.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






له دووایین یارییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه له خوولی پریمیێرلیگدا یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێر میوانداری له یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد كرد له‌سه‌ر یاریگای وایت هارت لێن به ناوبژیوانیه‌تی ئاندرێ مارینێر،،،یانه‌ی تۆتنهام كه له چوار یاری ڕابردوو هیچ یارییه‌كی نه‌دۆراندبوو وه سه‌ركه‌وتنی له گشت یارییه‌كان به ده‌ست هێنابوو ده‌ستی به‌م یارییه كرد وه هه‌ر له خووله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزان جێرمان دیفۆ گۆڵێكی زۆر جوانی تۆمار كرد ئه‌و گۆڵه پاڵنه‌رێكی نه‌فسی به‌هێز بوو بۆ یاریزانان و ڕاهێنه‌ر هاری ڕێدناپ كه‌چی له خووله‌كی 25ـدا یاریزان ڕایان گیگز گۆڵێكی جوانی له ڕێگه‌ی لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆمار كرد له دوای ئه‌و یاریزانی به‌ڕازیلی ئه‌ندێرسۆن ئۆلیڤێرا گۆڵی دووه‌می له لێدوانێكی به‌هێز تۆمار كرد له خووله‌كی 40ـدا به‌م جۆره‌ش گێمی یه‌كه‌م كۆتایی پێهات وه له گێمی دووه‌مدا هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌وا یانه‌ی تۆتنهام بگه‌ڕێته‌وه نێو كه‌ش و هه‌وای یارییه‌كه تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاریزان پۆل سكۆلز به كارتی سوور كرایه‌وه ده‌ره‌وه له خووله‌كی 58ـدا به‌ڵام یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد توانی پارێزگاری له ته‌رازووی یاری كردنی خۆی بكات وه له خووله‌كی 78ـدا یاریزان واین ڕونی توانی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات به‌م دۆڕانه‌ش یانه‌ی تۆتنهام پێشه‌نگایه‌تی بۆ یانه‌ی چێلسی به‌جێهێشت و یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد گه‌یشته پله‌ی دووه‌م كه‌چی یانه‌ی تۆتنهام گه‌ڕاوه دواوه بۆ پله‌ی سێیه‌م له ڕیزبه‌ندی گشتی خوولی پریمیێرلیگ.
Yariga.Net
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
