.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ دوو فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی له رۆژی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما له ئێران نمایش ده‌كرێن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، ناوی فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی 12 خولی رابردووی جه‌ژنی گه‌وره‌ی ماڵی سینه‌مای ئێران بۆ نمایش كردن له هه‌ندێك له هۆڵی سینه‌ماكانی وڵاتی ئێران هاوكات له گه‌ڵ رۆژی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما راگه‌یه‌ندرا.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" و "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، وه‌كوو دوو له فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی 12 خولی رابردووی جه‌ژنی گه‌وره‌ی ماڵی سینه‌ما بۆ نمایش كردن له هه‌ندێك له هۆڵی سینه‌ماكانی ئێران هاوكات له گه‌ڵ رۆژی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما نمایش ده‌كرێت.
چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی له ده‌رهێنه‌رانی نه‌وه و ته‌مه‌نه جۆراوجۆره‌كانی سینه‌مای ئێران له لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی بیرئانینی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما "سێزده‌یه‌مین خولی جه‌ژنی گه‌وره‌ی ماڵی سینه‌مای ئێران" هه‌ڵبژێردراون و له رۆژه‌كانی 14 و 15ی سێپتێمبری 2009 له په‌ردیسه‌كانی سینه‌مایی شاری تاران و هۆڵی سینه‌ماكانی شارستانه‌كانی وڵاتی ئێران نمایش ده‌كرێن.
ناوی ئه‌و فیلمه سینه‌ماییانه به‌م شێویه‌ی خواره‌وه‌یه: "ساتێككاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، "به اهستگی" له ده‌رهێنانی مازیار میری، "خون بازی" له ده‌رهێنانی ره‌خشان به‌نی ئیعتماد، "عسر جمعه" ـ مونا زه‌ندی حه‌قیقی، "اتش سبز" ـ محه‌مه‌د ره‌زا ئه‌سڵانی، "شهر زیبا" ـ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، "فرزند خاك" ـ محه‌مه‌د عه‌لی باشه اهه‌نگه‌ر، "به همین سادگی" ـ ره‌زا میركه‌ریمی، "پا برهنه در بهشت" ـ به‌هرام ته‌وه‌كولی، "بید مجنون" ـ مه‌جید مه‌جیدی، "شوكران" ـ بهێرووز ئه‌فخه‌می، "خیلی دور خیلی نزدیك" ـ ره‌زا میركه‌ریمی، "متولد ماه مهر" ـ ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌رویش، "ا‌دم برفی" ـ داود میرباقری، "سگ كشی" ـ به‌هرام به‌یزایی، "خانه‌ای روی اب" ـ به‌همه‌ن فه‌رمان ئارا، "اژانس شیشه‌ای" ـ ئیبراهیم حاته‌می كیا، "سرزمین خورشید" ـ ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌رویش، "بودن یا نبودن" ـ كیانووش عه‌یاری، "امتحان" ناسر ره‌فاهی، "یك قتعه ناتمام" ـ مازیار میری، "جهان پهلوان" ـ بهێرووز ئه‌فخه‌می، "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، "چهارشنبه سوری" ـ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، "كافه ستاره" ـ سامان موقه‌ده‌م، "خاك اشنا" ـ به‌همه‌ن فه‌رمان ئارا، "دایره زنگی" ـ په‌ریسا به‌خت ئاوه‌ر، "قاعده بازی" ـ ئه‌حمه‌د ره‌زا موعته‌میدی، "بوی كافور عتر یاس" ـ به‌همه‌ن فه‌رمان ئارا، "هم نفس" ـ مێهدی فه‌خیم زاده، "سربازهای جمعه" ـ مه‌سعود كیمیایی، "نان، عشق و موتور 1000" ـ ئه‌بولحه‌سه‌ن داودی، "روز سوم" ـ محه‌مه‌د حوسێن له‌تیفی، "اتوبوس شب" كیومه‌رس پوورئه‌حمه‌د، "روز برمی اید" ـ بیژه‌ن میرباقری، "كافه ترانزیت" ـ كامبۆزیا په‌رته‌وی، "ما همه خوبیم" ـ بیژه‌ن میرباقری، "ماهی ها هم عاشق می شوند" ـ عه‌لی ره‌فیعی، "قدمگاه" ـ محه‌مه‌د مێهدی عه‌سگه‌رپوور، "دختری با كفشهای كتانی" ـ ره‌سووڵ سه‌درعامیلی، "بان‌و" ـ داریووش مێهرجوویی، "عینك دودی" محه‌مه‌د حوسێن له‌تیفی، "له‌یلا" داریووش مێهرجوویی، "گیلانه" ره‌خشان به‌نی ئیعتماد، "دیوار" محه‌مه‌د عه‌لی تالبی، "زندان زنان" ـ مه‌نیژه حیكمه‌ت، "زیر پوست شهر" ـ ره‌خشان به‌نی ئیعتماد، "میكس" داریووش مێهرجوویی، "زیر نور ماه" ره‌زا میركه‌ریمی، "ارتفاع پست" ـ ئیبراهیم حاته‌می كیا، "رقس در غبار" ـ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، "میم مسل مادر" ـ ره‌سووڵ مولاقولی پوور، "دعوت" ئیبراهیم حاته‌می كیا، "دوئل" ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌رویش، "پاداش سكوت" مازیار میری، "مزرعه پدری" ـ ره‌سووڵ مولاقولی پوور، "كودك و سرباز" ره‌زا میركه‌ریمی، "اسكادران عشق" ـ سه‌عید حاجی میری، "تقاتع" ئه‌بولحه‌سه‌ن داودی، "كاغز بی خت" ـ ناسر ته‌قوایی، "جنایت" ـ محه‌مه‌د عه‌لی سه‌جادی، "قرمز" ـ فه‌ره‌یدوون جه‌یرانی، "سورتی" ـ فه‌ره‌یدوون جه‌یرانی، "باغ فردوس 5 بعد از زهر" ـ سیامك شایقی، "باد در علفزار می پیچد" ـ خوسره‌و مه‌عسوومی، "پشت پرده مه" ـ په‌رویز شێخ تادی، "مهمان مامان" ـ داریووش مێهرجوویی، "بیدار شو ارزو" ـ كیانووش عه‌یاری، "شام اخر" ـ فه‌ره‌یدوون جه‌یرانی، "اواز قو" ـ سه‌عید ئه‌سه‌دی، "چند كیلو خرما برای مراسم تدفین" ـ سامان سالور، "ان سه" ـ نه‌قی نێعمه‌تی، "مرد افتابی" ـ هومایوون ئه‌سعه‌دیان، "عروس اتش" ـ خوسره‌و سینایی، "مه‌سائب شیرین" ـ عه‌لیره‌زا داود نیژاد.
ئه‌و فیلمانه له رۆژانی 14 و 15ی سێپتێمبر له په‌ردیسی زینده‌گی، په‌ردیسی میلله‌ت، په‌ردیسی سپیده و ساڵۆنی ئه‌ریكه ئیرانیان و له چوار نۆبه‌دا له كاتژمێره‌كانی 20 و 30/20 و 22 و 30/ 22 بۆ بینه‌ران نمایش ده‌كرێن.
فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی 12 خولی رابردووی جه‌ژنی گه‌وره‌ی ماڵی سینه‌مای ئێران له هه‌ر یه‌ك له په‌ردیسه‌كانی سینه‌مایی له دوو هۆڵدا به بێ به‌رامبه‌ر به شێوه‌ی گشتی نمایش ده‌كرێن و له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی نمایش كردنی هه‌ر كام له فیلمه‌كاندا دوو كه‌س له ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌و فیلمانه به ئاماده‌بوون له هۆڵه‌كه‌دا به بینه‌ران ده‌ناسێندرێن.
جێگای ئاماژه پێدانه پێشتر فیلمی سینه‌مایی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" A Time for Drunken Horses له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو یه‌كێك له 30 فیلمی به‌رچاوی 30 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێران هه‌ڵبژێردرا و له په‌كه‌یجێكی فه‌رهه‌نگی به ناوی "سی سال سی نما" واته "30 ساڵ 30 نما"، له لایه‌ن ماڵی سینه‌مای ئێران بۆ ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییه‌گانی دونیا، شوێنه گرینگه فه‌رهه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بواری سینه‌ما و ئه‌رشیڤ گه‌لی گرینگی دنیا ره‌وانه كرا.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه