.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كولەكە دژی ئاوسانی پرۆستات

كولەكە یان كودی Squash، خواردن و هەرسكردنی سووكە. كولەكە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، چونكە گەلێك ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و مادە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێ، ئەمە سەرەڕای بڕێكی زۆری ئاو و بڕێكی كەمی وزە. ئەمانە هەموویان سیفەتی خۆراكی باش و تەندروستییانەن. كولەكە خۆراكێكی دژەشێرپەنجەیە، هەروەها لە چەندین لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە خواردنی كولەكە نیشانەكانی ئاوسانی پرۆستات BPH كەم دەكاتەوە. ئاوسانی پرۆستات زۆر جار پیاوان بێزار دەكات، چونكە پرۆستاتی ئاوساو دەبێتە ئەگەری گرفت لە میزكردندا بە شێوەی زوومیزكردن و میزگیران و گەلێكی گرفتی تر. هەروەها خواردنی كولەكە كۆئەندامی دڵ و سووڕان دەپارێزێت. كولەكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ كانزای مەنگەنیز، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپەر، فۆسفۆر. هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین B2، فۆلێت. هەروەها لە توێژینەوەكاندا هاتووە كە ئەم پێكهاتووانەی كولەكە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی دڵ. بڕە باشەكەی كانزای مەگنسیۆمی كولەكە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن. مادە دژەئۆكسانەكانی كولەكە، یارمەتی حاڵەتەكانی رەبو و رۆماتیزمی جومگەكان دەدەن.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه








بابهتێکی به سوود بوو دهستت خۆش بێت.
لهسهر هێڵ نییه