❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تیرێژ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه‌ توركیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-15 13:41:34

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تیرێژ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه‌ توركیا

PNA- شه‌هلا جاف/ هه‌ولێر- گۆرانیبێژی لاو تیرێژ به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆتایی پێهێناوه‌، له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش ده‌چێته‌وه‌ وڵاتی توركیا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی.
تیرێژ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی گووتی "بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ ده‌بێت له‌ توركیا كارم بۆ ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌م ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم له‌ 90% كاره‌كانی ته‌واو بووه‌، ته‌نها ده‌نگی من ماوه‌ بخرێته‌ سه‌ر، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان بچمه‌وه‌ وه‌ڵاتی توركیا بۆ ته‌واوكردنی".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ سه‌رقاڵی كلیپ كردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك و ریكلام كردن بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی ده‌بێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ناوی "لۆری جان"ـه‌ و له‌ (12) تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌، (10) گۆرانی به‌ زاراوه‌ی بادینییه‌و (2) گۆرانیشی به‌ زاراوه‌ی سۆرانییه‌.

تیرێژ ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گووتی "گۆرانییه‌ سۆرانییه‌كانی له‌ لایه‌ن شاڵاو نه‌سره‌دین كۆیی و ئه‌كره‌م ئه‌مینه‌وه‌ نووسراون، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ تێكستی شیعره‌كان له‌ لایه‌ن شاعیر شه‌عبان سلێمان نووسراوه‌، تێكرِای ئاوازه‌كانیشی خۆم ئاماده‌م كردووه‌".

گۆرانیبێژی لاو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرن له‌ رێگه‌ی زیاتر له‌ (45) كه‌س، له‌ باشترین ستۆدیۆكانی توركیا كاریان بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ كردووه‌.

تیرێژ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌وڵ ده‌دات گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌ بیانییه‌كان بڵاو بكاته‌وه‌، له‌وانه‌ش توركی، عه‌ره‌ببی و فارسی. 



http://kurdzhin.org/uploads/467abd2118.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net