❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مستەفا زەمانی (یوسفی راستگۆ):

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-10 10:16:08

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE

مستەفا زەمانی (یوسفی راستگۆ):

یوسفی راستگۆ) زنجیرە درامایەكی ئێرانی مێژووییە باس لە چیرۆكی یوسفی پێغەمبەری كوڕی یەعقوب دەكات، ئەم زنجیرەیە لە 45 ئەڵقە پێكدێت، لە ساڵی 2004 دەست بە وێنەگرتنی كرا و تا ساڵی 2008 تەواوبوو، لە كەناڵی (كەوسەر)ی ئێرانی نمایش كرا، دوای ئەوەی بۆ زمانی عەرەبی دۆبلاژكرا بوو، بە یەكێك لەسەركەتووترین زنجیرە دراماكان و بڕیار وایە جگە لە زمانی عەرەبی بۆ سەر چەند زمانێكی دیكە دۆبلاژ بكرێت.

دەرهێنەر: ویستمان(یوسف)ێك پێشكەش بكەین كە نەناسراو نەبێت .
فەرەجوڵڵا سلحشوری دەرهێنەری ئەم زنجیرەیە كە لە هەمانكاتدا دەرهێنەری چەندین كاری دیكەیە وەك (یارانی ئەشكەوت) تۆبەی نەسوح، ئەیوب پێغەمبەر، و چەندین كاری دیكەی هونەری دەڵێ:( هەر كە ناوی یوسف دێت خەڵك بیر بیریان بۆ ئافرەتێكی جوان دەچێت كە چەقۆیەكی لە دەستدایە و هەر كە چاوی یوسف و جوانییەكەی دەكەوێت دەستی بریندار دەكات، سەرەڕای ئەم باگراوەوەندەش من پێموابوو دۆزینەوەشی سیمایەكی جوان و دووچاوی رەنگاو رەنگ، لە نێو هەزاران كە بەشدارن لە كارێكی سینەمایدا كارێكی زۆر زەحمەتە نییە، ئێمە یوسفمان لە نێو 3000 كەس هەڵبژارد كە هەموویان خاوەن قژێكی درێژ و ریشێكی ئێك ئاڵاوی سوڕا و دوو چاوی رەنگاورەنگی جوانن و تەنیا یەك جار بە بەردەم شاری سینەمای خوارووی تاراندا تێپەڕی بوو، مستەفا زەمانی بە پێچەوانەی ئەستێرەكانی دیكەی سینەمای حەزی نەدەكرد بە پێچەوانەی راستی دەركەوێت بۆ ئەوەی زیاتر لەواقیع نزیك بێت و بەو شێوەیە بژیت كە یوسف پێغەمبەر تێدا ژیاوە هەر لەسەرەتای ژیانییەوە ئەم كارەش وامان لێدەكات رەخنە لە رۆڵەكانی نەگرین، وەك پیشەكارانی سینەما، چونكە پیشەكار ناتوانێت بیدۆزێتەوە یان بەدوایدا بگەڕێت، لەسەر و سیما و روخساری دەرەوەی مرۆڤ ئەوەی لەبەرچاوە، بەڵكو راستی و پاڵنەرێكی غەریزەییە لەگەڵ مرۆڤ گەشە دەكات.
سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی مستەفا زەمانی بۆ بینیی ئەم رۆڵە لەنێو ئەو ژمارە زۆرەی ئەكتەران لە ئێران فەرەجوڵڵا دەڵێت: من حەزم كرد ئەكتەرێك رۆڵەكە ببینێت كە جەماوەر تا ئێستا نەیناسی بێت و پێشتر پێی ئاشنا نەبووبێت بۆ ئەوەی كەسایەتییەكە وەك پێویست بەرجەستە بكرێت و بۆ ئەوەی بینەر بەدوای رابردووی ئەكتەرەكەدا نەگەڕێت، هەروەها جوانی ئەكتەریش ئامانجێكی گەورەی ئێمە بوو منیش ئەم سیفاتە پێویستانەم لە مستەفا زەمانیشدا دۆزیەوە بۆیە لە كۆتاییدا ئەومان هەڵبژارد.
جوانی ناخی مرۆڤ گرنگترە
مستەفا زەمانی كە لاوێكی سەروسیما جوان و سەرنجڕاكێشە، دەربارەی تایبەتمەندی یاخود و هۆكاری یارمەتیدەر بۆ هەڵبژاردنی بۆ ئەم رۆڵە دەڵێ: دەربارەی چیرۆكی یوسف پێغەمبەر پێویستە ئەوە بڵێم كە ئەو جوانییەی مەبەستە جوانی ناخە نەك جوانی سەرو سیما و ئەم جوانییە دەگۆڕێت لەگەڵ گۆڕینی دید و بۆچوونی خەڵك بۆی، سەرەڕای ئەمەش هەندێك كەس كە رەنگە سیما و روخساریان زۆر جوان نەبێت، بەڵام زوو دەكەونە دڵی خەڵكەوە، هەروەها بەپێچەوانەشەوە، من پێموایە دەرهێنەر بە جددی رەچاوی ئەم كارەی كردوە منیش هەستم بەو تایبەتمەندییەم دەكرد لە خودی خۆمدا، بەڵام جوانی سیما رەنگە هەندێك مكیاژ دایپۆشێت وەك رێزگرتنێك بۆ فیرعەونەكانی میسر، بەرهەرحاڵ زۆر كەسی خاوەن جوانی جیاكەرەوە و تایبەتمەند هەبوون بۆ ئەوەی ئەم رۆڵە ببینن، بەڵام دەرهێنەر سەرەڕای جوانی چاودێری هەندێك شتی دیكەی دەكرد و هەستی بەوەكرد كە من هەندێك لەو شتانەم هەیە.
دەربارەی ئەو رۆڵەی كە كاریگەری لەسەر كەسایەت خۆی لە كاتی نواندنی رۆڵە هونەرییەكانی دیكە دەڵێ: من زۆر سەرسامم بە رۆڵی بەڕێز فرۆتن لە فیلمی (قورمز) لەوكاتەی ئەو رۆڵەم بینی عەشقی نواندن بووم و لەو رۆژەوە حەزم لەو رۆڵانەیە كە لایەنی دەروونی تێیدا زاڵە، تەنانەت كاتێك بە شەقامدا دەڕۆیشتم هەوڵم دەدا رۆڵە كە بەرجەستە بكەن ئەمەش وایكرد رووبەرووی دراوسێییەكەم ببمەوە كە نەمدەناسی و زۆریش خەمی بۆ خواردم.
راوێژم بە دەرهێنەر دەكرد
پەیوەندی نێوان ئەكتەر و دەرهێنەر مەرجی سەرەكی سەركەوتنی هەر كارێكی هونەرییە لەم بارەیەوە مستەفا زەمانی دەڵێ: من پێموایە كاری زنجیرەی(یوسفی راستگۆ) دەبوایە بەپێی ویست ودیدی دەرهێنەر بوایە، ئەمەش كارێكە كە زۆر لە ئەكتەر و ئەستێرەكانی سینەمای ئێرانی پێی رازی نین و قبوڵی ناكەن، زۆر جاریش سروشتی كارەكە وا دەخوازێت كە ئەكتەر لەسەریەك ئاست بێت، لەبەر ئەوەی ئەو رۆڵەی پێم سپێردرا لەم زنجیرە بە رۆڵێكی نەبوو كە نموونەی هەبێت و پێویست بوو لەسەرم كە رۆڵی پێغەمبەرێكی دیاریكراو ببینم، بۆیە زۆر ئاسان نەبوو ئەمەش ناچاری كردم راوێژ بەكەسانی دیكە بكەن لەوانەش دەرهێنەر بەشێوەیەكی هەمیشەیی.
لە هەندێك گرتەی هەستیاردا منیان تا رادیەك توڕە دەكرد بۆ بەشێوەی پڕ حەماستر رۆڵەكە ببینم، بۆ نموونە لەو گرتەیەدا كە روحی یوسف دەردەچێت و دەبینێت فریشتەكان دەوریان داوە ترس و گریان دایدەگرێت، پێویست بوو لەسەرم رۆڵی كەسێكی پەشیمان كە بارودخەكە كاری تێكردووە وەك ئەوەی كەسێك كە باوكی خۆی فرۆشتبێت بە كەسی غەریبە، لەو حاڵەتەدا نەمتوانی وەك پێویست رۆڵەكە ببینم تا ئەو كاتەیش دەرهێنەر خۆی هاتە لام و چەند نموونەیەكی بەرزی هێنایە پێش چاوم بۆ ئەوەی زیاتر هانم بدات، بۆیە دەڵێم ئەو پەیوەندییە نزیكەی نێوان من و دەرهێنەر زۆر یارمەتیدام بۆ ئەوەی رۆڵەكە بەباشی ببینم.
وەك مستەفا زەمانی دەڵێ: رۆڵی یوسف پێغەمبەر تا رادەیەك نموونەی نەبووە، دەربارەی ئەوەی ئایا ئەم مەسەلەیە گرفتی بۆ دروست نەكردووە لە بەرجەستەكردنی ئەو رۆڵە وەك خۆی، مستەفا لەم بارەیەوە زەمانی دەڵێ: ئەو كەسەی رۆڵی یوسف پێغەمبەر دەبینێت پێویستە لە ژیانیدا ئاڵۆزی و ماندووبونی زۆری ببینێت، منیش بەڕاستی گوزارشتم لەوە دەكرد كە لە ناخمدا هەیە، كاتێك لە زیندان رۆڵم دەدیت یان لەو دیمەنەی كە لەگەڵ یەعقوب پێغەمبەر قسەم دەكرد وا هەستم دەكرد كە لەگەڵ باوكی راستەقینەی خۆم قسە دەكەم، بەتایبەتی كە من دایك و باوكی خۆم زۆر خۆشدەوێت و لە ماوەی وێنەگرتندا لێیان دوور بووم، كەواتە هەستەكانی من راستەقینە بوون و بینەریش هەست بەوە دەكات كە راستەقینەیە، بەهەرحاڵ من پێموایە ئەم هەموو حاڵەتانە و تەنانەت چوونی من بۆ ناوبواری سینەماش بە ویست و ئارەزووی خوای مەزن بووە.
هەروەها پێموایە ئەو ناخۆشی و ماندووبوونەی تا ئێستا لە ژیانی خۆمدا چەشتوومە و دوور نەبوون لە حیكمەت.
دەربارەی باكگراوەندی هونەری و زانیارییەكانی لەبواری سینەماش، مستەفا زەمانی دەڵێ:
تەجروبەكانی مرۆڤ لە ژیانی راستەقینەدا گەورەترین گەنجینەیە، چونكە تۆ ئەگەر بۆ چەندین جار كتێبێك بخوێنیتەوە ئەگەر بە پراكتیك نەچیتە نێو گۆڕەپانی ئەكتەری و وێنەگرتنەوە لەوانەیە لە راستی و چەمكەكانی كاری سینەمایی نەگەی، هەروەها كاری شانۆیی لەوانەیە هەمان تەجروبەی سینەما بە ئەكتەر نەبەخشێت، هەر چەندە من لە قوتابخانە و زانكۆ بەشداریم لە چەند نمایشی شانۆییدا كردووە، بەڵام ئارەزووم لە كاری سینەماییە زیاترە لە شانۆ، چونكە دەرفەتی بیركردنەوەی زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشێت، سەبارەت بەسەركەوتنی فیلمی سینەماییش پێموایە ئامادەبوونی جەماوەر و پلیتەكان باشی و رەخنەگران مەرجێكی كۆتایی نییە بۆ ئەوەی حوكم لەسەر سەركەوتنی فیلم بدرێت لێرەدا هەر بەم بۆنەیەوە دەمەوێ ئامۆژگارییەك لە ئەستێرەكانی سینەما بكەم ئەویش ئەوەیە خۆیان دوور بخەنەوە لە خۆبایی بوون، چونكە هەر چەند شانازی بەخۆیانەوە بكەن و ناوبانگ دەربكەن ئەوا دەكەون.
دەربارەی ئەو ئاستەنگانەی هاتینە سەر رێگای و چۆنییەتی خۆگونجاندنی لەگەڵ رۆڵەكە مستەفا زەمانی دەڵێت: من زۆر شتم دەربارەی ئەم چیرۆكە نەخوێندبۆوە، بەڵام هەندێك كتێبم خوێندبووە پێشەوەی وەك دەشزانن هەر سیناریۆیەك بەپێی بارودۆخی تایبەتی خۆی دەنووسرێتەوە و كارێكی سروشتییە كە بینەر هەست بە جیاوازییەك بكات لە نێوان واقع و ئەوەی لە سیناریۆكەدا دەنووسرێتەوە، چونكە رەنگە هەندێك كەس بۆ راستی یان واقیعی رووداوەكان نەچێت، وەك هۆكارەكانی راكردنی یوسف پێغەمبەر سڵاوی خوای لەسەربێت لە جوانترین ئافرەتەكانی میسر ئەمەش كارێكە پێویستە لە هزرو هۆشی بینەری نزیك بكەینەوە.
من دوو راهێنەرم هەبوو لە بواری ئەكتەری و راهێنەرێكی دیكەشم هەبوو فێرە ئەسپ سواری دەكردم، هەروەها دەرهێنەریش فێری چۆنیەتی شەڕكردنی دەكردم بەشمشیر، لێرەدا پێویستە ئاماژە بە شتێكی دیكەش بكەم ئەویش ئەوەیە هەموو كەسێك نەیاری یان كەسانێك هەیە كە دژی رادەوەستن منیش بەهەمان شێوە هەندێك كەس نەیارم هەبووە لەگەڵ دەستپێكردنی زنجیرەكە، ئەمەش كارێكی سروشتییە و من زۆر ڕێزم بۆیان هەیە.
gulan medya

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن **rayan-taqana** (2009-09-11 11:38:48)

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net