برێته‌ ماڵی زاوا. به‌م هۆیه‌ش بوو که‌ هاوسه‌رگیری به‌ مانای دزین ده‌هات.
دایک و باوکانی کۆمه‌ڵگای سپارتا به‌ کوڕ و کچه‌کانی خۆیان ده‌ووت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵیان ده‌بژێرن بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌وا ده‌بێت سه‌یری قه‌د و قیافه‌ی بکرێت، چونکه‌ پاشاکه‌یان (ئارخی داموس) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی زه‌عیفدا هاوسه‌رگیری کردبوو به‌دانی غرامه‌ حوکم درا.
تاکه‌ هۆکاری هاوسه‌رگیری له‌ناو کۆمه‌ڵگای سپارتادا خستنه‌وه‌ی منداڵ بوو، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك منداڵێكی ساغ و سه‌لامه‌تی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته‌یان ده‌کوشت یان به‌ قه‌رز ده‌یاندا به‌ پیاوانی به‌هێزو به‌ ده‌سه‌ڵات تا به‌ڵکو خێزانه‌که‌یان منداڵێکی باشی ببێت.

* ئه‌سینا
له‌ ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا باوک ده‌سه‌ته‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو به‌سه‌ر خێزاندا، ئه‌گه‌ر منداڵێکی نه‌خۆش یان که‌م ئه‌ندامی هه‌بوایه‌ ئه‌وا باوک ده‌یتوانی منداڵه‌که‌ی بکوژێت، له‌م نێوه‌نده‌دا ئافره‌تان زیاتر ده‌کوژران، چونکه‌ له‌ کاتی به‌ شودانیدا پێویستی به‌ پێداویستی ماڵ ده‌بوو که‌ ده‌بوو ماڵی باوکی بۆی ئاماده‌ بکه‌ن. باوك ده‌یتوانی کچه‌که‌ی بفرۆشێت و پیاو په‌یدا بکات بۆ ژنه‌که‌ی خۆی کاتێك که‌ لێی جیا ده‌بویه‌وه‌.
له‌ ئه‌سینا ئافره‌تان له‌ ماڵه‌کانی خۆیاندا ده‌یان خوێند له‌ لای داکه‌کانیان یان له‌ لای دایه‌نه‌کانیان فێری نوسین، خوێندنه‌وه‌، ڕستن، چنین، ڕه‌قص، ئاواز و موسیقا ده‌بوون. له‌وه‌ زیاتر نه‌یان ده‌توانی له‌ قوتابخانه‌کان بخوێنن، چونکه‌ پێیان وابوو ئافره‌تی ئابڕودار ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ. کۆمه‌ڵێکی که‌م له‌ ئافره‌تان خوێندنی باڵایان ته‌واو ده‌کرد که‌ ئه‌وانیش له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا به‌ چاوێکی سوک ته‌ماشا ده‌کران.
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ش هه‌مان کۆمه‌ڵگا بوو که‌ چه‌ندان زاناو بیرمه‌ندی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌ وه‌ك سوقراط، ئه‌فلاطون و ئه‌رستۆ.
ئاماده‌ کردنی کچه‌کانیان بۆ به‌ شودانی له‌ لایه‌ن باوک و دایکانه‌وه‌ وه‌یان له‌ لایه‌ن که‌سانی لێهاتوه‌وه‌ بوو که‌ ده‌بوایه‌ کوڕێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن خانه‌واده‌یان بۆ بدۆزیایه‌ته‌وه‌، ده‌وڵه‌مه‌ندی گرنگترین خاڵ بوو بۆ ئه‌وان نه‌ک خۆشه‌ویستی و ڕێز گرتن له‌ کچه‌که‌یان.
ئه‌رکی باوك ئه‌وه‌ بوو له‌ کاتی دان به‌شووی کچه‌که‌یدا ده‌بێت مه‌بله‌غێك پاره‌، هه‌ندێک جل و به‌رگ، جه‌واهرات وه‌ هه‌ندێ جارێش چه‌ند به‌نده‌یه‌ک، که‌ هه‌موویان موڵکی کچه‌که‌ بوو ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ بیویستایه‌ ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌بوایه‌ هه‌موو موڵک و ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه‌ بۆ ئافره‌ته‌که‌، ئه‌مه‌ش بۆیه‌ وایان لێ کردبوو تاوه‌کو پیاوان بیر له‌ ته‌ڵاق دانی ژنه‌کانیان نه‌که‌نه‌وه‌.
کچێک که‌ ماڵی باوکی ده‌ست کورت بونایه‌ و نه‌یان توانیایه‌ که‌ پێداویستی ژیان بۆ کچه‌که‌یان دابین بکه‌ن تا بیده‌ن به‌ شوو، ئه‌وا نه‌یده‌توانی شوو بکات وه‌یان ده‌بوایه‌ له‌لایه‌ن خزم و که‌سه‌کانیه‌وه‌ شتیان بۆ بکڕیایه‌ تا نه‌مێنێته‌وه‌ و شوو بکات. له‌ کۆمه‌ڵگای یۆنانی کۆندا ژن هێنان و شوو کردن له‌ ڕێگای کڕین و فرۆشته‌نه‌وه‌ بوو، که‌ ئافره‌ته‌کان ده‌بوایه‌ پیاویان بۆ خۆیان بكڕیایه‌.
له‌ نمایشتنامه‌ی ترادیژیای (میدیا) دا که‌ (ئه‌ریپیدوس) نوسیویه‌تی باس له‌ ئافره‌تێک ده‌کات که‌ له‌ و کۆمه‌ڵگایه‌دایه‌ و ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا باوه‌، که‌ هاوسه‌رگیری له‌ کۆمه‌ڵگای یۆنانیدا ئه‌نگیزه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌ خۆشه‌ویستی بووه‌، وه‌ نه‌ ڕێز له‌ یه‌کدی گرتن بوو، چونکه‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ختیه‌کانی ئه‌و کاره‌یان باس کردووه‌ نه‌ك له‌ خۆشیه‌کانی.
پیاوانی یۆنانی زۆر به‌ ئاسانی ده‌یان توانی ژنه‌کانی خۆیان ته‌ڵاق بده‌ن به‌ هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست نیشانی بکه‌ن که‌ بۆچی ژنه‌که‌یان ته‌ڵاق داوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ نه‌زۆک بوایه‌و نه‌یتوانیایه‌ ببێته‌ خاوه‌نی منداڵ ئه‌وا نه‌یده‌توانی ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات، به‌ڵکو ده‌بوایه‌ پیاوانی خزم و که‌س و کاری یارمه‌تیان بدایه‌، واتا ژنه‌که‌ی خۆی به‌ قه‌رز ده‌دانێ تا له‌ ڕیگای ئه‌‌وانه‌وه‌ ببێته‌ خاوه‌نی منداڵ. ئه‌م کاره‌ش له‌ قانونی ده‌وڵه‌تدا نوسرابوو که‌ پیاوان بۆیان هه‌یه‌ ئه‌و کاره‌ بکه‌ن.
له‌ ڕاستیدا ئافره‌تان له‌ یۆناندا مه‌حروم و مه‌ظلوم بوو، چونکه‌ نه‌یده‌توانی هیچ په‌یمان نامه‌یه‌ك ئیمزا بکات بۆ کڕین و فرۆشتن وه‌ له‌ دادگاکانیشدا هیچ حسابێکیان بۆ نه‌ده‌کردن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌قی ئه‌ویش بێت. له‌ پاش مردنی مێرد، ئافره‌ت هیچ میراتێکی له‌ مالێ مێرده‌که‌ی به‌ر نه‌ده‌که‌وت، منداڵیش ته‌نها بۆ باوکه‌که‌ی بوو، چونکه‌ ئافره‌ت ته‌نها ئه‌رکی به‌خێو کردنی منداڵه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆدا بوو هیچی تر. یه‌کێکی که‌ له‌ هۆکاره‌کانی که‌م سه‌یر کردنی ئافره‌تان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ پیاوه‌کان ده‌بوایه ته‌مه‌نیان‌ دوو به‌رابه‌ری ئافره‌ته‌که‌ ببوایه‌ له‌ کاتی هاوسه‌رگیریدا ئه‌مه‌ش وای ده‌کرد که‌ پیاوان زۆر به‌ ئاسانی بتوانن که‌ فکری خۆیان فه‌رز بکه‌ن به‌سه‌ر ژنه‌کانیاندا.
پیاوانی ئه‌سینا ئازاد بوون له‌وه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تردا جووت بن له‌ کاتێکدا که‌ خۆیان خاوه‌نی خێزانن، وه‌ کچ و ژنه‌کانیان نه‌ده‌بوو له‌ماڵ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ش ئازادی زیاتری دابوو به‌ پیاوان. ئافره‌تان له‌ ماڵه‌کانی خۆیاندا ئازاد بوون وه‌ ئه‌رکی به‌خێو کردنی منداڵ و خزمه‌ت کردنی خێزان له‌ ئه‌ستۆی ئه‌واندا بوو، ئه‌م ئازادیه‌ش ده‌بوو له‌ سنوری ماڵه‌که‌ی خۆی نه‌چوبایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌ر چوار ساڵ جارێک له‌ مانی چواره‌می یۆنانیدا جه‌ژنێکی گه‌وره‌یان ده‌گێرا، به‌ ناوی (ته‌سموفری) که‌ له‌و جه‌ژنه‌دا ئافره‌تان ڕیزیان له‌ قانون گوزارانی وڵاته‌که‌یان به‌ شیوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ده‌گرت که‌ ده‌بوو ئافره‌ته‌کان له‌ به‌رچاوی پیاواندا قسه‌ی ناشرین به‌ یه‌کتری بڵێن، وه‌ پیاوان به‌ جوامێر و کامڵ باس بکه‌ن.
له‌ دوای مردنی باوک موڵک و سه‌روه‌ت دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌ر کوره‌کانیدا، به‌ڵام کوری گه‌وره‌ ده‌بوو به‌شی له‌ هه‌موان زیاتر بێت. له‌ کاتێکدا له‌ کۆمه‌ڵگای سپارتا دا ته‌نها کوڕی گه‌وره‌ بوو که‌ میراتی ده‌برد وه‌ باقی منداڵه‌کانی که‌ بێ به‌ش ده‌بوون.
له‌ سه‌ده‌ی (8)ی پێش زایندا کاتێک شاعری گه‌وره‌ی یۆنانی (هه‌سیۆ) باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ناو خێزانه‌کانی ئه‌سینادا بوبوه‌ باو که‌ نه‌هێڵن منداڵی زۆریان بێت، چونکه‌ له‌وه‌ ده‌ترسان که‌ نه‌وه‌ك ماڵه‌که‌ی دابش کات به‌سه‌ر کوڕه‌کانیدا و باوكه‌که‌ خۆی هیچی بۆ نه‌مێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چێت که‌ ئافره‌تان هیچ حه‌قێکیان نه‌بوو له‌ وه‌رگرتنی میرات، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ باوکیان بۆیان دابین کردون له‌ کاتی شوکردنیدا.
   ئاماده‌کردنی: شه‌وبۆ ئاریایی



Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-08 18:09:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئافره‌ت له‌ مێژوو دا .

dastakanet xosh bet her sarkawtu bit berez

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net