.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له میانه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی كاڵچۆی ئیتاڵی هه‌شت یاری ئه‌نجام درا و كۆتایی به یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه هات .
له یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی كاڵچۆ له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی پارمای تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی پله یه‌كی ئیتاڵی كرد و له یاریه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه .
دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان یاریزانان (سامیۆڵ ئیتۆ) له خوله‌كی (72) و (دیگۆ میلیتۆ) له خوله‌ی (88) تۆماریان كرد.
له یاری دووه‌مدا یانه‌ی ڕۆما به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری نوێ (كلاودیۆ ڕِانێری) له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بووه میوانی یانه‌ی سیه‌ننا و له ئه‌نجامدا یانه‌ی ڕۆما به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ هێنا و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستهێنا .
دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ڕۆما یاریزانان (فلیپی میكسیس) له خوله‌كی (72) و (جۆن ئارنی ڕیزه) له خوله‌كی (90) تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی سیه‌ننای خاوه‌ن یاریگا یاریزان (ماسیمۆ ماكارۆنی) له خوله‌كی (26) تۆماری كرد .
له دوا یاری ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا و له یاریه‌كی به‌هێز و لوتكه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی جه‌نه‌وا و ناپۆلی ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا یانه‌ی جه‌نه‌وا به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه .
چوار گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی جه‌نه‌وا یاریزانان (سێرجیۆ ڤۆڵكاری) به لێدانی سزا له خوله‌كی (45) و (جیاندومینكۆ میستۆ) له خوله‌كی (55) و (هێرنان كریسپۆ) له خوله‌كی (75) و (حسێن خرجه) له خوله‌كی (88) به لێدانی سزا تۆماری كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی میوان یاریزان (مارك هامسیك) له خوله‌كی (42) تۆماری كرد .
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی یاریه‌كانی تری ئه‌و هه‌فته‌یه‌یه :
ئه‌تڵه‌نتا 0×1 سامپه‌دۆریا
بۆڵۆنیا 0× 2كیڤۆڤیرۆنا
ئۆدینێزی 4×2 كاتانیا
فیۆرنتینا 1×0 كالیاری
پالێرمۆ 1×1 باری
kurd sport


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه