.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














خیار سوودبەخشە بۆ پێست 
گەرچی رێژەیەكی زۆری خیار لە ئاو پێكهاتووە، بەڵام بڕێكی لە ڤیتامین C و ترشی كافائیك Caffeic Acid تێدایە، ئەمانە پێست ساف دەكەنەوە و ئاوسانی پێستیش كەم دەكەنەوە. هەروەها خیار رێژەیەكی باشی لە ریشاڵی خۆراكی تێدایە، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و سیلیكۆن. كانزای سیلیكۆن زۆر پێویستە بۆ پاراستنی شانە بەستەرەكانی لەش، بەتایبەتی ماسولكە و ژێ و ئێسك و كركڕاگەكان، هەروەها شیرەی خیار كە سەرچاوەیەكی باشی سیلیكۆنە، بۆ پاككردنەوە و سافكردنی پێست سوودی لێ وەردەگیرێت. هەروەها خیار راستەوخۆ لەسەر پێستدا سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئاوسانی بەرچاوەكان و حاڵەتەكانی خۆربردن و هەوكردنی پێست. جگە لەمان، خیار لەبەر ئەوەی كە بڕێكی یەكجار كەم وزەی تێدایە، بۆیە ئاوا یان بە سەلاتە بۆتە خۆراكێكی سەرەكی لە بەرنامەی ریجیمی خۆراك بۆ رێگرتن لە زیادبوونی كێش و چارەسەركردنی قەڵەوی. خیار دەكەوێتە ناو لیستی ئەو خۆراكانەی كە رۆڵیان هەیە لە كۆنترۆلكردنی پەستانی بەرزی خوێن لەبەر بڕی باشی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ریشاڵی رووەكی كە لە خیاردا هەن.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه



دةستت خؤش بيت
لهسهر هێڵ نییه