.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره كێشان له شوێنه گشتییه‌كان هانده‌رێكه بۆ وازلێهینانیى
یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كان به مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌لك له ههلمَژینى ناراسته‌وخۆى دوكهلى جگه‌ره دارێژڕاوه و كاریگه‌رییه‌كى زۆر ئیجابى هه‌بووه بۆ وازلێهینانى كێشانى جگه‌ره.
ئه‌م یاسایه ساڵى رابردوو له به‌ریتانیا جێبه‌جێكرا و تا ئێستا بۆته هۆى وازلێهینانى زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س له كێشانى جگه‌ره.
زانایان ده‌ڵێن ئه‌م یاسایه له ماوه‌ى 10 ساڵى داهاتوودا ژیانى 40 هه‌زار به‌ریتانى له مردن رزگار ده‌كات.
ئه‌م یاسایه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له ئوسكوتله‌ندا جێبهجیكرا و ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له 32000 كه‌س وازى له جگه‌ره‌كێشان هێناوه.
پرۆفیسور روبرت وێست (Robert wes) له سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌فتارى ته‌ندروستى به‌ریتانیا گوتى ئێمه چاوه‌ڕوان نه‌بووین كه یاسایه‌كه تا ئه‌م راده‌یه له ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌رنجراكێش و كاریگه‌ربێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتى ئه‌نجامه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان وازیان له جگه‌ره‌كێشان هێناوه ,ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ئیجابى هه‌بووه له ناو هه‌موو چین وتوێژه‌كانى (هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند) كومه‌ڵگادا.
جین كینگ (Jean King ) به‌رێوه‌به‌رى كۆنترۆڵ كردنى تووتنى به‌ریتانیا گوتى یاسای قه‌ده‌غه كردنى جگه‌ره‌كێشان له شۆینه گشتیه‌كان هانده‌رێكه بۆ وازلێهینانى كێشانى جگه‌ره.
سه‌رچاوه: bbc


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
