.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئایا ده‌زانن، لێكچوونێكی سه‌رسورِهێنه‌ر له نێوان مێشك و شارێكی گه‌وره‌دا هه‌یه .
شارێكی گه‌وره بینه پێش چاوی خۆت، كه چۆن له سه‌ره‌تادا هه‌موو شتێك بێ سه‌رو به‌ر دێته پێش چاو، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و شاره به جۆرێك دروست كراوه، كه هه‌ر شتێك له شوێنی خۆیه‌تی و به به‌رده‌وامی كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه نۆرۆلۆژیستكان ( مێشك ناسان ) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن ، كه‌له زۆربه‌ی بواره‌كاندا، مێشك وه‌ك شارێكی گه‌وره كار ده‌كات .
"مارك چنگێزی " و هاوكاره‌كانی توانیان نیشانه گه‌لێكی لێكچوون له نێوان ئه‌و دوو سیسته‌مه‌دا بدۆزنه‌وه، "چێنگزی" سه‌باره‌ت به‌و لێكچوونه ده‌ڵێت : وه‌ك ئه‌وه‌ی له رِێگای ده‌ستێكی نادیار بزوتنه‌وه‌ی پێگه‌یشتوو شار خۆی رِێكده‌خات به‌و جیاوازییه‌ی كه رِه‌وتێكی له‌و شێوه‌یه‌دا سیسته‌می مێشكی مرۆڤ پێك دێنێت، ئه‌و لێكچوونه له نێوان پێكهاته‌ی مێشك و شاره گه‌وره‌كاندا به‌دیده‌كرێت .
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌ریانخستووه، كه تاكو شاره‌كان و مێشكی گیانله‌به‌ران گه‌وره‌تر بن، ناچارن له رِێكاری زیاتر‌و په‌یونداری زۆرتر سوود وه‌ربگرن، یه‌ك له‌و رِێگایانه‌ی، كه ئه‌و گروپه لێكۆڵه‌ره بۆ سه‌لماندنی بیر‌و رِای خۆیان به‌كاریان هێناوه، لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر زینده‌وه‌ره بچووكه‌كان بووه، ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی كه خاوه‌نی مێشكێكی بچووكن، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێكهاته‌یه‌كی ساده‌تریان له به‌رامبه‌ر ئه‌و مێشكانه هه‌یه، كه خاوه‌نی میكانزمی پێشكه‌وتووتر و گه‌وره‌ترن .
هه‌رچه‌نده مێشكی مرۆڤه، ئه‌وا وه‌ك ته‌نها ئامرازی په‌یوندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ جیهان دێته ئه‌ژمار، به‌ڵا م له هه‌مان كاتدا مێشكی مرۆڤ وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ناسراو دێته ئه‌ژمار، لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی سه‌رسورمان و پێكه‌نن ئه‌وه‌یه، كه بۆ ناسینی مێشك ته‌نها ده‌بێت له مێشك سوود وه‌ربگیرێت.
له‌مه‌ودوا كاتێك له كۆڵان و شه‌قامه پێچاوپێچه‌كاندا، رِێگای خۆتان به هۆی بیر‌و زه‌ینتان ده‌دۆزنه‌وه، له بیرتان نه‌چێت كه پێكهاته‌ی مێشكی ئێوه‌ش به‌و شێوه‌یه دروست بووه .
په‌یامنێر ...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه