.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









* کورد ژین له‌ناوه‌رۆکی ئه‌م شیعره به‌رپرسیار نییه، هه‌رکه‌سێک هه‌رشتێکی هه‌بێت ده‌توانێت ئاراسته‌ی نووسه‌ر (هاوکار کریم)ی بکات.
بۆ ووڵاته‌که‌م.!
ئه‌ی وڵاته‌که‌م،
شینی به‌کوڵی من،
ژیانم وه‌کو مردوو،
هاواری ده‌نگی نووساوم!
ئاهی وه‌کو ئاگری ناو سینه‌ی وه‌ک بورکانم.
هه‌مووی بۆتۆیه،
منیش بۆتۆم، بۆژیانت،
بۆگهورهییو سه‌ربه‌رزی تۆ!
تۆگوڵێکی پیرۆزی،
له‌خۆتا جێگای دڕکه بێوهفاکانیشت کردووه‌ته‌وه.
تۆ ده‌ژیت بۆئێمه،
بۆ ئهودڕکانهش،
که‌ته‌نیا خۆیان خۆشده‌وێ،
بۆ ئه‌وانه‌ش که ده‌ژین،
بێ هه‌ستکردن به‌تۆ،
تۆ بۆهه‌مووان میهره‌بانیت!
بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ش،
کهغهڵتانی لیته‌ی ناپاکین
به‌رامبه‌ر به‌تۆو گوڵه‌کانت.
تۆ دڵسۆزیت،
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش،
کهههڵوهرینی تۆیان ناوێ‌و ناشیانه‌وێت گه‌شاوه‌بیت،
ئه‌گه‌ر تۆههڵوهریت،
باڵای ئه‌وان،
ده‌که‌وێته سه‌رزه‌وییه‌کی نامۆ!.
گه‌ر گه‌شاوه بیت،
ئه‌وان،
هه‌ست به‌برسێتی ئه‌که‌ن.
بۆیه نهیانویستووهو نایانه‌وێت،
به‌بێ ترس بژیت،
ووڵاته‌که‌م،
ده‌زانم خۆت له‌بیرته،
که‌ی له‌دایک بوویت.
ئازاره‌کانی رابوردووت بیرناچێته‌وه.
نه‌وه‌کانی خۆت،
دڕکه‌کانی ئێستات،
گوڵه‌کانی داهاتووت،
هه‌ناسه‌کانی به‌رده‌وامیت،
هه‌موویان ده‌ناسیت.
به‌ڵام بێدهنگیتو پێمان ناڵێیت.
ئێمه‌ش ده‌زانین چۆن دهژیتو کێ ئهژیهنیت.
بوونی تۆ،
بۆژیانی گوڵهبێ چرۆکانه،
ده‌ژیت، بۆژیانو زیاتربوونی دڕکه‌کان
ئهودڕکانهی ده‌یانه‌وێت وه‌ک گوڵ ببینرێن،
به‌ڵام گوڵه‌کانی تۆ نا‌وێرن خۆیان دهرخهنو
چرۆ ناکه‌ن.
خه‌تای تۆنییه،
خه‌تای ئێمه‌ی بێده‌نگه،
ئێمه‌ی شهرمنو لاواز.
به‌رامبه‌ر به‌وان.
تۆ بێتاوانی،
تاوانبار ئێمه‌ین،
کهدڕکهکانمان خۆشده‌وێ!
به‌وان ده‌وترێت گه‌وره
بچووکیش بۆئێمه،
ده‌سه‌ڵات لای ئه‌وانه.
بێدهسهڵاتییش بۆئێمه‌یه.
به‌ڵام،
ترسنۆکه‌کان ئه‌وانن،
به‌جه‌رگه‌کان ئێمه‌ین.
ئێمه‌ش ئازاد نابین،
تاتۆ رزگارت نه‌بێت،
له‌وانه‌ی که‌خۆت گهورهتکردنو،
ئێستا ده‌تخۆن.
ئازاره‌کان هه‌مووی بۆتۆیه.
که‌چی ناهێڵیت پێی بزانین! بۆچی؟
به‌ڵام سیمای تۆ دهبینینو ده‌زانین،
سیمای تۆ باخچه وێران‌و پڕ لهگوڵهکانه،
ئه‌و باخچانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بنه رێگای ئه‌وان،
ئه‌و گوڵانه‌ی ئه‌وان پێشێلی ده‌که‌ن.
به‌ڵام هه‌زاران پێی ئه‌وان،
ناگاته خۆڕاگری‌و چاوه‌ڕوانی گووڵه‌کان.
گوڵه‌کان چاوه‌ڕێن، ئه‌وان ببینن بۆتۆ،
نه‌ک ئێستای تۆ بۆئه‌وان.
ئێمه چاوه‌ڕێین!
تازریانو تۆفانێک بێت‌و!
دڕکه دیار‌و بێ ڕه‌گه‌کان له‌گه‌ڵ خۆی ببات،
به‌رده‌می گوڵه نادیار‌و خۆڕاگره‌کان پاک بکاته‌وه.
ئه‌وکات گوڵه‌کانی تۆ ده‌وێرن چرۆ بکه‌ن،
به‌گه‌وره‌یی تۆ شاد ده‌بنه‌وه‌و،
بۆنه خۆشه‌کانیان به‌هه‌مووان ده‌ناسێنن!
ئه‌ی ووڵاته‌که‌م،
ئێمه جێگاکانمان راده‌خه‌ین،
به‌ڵام ناخه‌وین،
چاوه‌کانمان به‌کراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی بخهوینو چاوه‌کانمان داخه‌ین،
ده‌بێت تۆ له‌ئارامیدا ببینین.
هاوکار کریم
hawkarkerim@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس بۆوهڵامهکهت ئه‌زیزم، خۆشحاڵ بووم.
کاتێکی خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






destt xosh kake hawkar behiwai berdewami u peshkewtnt


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet mama hawkar


له‌سه‌ر هێڵ نییه