.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هه‌نیسکی هیوا سه‌وزه‌کان
به‌ره‌به‌یان له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی خۆر و
داماڵینی سه‌رپۆشه ڕه‌شه‌که‌ی هه‌ناسه‌ی ته‌نیایی شه‌واندا
، شه‌به‌قی به‌یان جارێکی دی
به‌خێرهاتنی بۆڵه بۆڵی سروشت و
هاوار و ناڵه‌ی گه‌وره کچه‌کانی ده‌کات
، که له ژێر پێی بارانه‌که‌ی دوێنێدا به ناخی ده‌روازه ونبووه‌کانی زه‌ویدا
ڕۆچونه خوارێ
چاوێکی به گومان تر له بیلبیله‌کانی من
یه‌که‌م ڕۆژ باش له خه‌ونه به‌تاڵه‌کانی کازیوه‌ی ته‌مه‌نی لاویم ده‌که‌ن و
له‌گه‌ڵ جریوه‌ی چۆله‌که پاسارییه‌کاندا مژده‌ی ڕۆژێکی تر
به گوێی من و هیواکانمدا له ئاگر ئه‌ده‌ن
ئای له پێخه‌فه‌که‌م
!!! سه‌رینێک له به‌رد!!! ڕه‌قتر له دڵی ته‌نیایی
،،، بهتانییهکهشم لائه‌ده‌م
که له په‌ڕی مه‌ڕه سه‌ربڕاوه‌که‌ی له چواره‌مین ساڵیادی خونچه‌که‌م دا
نه‌متوانی خوانی خانه‌واده‌یه‌کی ڕه‌ش و ڕوتی ناپاکی پێ تێرکه‌م
هه‌ڵئه‌ستم له تاوانی بوونم دا
، چه‌ند ساتێک له (ئاخ) و
هه‌زاران جارههناسهکانی په‌شیمانی له ژینم هه‌ڵئه‌مژم و
دواتر ڕۆژێک سه‌رانسه‌ر له مه‌ستی و شێتی و
وه‌نه‌وزی مه‌رگ به‌ڕێ ئه‌که‌م...ء
باوێشک ناده‌م چون من ماندووی خه‌و نه‌بووم
به‌ڵکو له سه‌رمه‌ستی پێڵوه‌کانم لێک نابوو
له‌گه‌ڵ ژماردنی ژانی ئه‌ستێره یاخی بووه‌کانی ته‌مه‌نم
،، دواتر له وڕێنهیهکدا ون بووم
له‌گه‌ڵ خۆم و ئه‌و هیوا سه‌وز و سورانه‌ی لاویمدا و
ساڵه چاو پڕ خوێنه‌کانی زۆرداری ئازاردا...ء
ورده ورده به‌ره‌و ده‌ست شۆره‌که ئه‌ڕۆم
تا ڕوخسارم له ڕق و کینه‌ی باڵنده سه‌رشێته‌کان و
لاف و گه‌زافی ڕوناکی ئه‌م به‌یانه بێ مروه‌ته بشۆمه‌وه...ء
ئه‌مڕۆش وه‌کو ڕۆژانی تر
سه‌یری ئاوێنه درۆزنه‌که‌م ناکه‌م
!!!! چون ئاوێنه‌که‌شم ده‌م درێژه
وه‌کو قه‌ره‌جه به‌جێماوه‌کانی ده‌ستی پیری
داخی خۆیان به من ئه‌ڕژن
هه‌ر ئه‌ڕێسێ و ئهپێسێ
،،، باسی جوانی مانگ و نه‌وره‌سی ده‌م ده‌ریاکانم بۆ ئه‌کات
،، ئاخر من چیم داوه له خواوه‌ندی جوانی
من ڕاوی خه‌م به بزه پڕ ترسه‌کانی ژێر چه‌پۆکی زه‌مه‌ن ئه‌که‌م
،، من چیم داوه له ئه‌ندێشه‌ی چاوه پڕ عه‌شق و سۆزی حۆری یه‌کان
من نیگاکانم سپاردووه به باران و
له ئامێزی هه‌ورێکی پڕ ئاهدا وه‌ک پاسه‌وانێک دامناوه
هه‌رکات گوێی له ده‌نگی گریانی منداڵێک و
شکانی فتیلهکانی هیوا بوو
به خوڕ !! به لێزمه !! داکات
هه‌ر بۆی خه‌یاڵیشم ئاسوده بێت
پێم وتووه حه‌زم له ڕه‌هێڵه و تۆفانی بێ ده‌سه‌ڵاتی یه!!!ء
حه‌زیشم له تریشقه‌ی نهفرهتمه
! بدات به خاکاداو
ته‌ڕ و وشک ،، ڕاستی و درۆ ،، پاک وپیس
بسوتێنێ و بیکات به هێرۆ شیمای ئه‌تڵه‌سێک له خوێن
،، ئیتر به‌س بێت
باسی قه‌شه‌نگی ڕووی ئاسکه چه‌وساوه‌که‌ی ژێر ده‌ستی سمێڵ زلهکانم بۆمه‌که
هێنده تێرن له گۆشت فێر بوون ئێسکیش بخۆن!!!ء
ئه‌واهه‌ر له‌و به‌یانیه‌دا وه‌کو ئه‌وانی تر
ده‌ستیش نابه‌م بۆ قه‌ڵه‌م لێوه‌که‌م
!! چون یاره خوا لێ‌خۆش بووه‌که‌م
حه‌زی به تامی ماچێکی ته‌ڕی نۆته ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌کانی ژێر باڵی شعرم ناکات
توخواکه‌ی تا له ژیانا بوو
ته‌نها به مرادی له خاچ دانی هیوا و ئاره‌زووه‌کانم له‌گه‌ڵ
بێ دایك کردنی خه‌نده نهزۆکهکانم که‌وت
، دوای وه‌فاتی ئه‌مه‌وێت ته‌نها ئه‌و ڕقه‌ی بۆ به‌تاڵ بکه‌مه‌وه
که‌له ویژدانی جوله‌که‌کان پاراو ترنه‌بوو...ء
،،ئیتر چاویشم ڕه‌ش ناکه‌م
نه‌با تیری نیگای ئه‌م شیوهنهم
له چاوی ڕێبوارێکی ئه‌م ته‌مه‌نی خهزانهم بدات و
سه‌رگه‌ردانیم چله‌ی ببێت به چوار وه‌رزه‌ی ساڵ
،، پرچیشم ڕه‌ش ناکه‌مه‌وه
پێم خۆشه سپی سپی له‌و خامه بکات
که مه‌رگ بۆنی پێوه ده‌کات و خاک مزگێنی بۆ دێنێت...ء
ئه‌مه‌ێت گۆشه‌گیر و
که‌ڕ و کاس بم
تا تۆزێ گوێکانم دوور له گوناهی درۆ ئارام گرن
ئه‌مه‌وێت پۆشاکم ڕه‌ش وه‌ک ناخی پشکۆ بێت تا
بچمه سه‌ر مه‌زاری گۆڕی به کۆمه‌ڵی هیواکانم
، چون له هاتنی ژیانه‌وه‌ی ڕۆژێکی نوێمدا
پاچی ژان له جه‌رگ و دڵیان ئه‌ژه‌نن
،،، من ئه‌مه‌وێت ئازاره‌کانم بکه‌مه بێشکهیهکهوه
، توخوا دهسترازهکهیان وه‌ک خه‌ونی مناڵیم هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه
با تا ده‌ست و بازووم ماندوو ئه‌بێت تێر تێر ڕایان ژێنم تا ئهتاسێن و
ڕه‌شماڵی شه‌وێکی دی باڵی به‌سه‌رمدا ئه‌كێشێت و
گۆشه‌گیری خه‌ونه پڕ هیواکانی لاویم ده‌کاته‌وه...ء
قومێکیش له خه‌می خوێنه پژاوهکهی مێشکی کچه وهنهوشهییهکه ده‌خۆمه‌وه
با به گه‌رووما بێته خوارێ و له هۆش خۆم ببات...ء
ئه‌وسا من لێره‌وه
باسی داستانی ئه‌و خۆزگانه ده‌که‌م
که به قولی پیاوه کێوی یه‌که‌دا به‌ستیانه‌وه و
ڕه‌وانه‌ی دارستان و شاخه ونبووه‌کانی دوور له تریفه‌ی چاوانم کران
ئه‌چرپێنم به گوێی شه‌ودا
تا سه‌رسمێک به بێده‌نگی شه‌و ئه‌ده‌م و
گوێم له هه‌نیسکی ده‌بێت
ئه‌وسا منیش دڵم ئۆقره ئه‌گرێ و
ئه‌چمه‌وه وه‌رزه به‌سته‌ڵه‌که‌که‌ی جیهانه‌که‌ی خۆم و
په‌ڕه په‌ڕه یادگاریی یه‌کانی هیوا سه‌وزه‌کانم
به برژانگی نائومێدی هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه
، تا پێیان بڵێم
ئه‌مڕۆ له دوێنێ بێزارترم له ژیان
، تا پێیان بڵێم
من سیخناخم له بۆنی کڵۆڵی ئه‌م گه‌ردوونه و
پڕ پڕم له کاڵای خۆزگه ته‌زیوه‌کانی بێداری عاشقێک
زۆر تێرم له شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای نامۆیی
زۆریش شه‌که‌تم له زکری ماڵئاوایی په‌ری یه‌کان...ء
ئاخ خودایه
له هه‌ڵقرچاوی هه‌ستی ئه‌م گه‌ڵا و گوڵانه‌ی دوای لافاوی خه‌م جێماون
هیواکانم بۆ ژیر ناکرێن من له‌وان وڕکن ترم
ڕێم ناده‌ن پێیان بڵێم
گوێکانم پڕن له نوزه‌ی گریانی مناڵه بێ نازه‌کان و
سه‌مفۆنیایی سۆزیان به شوڵکێکی ته‌ڕ به‌ربۆته گیانم
،،،، دڵم حه‌زه یاخی بووه‌کانی لێ ئه‌چۆڕێ و
تنۆک تنۆک به‌سه‌ر باڵای شعرێکدا ئه‌پرژێ
تا لێوه‌کانم له ئیلهامی وشه ده‌بێته‌وه ده‌مرم و
بهرهبیانه شومه‌که به خه‌به‌رم دێنێته‌وه........ء
دهریانامۆ
سه‌رجاوه چرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش((kurdii)) هاوری گیان سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه