❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ ئێران رۆژانۆ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد بڵاوده‌بێته‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-23 13:26:11

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

له‌ ئێران رۆژانۆ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد بڵاوده‌بێته‌وه

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ ئه‌مشه‌و به‌رهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی "رۆژانۆ" كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كوردییه‌، به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌ری كورد ئازه‌ر ره‌جه‌بی، له‌ كه‌ناڵی سه‌حه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه‌.
به‌ پێی راپۆڕتی تاییه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، كاتژمێر 9:15ی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ به‌ كاتی تاران، شانۆی ته‌له‌فیزیۆنی "رۆژانۆ" له‌ ده‌رهێنانی هونه‌ری مێهدی موكاری و له‌ ده‌رهێنانی ته‌له‌فیزیۆنی بیژه‌ن سه‌مسامی كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كوردییه‌ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌ری هه‌ورامی ئازه‌ر ره‌جه‌بی له‌ كه‌ناڵی 4 ته‌له‌فیزیۆنی ئێران واته‌ كه‌ناڵی سه‌حه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئازه‌ر ره‌جه‌بی له‌ ته‌نیشت دوو ئه‌كته‌ری پیشه‌یی سینه‌ما و شانۆی ئێران محه‌مه‌د حاته‌می و په‌ره‌ستوو گوڵستانی وه‌كوو ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو له‌م شانۆگه‌رییه‌دا رۆڵی بینینیوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسی كورد موختار شوكری پوور له‌ به‌شێكی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌دا وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی كورد رۆڵ ده‌بێنێت.

شانۆی ته‌له‌فیزیۆنی "رۆژانۆ" چیرۆكی ئافره‌تێك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ شه‌ڕی رژیمی به‌عس دژی ئێران كیمیایی بووه‌ و ئێستا بێی سه‌روشوێنه‌ و ئه‌و ئافره‌ته‌ واده‌زانێك كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی مردووه‌. رۆژیك ئه‌م ئافره‌ته‌ سیمای هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ته‌له‌فیزیۆن ده‌بینێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ شوێنێنكی كوردستان له‌گه‌ڵ كچێك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. هاوسه‌ری ئه‌و كچه‌ نییه‌ به‌ڵكوو وه‌كوو باوك ئاگاداری له‌و كچه‌ ده‌كات و ... .

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌كته‌ری لاوی كورد خاتوو ئازه‌ر ره‌جه‌بی ساڵی پار له‌ فیلمی سینه‌مایی "منداڵی خاك" له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د عه‌لی باشه‌ ئاهه‌نگه‌ر وه‌كوو ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو رۆڵی بینینی. ئه‌م فیلمه‌ له‌ سینه‌ما جۆراوجۆره‌كانی شاری تاران و هه‌روه‌ها سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری ئێران نمایش كرا.

هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ ئه‌م فیلمه‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ به‌ كاتی تاران له‌ هۆڵی سینه‌ما ته‌كی "مۆزه‌خانه‌ی هونه‌رگه‌لی هاوچه‌رخ"ی تاران بۆ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما نمایش ده‌كرێت.

هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد خاتوو ئازه‌ر ره‌جه‌بی خه‌ڵكی شاری نۆدشه‌یه‌ له‌ پارێزگای كرماشان، ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ ساڵی 2006 له‌ شانۆگه‌ریی "ئایا تاكوو ئێستا عاشق بوویی رۆژانۆ؟" له‌ نووسینی شانۆنامه‌نووسی ئێران خاتوو چیستا یه‌سریبی و له‌ ده‌رهێنانی مێهدی موكاری رۆڵی بینی بوو.

هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی تێله‌ تیئاتری ته‌له‌فیزیۆنی "رۆژانۆ" بریتین له‌:
نووسه‌ری سیناریۆ: چیستا یه‌سریبی.
ده‌رهێنه‌ری هونه‌ری: مێهدی موكاری.
ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی: بیژه‌ن سه‌مسامی.
وێنه‌گره‌كان: محه‌مه‌د خه‌یاتان و نه‌ورۆزی.
ئه‌كته‌ره‌كان: ئازه‌ر ره‌جه‌بی، موختار شوكری پوور، محه‌مه‌د حاته‌می، په‌ره‌ستوو گوڵستانی، كیمیا مه‌كاری و مسته‌فا قه‌ربانی.
ده‌نگهه‌ڵگر: جه‌باری.
دیزاینی سه‌حنه‌: ره‌زا مێهدی زاده‌.
دیزاینی رووناكی: مه‌جید گوڵزاریان.
ئاوازدانه‌ر: محه‌مه‌د ئه‌میر ئیسته‌یری.
دیزاینی میكیاژ: عابد سه‌فه‌ری.
به‌رهه‌مهێنه‌ر:غوڵامڕه‌زا حامیدی خواه‌.
به‌رهه‌می: گروپی شانۆیی و فیلمی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران.
ماوه‌: 85 خوله‌ك.



http://kurdzhin.org/uploads/8423c1826f.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-24 01:50:06

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ ئێران رۆژانۆ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد بڵاوده‌بێته‌وه

dast xosh hawnaz xan bo blaw krdnawae am babata sarkwtw beet azezm

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-24 04:35:18

zargata 93
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-04
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 288
WindowsXPMSIE

Re: له‌ ئێران رۆژانۆ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد بڵاوده‌بێته‌وه

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-24 16:41:36

beauty.dwnia
خونچەی نوێ
شوێن: silemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 117
WindowsXPMSIE

Re: له‌ ئێران رۆژانۆ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد بڵاوده‌بێته‌وه

Dast Xosh  Sarkawtw bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/39b5c2f94a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-25 09:38:12

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ ئێران رۆژانۆ به‌ رۆڵ بینینی كچه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد بڵاوده‌بێته‌وه

dastti ewash xosh bet hawrean
supas bo paeamakantan
sarkaw tw bin
har bzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net