❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كێشه‌كانی‌ قژ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-17 01:12:40

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

كێشه‌كانی‌ قژ

كێشه‌ی‌ قژ (مووی‌ سه‌ر) هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌‌و له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ئه‌گه‌ری‌ ده‌ركه‌وتنی‌ هه‌یه‌.
گه‌وره‌ترین‌و باوترین كێشه‌ی‌ قژ، رووتانه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند جۆرێكه‌، یه‌كه‌میان ئاساییه‌ (فیزیولوجی‌)

(Physiological hair loss) كه‌ به‌هۆی‌ ته‌واو بوونی‌ خولی‌ ژیانی‌ ره‌گه‌كانی‌ مووی‌ سه‌ر تێبینی‌ ده‌كرێت، هه‌موو كه‌سێك به‌م باره‌دا چه‌ند ساڵ جارێك ده‌روات، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكجار زووتر یا زیاتر له‌ ئاستی‌ ئاسایی‌ قژ ده‌ڕووتێته‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ جه‌سته‌یی‌ وه‌كو كه‌مخوێنی‌ یان كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ ئاسن یان جۆرێك له‌ڤیتامین له‌له‌شدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتی‌ خوێنبه‌ربوون، نه‌شته‌رگه‌ری‌ دووگیانی‌ و شیردان، نه‌خۆشی‌ قورسی‌ كتوپڕ, (تا)ی‌ به‌تین‌و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن. هه‌ندێكجار ده‌رمان ده‌بێته‌ هۆكار وه‌ك حه‌بی‌ به‌رگری‌ له‌ سكپڕی‌‌و قژ رووتانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ‌ خێزاندا زۆره‌ واته‌ بۆماوه‌ یان (وراپه‌) روَڵی‌ هه‌یه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا.
به‌كارهێنانی‌ زۆری‌ ده‌رمانی‌ جوانكاری‌ قژ وه‌كو بۆیه‌‌و جێل ‌و سپرا‌و كرێم و ..هتد.

هه‌روه‌ها به‌دخۆراكی‌ به‌تایبه‌تی‌ جۆری‌ كانزا‌و ڤیتامینه‌كان.
هۆرمۆن به‌تایبه‌تی‌ له‌ پیاواندا هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیه‌، چونكه‌ هۆرمۆنی‌ (testosterone) كه‌ ده‌گۆرێت بۆ هۆرمۆنی‌ (androgen) ئه‌مه‌ش دوایی‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ڕووتانه‌وه‌، رێژه‌ی‌ به‌رزی‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌ هه‌ندێ‌ خێزاندا زیاتره‌، به‌ڵام له‌ژناندا هۆرمۆنی‌ (thyroxin) كه‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ دروستی‌ ده‌كات هۆكاره‌.
هۆكاره‌كانی‌ تر:

1. راكێشان به‌هۆی‌ به‌ستنی‌ تونده‌وه‌ یا نائارامی‌ ده‌روونی‌ كه‌ هه‌ندێ‌ خووی‌ پێوه‌ ده‌گرێت.

2. هه‌وكردن (Infection) به‌هۆی‌ كه‌ڕوو‌و به‌كتریاوه‌.

3. نه‌خۆشی‌ تری‌ پێست وه‌كو (ده‌رده‌ ڕێوی‌).

چاره‌سه‌ر: ده‌گۆرێت به‌پێی‌ هۆكاره‌كان.

چاره‌سه‌ری‌ وه‌رینی‌ قژ: دوو ژماره‌ له‌مه‌وبه‌ری‌ گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كان ئاماژه‌ماندا به‌جۆره‌ باوه‌كانی‌ كێشه‌ی‌ وه‌رینی‌ قژ‌و هۆكاره‌كان، لێره‌شدا چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفتانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو كه‌چاره‌سه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی‌ هۆكاره‌كان ده‌گۆڕێت:
1. یه‌كه‌م هۆكار، ته‌واو بوونی‌ خولی‌ ژیانی‌ ڕه‌گی‌ مووه‌كانه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگ ده‌خایه‌نێت‌و رۆژانه‌ (100) مووی‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر بكه‌وێت به‌ئاسایی‌ داده‌نرێت‌و جگه‌ له‌دڵنیاكردنه‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی‌ ناوێت، چونكه‌ ڕووداوێكی‌ ئاسایی‌‌و كاتییه‌‌و مووه‌كان زوو دروست ده‌بنه‌وه‌.
2. ئه‌گه‌ر وه‌رینی‌ قژ به‌شێوه‌ی‌ په‌ڵه‌ بێت، نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌رده‌ ڕێوی‌ پێ‌ ئه‌ڵێن (Alopacia Areata)، ئه‌وا مووه‌كان زۆربه‌ی‌ جار به‌بێ‌ چاره‌سه‌ر دروست ده‌بنه‌وه‌، یاخود به‌كارهێنانی‌ شتی‌ سروشتی‌ وه‌كو (سیر) یاخود ده‌رمانی‌ پزیشك ده‌ستنیشانكراو به‌جۆری‌ قه‌تره‌‌و كرێم‌و مه‌لحه‌م‌و ده‌رزی‌‌و حه‌ب.
3. كاتێ‌ كێشه‌ی‌ كه‌مخوێنی‌ ده‌سه‌لمێنرێت به‌هۆی‌ پشكنینی‌ تاقیگه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هیمۆگلۆبین واته‌ ڕێژه‌ی‌ خوێن، چاره‌سه‌ره‌.
4. قژ وه‌رین به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ جێڵ‌و ده‌رمانی‌ جوانكاری‌ قژ، ده‌بێت به‌كارهێنانی‌ ڕابگیرێت به‌زووترین كات.
5. هه‌وكردنی‌ پێستی‌ سه‌ر به‌كه‌ڕوو یا به‌كتریا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت به‌بنه‌ڕه‌تی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بێته‌ هۆی‌ رووتانه‌وه‌ی‌ قژ، چونكه‌ هه‌ندێك جار درێژه‌ كێشانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ڕه‌گی‌ مووه‌كان ده‌كوژێ‌‌و هه‌رگیز مووی‌ لێنایه‌ته‌وه‌.



awena

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-17 14:11:44

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsXPMSIE

Re: كێشه‌كانی‌ قژ

Dasst xosh bet gian hamuem copy krd bo word dwaya ae xwenmawa

Kurdzhin
سلاووووو....باش كاتيكي زووورررر كه رامه وه....خوشحالم كوردزين ه كه م وه ك خوي مااوووووه :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-18 14:13:06

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: كێشه‌كانی‌ قژ

ده ستى تؤش خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-18 20:48:19

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: كێشه‌كانی‌ قژ

ده‌ست خۆش چاو جوان گیان سه‌رکه‌وتوو بیت .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-18 21:42:24

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: كێشه‌كانی‌ قژ

له كاتى شووشتنى قز نابيت به نينؤنه كانت به برجت دابينى جونكه ئه م نينؤكانه ئه بنه هؤى راكيشانى موو له سه رت
ده ستت خؤش بيت جاوجوان كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوبيت كيانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-19 00:37:23

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: كێشه‌كانی‌ قژ

زؤر سوباس بؤ به يامه كانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net