❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مه‌ باش بخوێنه‌وه‌ ئايا تۆ شه‌رمنی ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-12 14:27:42

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

ئه‌مه‌ باش بخوێنه‌وه‌ ئايا تۆ شه‌رمنی ؟

بۆ شه‌رم بكه‌ين ؟                                                  نوسينی حسين جليل / شه‌قڵاوه‌
شه‌رم چيه‌ ؟
بۆ شه‌رم ده‌كه‌ين؟
ئايا شه‌رم بۆ ماوه‌ييه‌ ؟ يان ژينگه‌ييه‌؟
ئايا شه‌رم گرێ ی ده‌رونيه‌ ؟ يان نه‌خۆشی ده‌رونيه‌ ؟
ئايا شه‌رم و رێز جياوازن ؟
زيانه‌كانی شه‌رم چين ؟

http://farm1.static.flickr.com/136/338765412_4980e7e0f4.jpg
لێكدانه‌وه‌يه‌كی سايكۆلۆژيانه‌:
شه‌رم چيه‌ ؟
دياريده‌يه‌كی ده‌رونی كۆمه‌ڵايه‌تی يه‌ ، هه‌ستێكی ئاساييه‌ ،به‌ پله‌ی چه‌نديه‌تی و چۆنيه‌تی لاى هه‌ر تاكێك هه‌يه‌ . به‌ پێ ی گۆرانكاريه‌كانی كۆمه‌ڵگا گۆرانی به‌ سه‌ر دادێت .
بۆ شه‌رم ده‌كه‌ين ؟
ده‌رون زانان پێيان وايه‌ : شه‌رم كردن ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ كردن ، له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئامرازه‌كانی راگه‌ياندن وژينگه‌ی كۆمه‌ڵگاو هه‌ندێ جار خانه‌كانی خودا په‌رستی ............ هتد .
په‌روه‌رده‌ كردنی نا دروست له‌ خێزانه‌وه‌ هۆكاری هه‌ره‌ گرنگی شه‌رمه‌ ؛كاتێ دايك يان باوك نابێته‌ هاوڕێی منداڵه‌كه‌ی ، يان بێبه‌شی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بوون به‌ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی . كاتێ ڕێگر دروست ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ده‌ربڕينه‌كانی منداڵشتوكان به‌ شاراوه‌يی و نهێنی له‌ دڵی منداڵ ده‌مێنێته‌وه‌ ؛ له‌و كاته‌ شه‌رم خۆی ده‌خزێنێته‌ نێو ده‌رونی منداڵه‌كه‌ . ده‌نا هيچ منداڵێك به‌ شه‌رمه‌وه‌ له‌ دايك نابيت .
نێوه‌نده‌كانی خوێندن :ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی يه‌ له‌ گه‌شه‌ كردنی ئه‌م هه‌سته‌ شه‌رمنه‌ . پێويسته‌ مامۆستا زوو درك به‌مه‌ بكات و منداڵه‌كه‌ بگه‌رێ،نێته‌وه‌ بارو دۆخی ئاسايی به‌شداری پێبكات له‌ وانه‌كه‌دا ،نه‌هێلێت ببێته‌ گاڵته‌ جاری ئه‌وانی تر .منداڵێك شه‌رم بكات چۆن فێر ده‌بێت...
ئامرازه‌كانی راگه‌ياندن: كاريكه‌ريان زۆره‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌ جۆرێ چه‌ند بتوانن كار له‌ جولاندنى هه‌ستی منداڵ بكه‌ن ؛ وا له‌ منداڵ بكه‌ن له‌ كای سه‌ير كردنی به‌رنامه‌يه‌كی منداڵان زۆرترين كات بۆ پيكه‌نين بێت چونكه‌ پێكه‌نين هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌رم .
هه‌وڵ بدرێت منداڵ تێكه‌ڵی هاوته‌مه‌ن و هاوپۆله‌كانی بكرێت ؛ چونكه‌ منداڵان زياتر لة ناخى يه‌كتر ده‌گه‌ن ،وه‌ه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌يه‌ك له‌ ناخی منداڵه‌كه‌ی تێبگات .
ئايا شه‌رم بۆماوه‌ييه‌؟ يان ژينگه‌ييه‌ ؟
دةرونزانان پێيان وايه‌ شه‌رم دياريده‌يه‌كی ژينگه‌ييه‌ له‌و ژينگه‌يه‌وه‌ مرۆڤ فێر ده‌بێت كه‌ تێدا ثپه‌روه‌رده‌ بێت .پێيان وايه‌ كه‌س به‌ شه‌رمه‌وه‌ له‌ دايك نابيت ، هه‌مووی كاريگه‌ری ژينگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی يه‌ ( خێزان - كۆڵان - ناوه‌نده‌كانی خوێندن ...هتد).
شه‌رمكردن بۆماوه‌يى نيه‌،ههه‌ندێ جار چاولێكردنه‌وه‌ ( تقليد )ده‌كرێت ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی ژينگه‌يیبۆ ماوه‌يی له‌ فيسيۆلۆژی رونادات .

ئاية شه‌رم گرێ ی ده‌رونی يه‌ ؟ ياننه‌خۆشی ده‌رونی ؟
شه‌رم گرێ ی ده‌رونی يه‌ ؛سه‌ره‌تای هه‌موو گرفتێك پێ ی ده‌وترێت گرێ ، دواترئه‌م گرێ يه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانى كه‌ڵه‌كه‌بوون و زۆربوون ( تراكم) ى كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت ، سه‌رده‌كێشی به‌ره‌و نه‌خۆشيه‌ ده‌رونيه‌كان كه‌ زيانه‌كانيان زۆر جار له‌ نه‌خۆشيه‌ جه‌سته‌ييه‌كان زياترو ترسناكتره‌ .
شه‌رم به‌ ته‌واوی له‌ گه‌ڵ ڕێز گرتن جياوازه‌ :
كه‌سی به‌رێز توانای ده‌ربرين و ئالوگۆری گۆرانكاری هه‌يه‌ به‌ سه‌ر ژيانی ؛ كه‌سێكه‌ ده‌توانی پرسيار بكا داوا وه‌ڵام بكا ، داوای هه‌قی خۆی به‌رێزه‌وه‌ ده‌كات .
كه‌سێ كه‌ شه‌رمن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌يه‌ ، زۆر جار به‌هاكانی ژيان له‌ شه‌رمه‌وه‌ له‌ ده‌ست ده‌دا . له‌ كاتێكدا له‌ ناو دڵه‌وه‌ ئازارىخۆی ده‌داا .
زيانه‌كانی شه‌رم :
_ توش بوون به‌ چه‌ندين كێشه‌ی تری ده‌روونی له‌ونه‌ ( دوودڵی ( قلق) و هه‌ست كردن به‌كه‌می ( شعور بنقص) و گرێى كێماسی .......هتد
_ فێر نه‌بوون و هه‌وڵ نه‌دان بۆ فێربوون، ( كه‌سێكی دابراو له‌ گۆرانكاريه‌كان )
_ ترسان له‌ دوارۆژ ئه‌مه‌ش ده‌ژێت به‌ڵام به‌ نيگه‌رانی .


هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دياريده‌ی شه‌رم :

- هه‌وڵدان بۆ تێكه‌ڵاو بوون و به‌شداربوون له‌ چاڵاكيه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان

-هه‌وڵ دان بۆ ده‌ربڕينی ئه‌و هه‌سته‌ شاراوانه‌ی كه‌ نيگه‌رانت ده‌كه‌ن

-بڕوا به‌ خۆ بوون بڕوا به‌ گۆڕانی خود بوون .
.................................................. ......
بۆ هه‌رپرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه‌ بكه‌
darunzane@yahoo.com
حسين جليل
مامۆستای ده‌رونزانی له‌ په‌يمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-14 16:50:25

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئه‌مه‌ باش بخوێنه‌وه‌ ئايا تۆ شه‌رمنی ؟

dast xosh bet her sarkawtu bit malakam

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-14 17:43:04

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: ئه‌مه‌ باش بخوێنه‌وه‌ ئايا تۆ شه‌رمنی ؟

Dast xosh bo am babata ba sudana

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-14 19:07:55

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مه‌ باش بخوێنه‌وه‌ ئايا تۆ شه‌رمنی ؟

ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا حسێن گیان بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ به‌ پێزه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت له‌ ژیاندا به‌ قوربان ..
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانتدا . انشالله‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان سود له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی به‌رێزتان وه‌رده‌گرن ..
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم .....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-15 15:17:30

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌مه‌ باش بخوێنه‌وه‌ ئايا تۆ شه‌رمنی ؟

ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا حسێن گیان بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ به‌ پێزه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت گیانه‌که‌م.

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net