.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ده‌نگوباس- له‌سه‌ر یاریگای دیڤینسۆریس له پاراگوای، ئه‌رجه‌نتینییه‌كان دیسانه‌وه دۆڕان و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه خراپه‌ی خۆیان، به نه‌شاره‌زاییشه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
له سایه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی "دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا" بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌مه شه‌شه‌مین دۆڕانێتی تووشی دێت له یارییه‌كانی پاڵاوتندا.
به‌گۆڵێكی جوانی "نێلسۆن ڤالدێس"ی یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، پاراگوای بووه خاوه‌نی 30 خاڵ و له‌گه‌ڵ به‌رازیل به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ یارییه‌كانی كۆتایی جامی جیهانی 2010 و پێكهاته‌كه‌ی مارادۆناش هاته‌وه دواوه بۆ پێنجه‌م و هه‌لی سه‌ركه‌وتنی تانگۆ بۆ مۆندیال زۆر كه‌مبۆته‌وه.
یارییه‌كه ده‌ركردنی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین (خوان سباستیان ڤیرۆن)ی به‌خۆوه بینی، له خوله‌كی 53ی گێمی دووه‌مدا.
دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ی، هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 30 خاڵ و له‌گه‌ڵ سیلیساو ڕووه‌و ئه‌فریقای باشوور به‌ڕێده‌كه‌ون، هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆریش له پله‌ی چواره‌مدایه، به 23 خاڵ، به جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ تانگۆ، كه 22 خاڵی هه‌یه، به‌م شێوه‌یه، ئه‌رجه‌نتین و ئیكوادۆر یاری سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌م هه‌ڵبژارده ده‌كه‌ن، كه پێش ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ 4 هه‌ڵبژارده سه‌رده‌كه‌ون، بۆ یارییه‌كانی كۆتایی جامی جیهانی 2010.
له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌بێ ئه‌ستێره دیاره‌كانی، توانی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی گۆڵباران بكات، به هاتریكی یاریزان "نیلمار"ی هێرشبه‌ری ڤیاریاڵ و گۆڵێكی وه‌حشه‌كه‌ی رۆما "بابتستا" به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵی چیللییه‌كان، كوڕانی دۆنگا هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ هه‌موو تیپه‌كانی تر نارد به‌وه‌ی گه‌ر كاكا و فابیانۆ و رۆبینهۆش نه‌بن، هه‌ر ده‌یبه‌نه‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه