.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چای گەرم و شێرپەنجەی سوورێنچك 
دووبارەبوونەوەی هۆكارەكانی وروژێنەری خانەكان بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە ئەگەری ئەزیەتدانی خانەكان، ئەمەش ئەگەر درێژەبكێشێت لەوانەیە كە سروشتی خانەكان بگۆڕێت و ببێتە ئەگەری دابەشبوونێكی كۆنترۆڵنەكراوی خانەكان، ئەمەش پێناسەیە بۆ شێرپەنجە Cancer. بۆ نموونە، جگەرەكێشان بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە ئەگەری وروژان یان ئەزیەتدانی خانەكانی ناوپۆشی بۆڕی هەناسە و خانەكانی سیكڵدانۆچكەكانی سییەكان، بۆیە زۆر جار شێرپەنجەی بۆڕی هەناسە یان شێرپەنجەی سییەكان پەیدا دەكات. زۆر كەس تا ئێستاش لەكاتی خواردنەوەی چایدا، ئەو چایەی كە زۆر گەرم نەبێت چێژی لێ وەرناگرێت. گەرمی، ئەگەر ئەوندە بەتێنیش نەبێت كە ببێتە هۆی سووتانی شانەكان، سووتانیش جۆرێكە لە برین، هەر تا رادەیەك شانەكان ئەزیەت دەدات، بەردەوامبوونی ئەم وروژێنەرە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری گۆڕان لە سروشتی خانەكانی ناوپۆشی سوورێنچكدا و ئەگەری شێرپەنجەی سوورێنچكی لێ دەكرێت، ئەمە بە پێی چەندین لێكۆڵینەوەی زانستییەوە. بێگومان مەسەلەكە پەیوەندی بە خودی مادەی چایەكەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە پلەی بەرزی گەرمی چایەكەوە هەیە. ئەم هاوكێشەیە وا نەبێت كە تەنها بۆ چای گەرم بێت، بەڵكو هەموو خواردن و خواردنەوەیەكی زۆر گەرم دەگرێتەوە، وەكو قاوە، شیر، كاكاو، شۆربە یان سوپی زۆر گەرم.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه








بابهتیکی به سود بوو ..دهست خۆش
لهسهر هێڵ نییه