❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌رده‌وامی به‌نووسینی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ده‌دات‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-14 20:00:56

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌رده‌وامی به‌نووسینی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ده‌دات‌

PNA- شه‌هلا جاف/ هه‌ولێر- جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ ده‌رهێنه‌ری هه‌ردوو به‌شی زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لول"، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ، ئێستا سه‌رقاڵی به‌رده‌وامی دانه‌ به‌ نووسینی به‌شی سێیه‌می سیناریۆی "گه‌رده‌لول".
له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "بۆ ماوه‌یه‌ك چووم بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر به‌شی سێیه‌می زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لول" بكه‌م، ئه‌وه‌بوو له‌ 23 حوزیران/جون دووچاری "جه‌ڵته‌ی دڵ" بووم و شه‌وێك له‌وێ مامه‌وه‌، دواتر له‌رێگه‌ی وه‌زیری ته‌ندورستییه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌كردن بۆ تاران به‌رِێكه‌وتم".

جه‌لیل زه‌نگه‌ سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ری زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنی "گه‌رده‌لول" هه‌روه‌ها گووتی "ئێستا له‌ شاری سلێمانیم و ته‌ندورستیم باشه‌ و به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، چه‌ند رۆژێكه‌ش ده‌ستم داوته‌ نووسینی به‌شی سێیه‌می سیناریۆی "گه‌رده‌لول" كه‌ له‌ (60) ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌، زۆر شتی چاوه‌رِان نه‌كراو و گه‌وره‌ی تێدایه‌، زۆریش به‌هێزتر و خۆشترو جوانتره‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌و زنجیره‌یه‌".

زه‌نگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ به‌شی سێیه‌می "گه‌رده‌لول" زۆر به‌ دڵی بینه‌ر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی زۆر سه‌یری له‌خۆگرتووه‌.

ده‌باره‌ی كاری وێنه‌گرتن و به‌شداری ئه‌كته‌ره‌كان گووتی "له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت، جگه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م، چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ به‌شداری له‌ به‌شی سێیه‌م ده‌كه‌ن".

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ هه‌ردوو به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لول" بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌م به‌رهه‌مه‌ دراماییه‌ بدرێت.



http://kurdzhin.org/uploads/091a1f8c74.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-14 20:34:33

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌رده‌وامی به‌نووسینی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ده‌دات‌

ده ىانشالله زوو جاك ابيته وه به راستى ليهاتووه ده ستت خؤش بيت هاوه خان بؤ ئه م بابه ته جوانه سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-14 20:54:12

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌رده‌وامی به‌نووسینی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ده‌دات‌

eshallaaaa
dastti tosh xosh kak dldar
zor supas bo paeamakat
sarkaw tw bit geana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-16 19:40:32

Pshkokhaldane
خونچەی نوێ
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-12-20
په‌یامه‌كان: 43
WindowsXPMSIE

Re: جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌رده‌وامی به‌نووسینی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ده‌دات‌

سةردةميك بوكةردةلوليك هةلى دةكرد بةلام خؤش بةختانة لةعةرعةرةوةنةبو ئةوكةردةلولة لةكوردساتةوة دةبوةميوانة مالةكانمان ودةمانى بردةوةبؤدنيايةكى جوانو بربةرائةت هةمومان ئيستايش جاوةروانيين دوبارة ئةوكةردةلولة لةريى شاشة نيركزييةكةى كوردساتةوة هةل كاتةوةو بة دنياية ك بيرةوةرى ئاشنامان بكات  ...
     بةهيواى تةمةن دريزى بوجليل زةنكةنةى بةتواناو خاوةن كارى بةسةليقة
     دةسخؤشى بؤتؤى زيدةئةزيزيش ئةزيزم

Kurdzhin
سةلاولةهةموبةشداربوانى ئةم يانةئازيزة
كةهةمومانى لةئاميزكردووة خؤشةويستيم بؤهةموخؤشةويستان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net