.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئارام ساڵح
دایكم پاره‌ى له‌كه‌س وه‌رنه‌ده‌گرت
سروشتی ژیان و مرۆڤ وه‌هایه لهتهنیاییهوه ده‌ستپێده‌كات و به‌ته‌نیایی رێگه‌ی سه‌ختی ژیان ده‌بڕێت و ده‌مێنێته‌وه، نه‌نه ئامه‌ی ته‌مه‌ن حه‌فتاو چوار ساڵ پاش به‌خێوكردنی پێنج كوڕ‌و چوار كچ و به‌خێزان گه‌یاندنی سه‌رجه‌م كوڕ‌و كچه‌كانی له‌یه‌كێك له‌شارۆچكه‌كانی سلێمانی به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌رده‌بات، هه‌رجاره‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك سه‌ردانی ماڵی كوڕ‌و كچه‌كانی ده‌كات و ناوبه‌ناویش ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیی و ته‌نهایی هاوڕێی هه‌میشه‌یی ده‌بێت، وه‌ك سروه‌ی كچی نه‌نه ئامه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت دایكم به‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه نه‌فسییه‌تی هێنده به‌رز بوو هیچ كات قبوڵی نه‌ده‌كرد پاره له‌كه‌س وه‌ربگرێت، به‌ڵكو به‌دروستكردنی لفكه‌و ته‌شی رێسانهوه خه‌ریكبوو، به‌وجۆره بژێوی ژیانی خۆی دابیندهكرد، یهكێكیتر له‌سیفه‌ته‌كانی دایكم ئه‌وه‌بوو پێی خۆش‌بوو ئێمه‌و خزمان سه‌ردانی بكه‌ین و ماڵه‌كه‌ی هه‌میشه پڕ میوان بێـت و چۆڵ نه‌بێت، دواتریش كاتێك میوانێكی هه‌بووایه حه‌زیده‌كرد چی له‌میوه‌و خواردن و شتی باش هه‌یه پێشكه‌ش میوانه‌كه‌ی بكات، به‌لام زۆر به‌داخه‌وه بۆ نه‌نه ئامه كه به‌و سه‌ر ئه‌نجامه گه‌یشت و به‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه گیانی سپارد،
به‌ده‌م چنینى لفكه‌وه
له‌گه‌ڵ كزه‌ی خۆرنشیندا نه‌نه ئامه له‌به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌چاوه كزهكانییهوه له‌گه‌ڵ باجی سه‌بری دراوسێیاندا دانیشتووه‌و به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه خه‌ریكی لفكه چنین ده‌بێت، كاتێك هیوای كوڕه‌زای دێت سه‌ری لێده‌دات ده‌ڵێت هه‌رخۆت له‌ماڵیت وه‌ره بابڕۆین بۆ ماڵی خۆمان نه‌نه ئامه‌ش ده‌ڵێت نا هیوا گیان پێویستناكات ئه‌مشه‌و حه‌زده‌كه‌م بۆخۆم به‌ته‌نها له‌ماڵ بم.
كێ ده‌زانێت ئاخۆ چ نییه‌تێك هیوای بۆئه‌م سه‌ردانه گه‌یاندۆته ماڵی نه‌نه ئامه؟
ئاخۆ له‌خۆشه‌ویستی نه‌نه ئامه‌یه یان پلانێكی شه‌یتان ئامێزانه‌ی بۆ داڕشتووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی خۆیدا؟
نه‌نه‌یان كوشت!
سروه‌ی كچی نه‌نه ئامه درێژه‌ی بهگێڕانهوهكهیداو وتی كاتژمێر ده‌وروبه‌ری 10:30ی به‌یانی بوو سه‌ردانی دایكمم كرد، هه‌رچه‌ند لهدهرگاكهمدا بۆی نه‌كردمه‌وه، دواتر ناچاربووم لهدراوسێكانم پرسی وتیان ئه‌مڕۆ نه‌مانبینیوه‌و ئاگاداری نین، بۆیه منداڵێكم نارد ده‌رگاكه‌ی بۆ كردمه‌وه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی كه چوومه ژووره‌وه سه‌یرم كرد دایكم له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه‌و مردووه ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ریه‌كدا شێوێنراوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاسایش و وه‌رگرتنی بۆچوونی دراوسێكان، ده‌ركه‌وت كه تاكه كه‌سێك ئێواره سه‌ردانی كردووه‌و هه‌واڵی پرسیوه هیوای كوڕه‌زای نه‌نه ئامه بووه، دوای ئه‌وه‌ی كه پۆلیس هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی هیوا ده‌ده‌ن له‌دوای ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌وه ئیتر هیوا دیارنامێنێت و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌جه‌سته‌ی نه‌نه ئامه ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌نه ئامه خنكێنراوه، ئه‌وه‌ی ئازاری رووداوه‌كه ناخۆشتر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه تائێستاش هیوا نادیاره‌و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ هه‌ڵهاتووه، ئاخۆ ده‌بێت ویژدان له‌ساته‌وه‌ختی بڕیاری مه‌رگ و كوشتنی نه‌نه ئامه-دا چ پۆلایهك بووبێت چ هه‌ستێكی دڕنده ئامێزى له‌خۆگرتبێت، بۆیه به‌م جۆره نه‌نه ئامه بووه قوربانی بیركردنه‌وه‌ی نامرۆڤانه‌و له‌پێناوی هه‌بوونی بڕێك پاره‌دا بۆ بڕینی ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یبوو به‌م جۆره ژیانیان لێسه‌نده‌وه.
sarchawa:knwe
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش كولى من


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت nwa كيان هةبزى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌سه‌رهاتێکی ناخۆش بوو ده‌ستت خۆش بێت گیانه
سه‌رکه‌وت و بییت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








DAstakant xosh Sarkautu bet
basarhatiki zor naxos hbu


له‌سه‌ر هێڵ نییه