❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆكاره‌كانی‌ گریانی‌ منداڵی‌ ساوا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-12 06:17:17

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

هۆكاره‌كانی‌ گریانی‌ منداڵی‌ ساوا

هۆكاره‌كانی‌ گریانی‌ منداڵی‌ ساوا

ئه‌وهۆكارانه‌ چین كه‌منداڵی‌ ساوا ده‌گرێنێت؟ چۆن یارمه‌تی‌ منداڵی‌ ساوا بده‌ین؟ چی‌ بكه‌ین ئه‌گه‌رمنداڵه‌ ساواكه‌مان ژیر نه‌بووه‌ له‌ گریان؟
منداڵی‌ ساوا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ وه‌ك ئیمه‌ توانای‌ قسه‌ كردنیان نیه‌، ڕێگای‌ گریان ده‌گرنه‌ به‌ر تاله‌داواكانیان تێبگه‌ین، له‌كاتی‌ برسێتی‌، نه‌خۆشی‌، سه‌رما، وه‌ڕسبوون، به‌هۆی‌ چه‌ندجۆرێك له‌گریان منداڵ سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێت به‌لای‌ خۆیدا، هه‌موودایكێك شاره‌زایه‌كی‌ هه‌یه‌وده‌توانێت له‌هۆكاری‌ گریانی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ تێبگات ، توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستوه‌ كه‌ منداڵی‌ ساوا له‌ته‌مه‌نی‌ دوو هه‌فته‌یدا(45)ده‌قیقه‌ له‌كاتژمێرێكدا ده‌گری‌، له‌ته‌مه‌نی‌ شه‌ش هه‌فته‌یشدا ڕۆژانه‌(3)كاتژمێر ده‌گری‌.


هۆكاره‌كان چین؟
ئایا ماندوه‌؟
ئایا برسیه‌تی‌؟
ئایا ئاسوده‌ نیه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ گه‌رمای‌ بێت یان سه‌رما؟
ئایا هه‌ست به‌ وه‌ڕسبوون و بێزاری‌ ده‌كات؟
ئایا نه‌خۆشه‌؟

جۆره‌كانی‌ گریان
گریانی‌ برسێتی‌: كورته‌ وده‌نگی‌ به‌رزونزم ده‌بێته‌وه‌.
گریانی‌ توڕه‌یی‌: توندو بێزاركه‌ره‌.
گریانی‌ نه‌خۆشی‌: بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌ده‌نگی‌ به‌رزده‌گری‌ و پاشان هاوار ده‌كات.

چۆن یارمه‌تی‌ منداڵی‌ ساوا بده‌ین
باشترین ڕێگا بۆچاره‌سه‌ری‌ گریان، زووبه‌ده‌نگه‌وچوونی‌ منداڵه‌كه‌ته‌ به‌تایبه‌ت له‌یه‌كه‌م مانگی‌ ته‌مه‌نیدا، یه‌كه‌م جارمنداڵه‌كه‌ت بگۆڕه‌وپاك وخاوێن ڕایگره‌،شیری‌ پێبده‌، ئه‌گه‌رهه‌ربه‌رده‌وام بووله‌گریان ئه‌وه‌بۆماوه‌یه‌ك دایبێكه‌ی‌ بۆلابه‌ره‌، هه‌رنه‌وه‌ستایه‌وه‌ له‌گریان، ئه‌م ڕێگانه‌په‌یڕه‌وبكه‌:
ـ منداڵه‌كه‌ت له‌باوه‌ش بگره‌وبه‌هێواشی‌ ڕایژه‌نه‌.
ـ منداڵه‌كه‌ت به‌سۆزه‌وه‌ ماچ بكه‌، له‌وانه‌یه‌ هۆی‌ گریانه‌كه‌ی‌ هه‌ست كردن بێت به‌ترس.
ـ گۆرانی‌ بۆمنداڵه‌ ساواكه‌ت بڵی‌.
ـ به‌ئوتومبێل له‌گه‌ڵ منداڵه‌ ساواكه‌ت بچۆده‌ره‌وه‌و گه‌شتێك بكه‌.
ـ با  منداڵه‌كه‌ت گوێی‌ له‌ئاوازێكی‌ هێواش بگرێت، یان سه‌یری‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فیزۆنی‌ بكات كه‌ منداڵ  تێدا یاری‌ ده‌كات.
هه‌ندێك جارمنداڵ هه‌ست به‌ وه‌ڕسبوون ده‌كات، چونكه‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆرده‌خه‌وێت، پێوستی‌ به‌گریانه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ماندوو بێت وبخه‌وێته‌وه‌، به‌لاَم منداڵه‌كه‌ت پیشت گویێ‌ مه‌خه‌و جێی‌ مه‌هێڵه‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆر بگری‌.

چی‌ بكه‌ین ئه‌گه‌ر منداڵی‌ ساوا ژیر نه‌بوه‌؟
دوای‌ هه‌موو هه‌وڵێكت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ به‌رده‌وام بووله‌گریان ،پێده‌چێت منداڵه‌كه‌ت نه‌خۆش بێت، پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌شی‌ بپێوه‌، له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ تا یان  هه‌وكردن بێت، په‌یوه‌ندی‌ به‌ پزیشكێكی‌ مندالاَنه‌وه‌ بكه‌ یاخود ڕووله‌ نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ بۆ پشكنینی‌ منداڵه‌كه‌ت.
قورسه‌ هه‌ندێك كات گوێت له‌ده‌نگی‌ منداڵ بێت كه‌ ده‌گری‌ به‌تایبه‌ت شه‌وان یان دوای‌ ڕۆژێكی‌ پڕله‌ ماندووبون كه‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ له‌ كار، به‌لاَم ڕێگایه‌كی‌ باش بۆچاره‌سه‌ری‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ هاواركردن وتوڕه‌بوون نابێت، چونكه‌ منداڵ به‌م هاواركردنه‌ به‌سه‌ریداهه‌ست به‌ترس و دڵه‌ ڕاوێكی‌ ده‌كات وله‌داهاتوودا تووشی‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت.


هاواركردنی‌ منداڵ چیه‌وهۆكاره‌كانی‌ چیه‌؟
هاواركردنی‌ منداڵ جیاوازی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌ گریان، ئه‌ومنداڵه‌ی‌ ده‌گری‌ هۆكارێكی‌ هه‌یه‌به‌لاَم ئه‌ومنداڵه‌ی‌ هاوارده‌كات ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ت تووشی‌ شكان یان گرژبوون یان مێروویه‌ك نه‌ی‌ گه‌ستووه‌، هیچ كه‌س هۆكاری‌ سك ئێشه‌ی‌ منداڵ نازانێت به‌لاَم وا بلاَوه‌ كه‌له‌هه‌فته‌ی‌ دووه‌م یان شه‌شه‌می‌ دوای‌ له‌دایك بوون ده‌ست پیێده‌كات تامانگی‌ چواره‌م وشه‌شه‌م.
هاواركردنی‌ منداڵ به‌ گرفتێك دامه‌نێ، ئه‌مه‌ كارێكی‌ سرووشتیه‌ هه‌موومنداڵێك پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆپزیشكی‌ خێزان ومنداڵ ئامۆژگاریمان ده‌كات.


ـ هه‌وڵبده‌ دوای‌ دووكاتژمێرله‌ ژه‌مه‌ پێدانی‌ خۆراك به‌منداڵه‌كه‌ت خواردنی‌ تری‌ بده‌یتێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی‌ داوای‌ نه‌كرد.
ـ ئه‌گه‌ر شیرێك  به‌كاردێنیت بۆمنداڵه‌كه‌ت‌و پێی‌ ناكه‌وێت، هه‌وڵبده‌ بیگۆڕه‌ به‌ جۆرێكی‌ تر چونكه‌ هه‌ندێك جۆری‌ شیر منداڵ ناتوانێت هه‌رسی‌ بكات.
ئه‌گه‌ر شیره‌كه‌ی‌ به‌ماوه‌ی‌ 20خوله‌ك ته‌واو كرد ئه‌وه‌ شوشه‌ی‌ شیره‌كه‌ی‌ بۆبگۆڕه‌ به‌ یه‌كێكی‌ تر كه‌ كوونه‌كانی‌ بچوكتر بێت.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-17 22:59:57

شوشة
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-15
دواترین سه‌ردان: 2010-02-05
په‌یامه‌كان: 33
WindowsXPMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ گریانی‌ منداڵی‌ ساوا

ده ستت خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net