.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










به‌ڕای پسپۆڕان له ساڵی داهاتوودا به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه له سه‌راسه‌ری جیهاندا شه‌ش ملیۆن كه‌س به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و دڵ‌و سییه‌كان رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێك كه دوێنی 25ی ئاب له "ئه‌تڵه‌سی جگه‌ره"دا كه دامه‌زراوه‌ی جیهانی نه‌خۆشییه‌كانی سی‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی شێرپه‌نجه دهریدهكهنو هه‌ر خۆشیان توێژینه‌وه‌كه‌یان ئاماده‌كردووه راپۆتهكهیان ئاماده كردووه، ئاشكرا كراوه كه له‌نێوان هه‌ر 10 حاڵه‌تێكی مردن‌دا حاڵه‌تێكیان به‌هۆی جگهرهكێشانهوهیه، هه‌روه‌ها ته‌نها له‌مساڵدا 5.5 ملیۆن كه‌س به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سی‌و دڵ‌و شیرپه‌نجه بوون و مردوون، كه ئه‌م ڕێژه‌یه پێشبینی ده‌كرێت له‌ساڵی داهاتوودا بگاته 6 ملیۆن‌و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌ی ئێستاش به‌رده‌وام بێت تا ساڵی 2020 رێژه‌كه‌ی بهرزبێـتهوه بۆ 7 ملیۆن كهسو تاساڵی 2030 هه‌شت ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و دوو رێكخراوه كه مه‌به‌ستیان له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی قازانج، له هه‌ندێ وڵاتاته ده‌وڵه‌مه‌نه‌كانی جیهاندا وه‌كو ئهمریكاو
به‌ریتانیاو ژاپۆن رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان دابه‌زیوه، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه رۆیشتووه.
راپۆرته‌كه ئاشكرای كردووه ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه پیاوه‌كان له جیهاندا ئێستا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار كه‌س كه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووه‌كاندا رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌نێوان پیاوه‌كانیاندا ده‌گاته(35%)و له وڵاته دواكه‌وتوو و هه‌ژاره‌كاندا ده‌گاته (50%)ی سه‌رجه‌می پیاوه‌كانیان، هه‌روه‌ها له جیهاندا نزیكه‌ی 250 ملیۆن ژن جگه‌ره ده‌كێشن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئاماری پیاوانه‌وه رێژه‌ی (%22)ی ژنانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان جگه‌ره‌كێشن، به‌ڵام ته‌نها رێژه‌ی (9%)ی ژنانی وڵاتانی دواكه‌وتوو جگه‌ره‌ده‌كێشن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له راپۆرته‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی شیرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه‌وه له پیاوانی جگه‌ره‌كێشدا 23 جار و له ژنانی جگه‌ره‌كێشدا 13 جار له‌چاو كه‌سانی ئاسایی‌دا زیاتره، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشه‌كان له‌چاو كه‌سانی تردا 15 ساڵ كه‌متره.
راپۆرته ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه جگه‌ره‌كێشان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بووه‌ته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 100 ملیۆن كه‌س، ئه‌گه‌ربێت رێوشوێنی پێویست دانه‌نرێت بۆ رێگرتن له جگه‌ره‌كێشانی مێردمنداڵانو یارمه‌تیدانی جگه‌ره‌كێشه‌كان بۆ تهركدانی جگه‌ره‌كێشان ئه‌وا تا كۆتایی سه‌ده‌ی 21 جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی مردنی یه‌ك ملیار كه‌س.
شایه‌نی باسه به‌پێی داتا‌و پێشبینیی دامه‌زراوه‌و ده‌زگا ئابوورییه جیهانییه‌كان بڕی تێچوونی جگه‌ره‌و توتن له‌ساڵی داهاتوودا ده‌گاته 5 ملیار دۆلار كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی خه‌رجییه پزیشكییهكانو زیان گه‌یاندن به ژینه‌گه‌ی جیهان.
سه رچاوه که ی مالپه‌ری ره‌زوان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
