❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاسایه‌كی كوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-14 17:25:03

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

یاسایه‌كی كوردستان

14-11-2007
به‌پێی یاسایه‌كی كوردستان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان ده‌كرێ له‌ هه‌رێمدا:-



هه‌ولێر - په‌رله‌مانى كوردستان دوو مادده‌ی له‌ پرۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان په‌سه‌ند كرد ، ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌‌ به‌ ئاماده‌بوونی د.زریان عوسمان وه‌زیری ته‌ندروستی و دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا ، د.زریان  له‌میانه‌ی وته‌كه‌ی ده‌ڵێ :به‌په‌سندكردنی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ مه‌ترسیه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر تاكی كوردی كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ساڵانه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن و توشی نه‌خۆشیه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌بن .
به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ هێنان و دروستكردن یا فرۆشتن و بازرگانی پێوه‌كردنی هه‌رجۆرێك له‌جۆره‌كانی به‌روبوومی توتن قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت له‌ هه‌رێمدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بوو به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات سزاده‌درێت به‌ بڕی 5 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌ 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت .وه‌هه‌روه‌ها نابێت نه‌وجه‌وانان جگه‌ره‌ بكێشن یان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو مامه‌ڵه‌شی پێوه‌بكات یان بیكێشێت به‌پێی یاسای سزادانی نه‌وجه‌وانان سزاده‌درێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-14 18:47:21

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: یاسایه‌كی كوردستان

ده‌ستیان خۆش بێت به‌ڕاستی کارێکی باشیان  کردووه‌ ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاك شێرزاد گیان......

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-14 19:13:01

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

Re: یاسایه‌كی كوردستان

زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشییه‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net