❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێ کوپ..!! - کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-23 21:04:35

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPFirefox

سێ کوپ..!! - کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ...

سڵاوی خوای گه‌وره‌له‌هه‌موو لایه‌ک بێت ...

سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن، درودو سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد) و هه‌وه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌کانی و شوێن که‌وتوانی تا رۆژی دوایی ...

خوشک و برای به‌ڕێزم:

ئه‌گه‌ر ویستت کوپێک ئاو بخۆیته‌وه‌، ته‌نها یه‌ک کوپیش شک ده‌به‌یت ئه‌ویس که‌مێک زه‌یتی تێدایه‌... چی ده‌که‌یت؟!

ته‌نها دوو ڕێگه‌ت له‌به‌ر ده‌م دایه‌ئه‌وانیش:

ئاوه‌که‌بکه‌یت به‌سه‌ر زه‌یته‌که‌دا و بیخۆیته‌وه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه‌، بێگومان ئه‌و ئاوه‌ش هه‌رگیز ئاوێکی پاک یان پاراو نیه‌بۆ خواردنه‌وه‌چونکه‌تێکه‌ڵی زه‌یته‌که‌بووه‌... یان

کوپه‌که‌به‌تاڵ بکه‌یت له‌زه‌یته‌که‌و بیشۆیت پاشان ئاوه‌که‌ی تێ بکه‌یت و بیخۆیته‌وه‌، که‌ئاوێکی پاک و خاوێنه‌..

کامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟!..

خوشک و برای ئازیزم:

ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌و حاڵی دڵی تۆیه‌!!!

دڵت وه‌ک ئه‌و کوپه‌وه‌هایه‌..

پڕی ده‌که‌یت له‌خۆشه‌ویستی دونیا و شته‌بێ نرخ و بێ بایه‌خه‌کانی دونیا..!!

یان پڕی ده‌که‌یت له‌خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌و خۆشه‌ویستی خێر و کاری به‌نرخ له‌دونیاو پاشه‌که‌وت کردنی بۆ قیامه‌ت!!

لا الــــــــه‌الا اللــــــــــــــه‌....

ئه‌گه‌ر له‌مانای یه‌کتاپه‌رستی ورد ببینه‌وه‌(لا الــــــــه‌الا اللــــــــــــــه‌) ده‌بینین به‌نه‌فی ده‌ستی پێ کردووه‌، وه‌هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی یان لابردنی هه‌موو شتێک بێجگه‌له‌خوای گه‌وره‌له‌دڵی به‌نده‌دا، پاشان سه‌لماندن و چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی که‌(الله‌) به‌ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه‌...


دڵی مرۆڤ به‌ته‌واوی وه‌ک قاپ یان کوپ وایه‌.. پێویسته‌به‌تاڵی بکه‌ینه‌وه‌له‌خۆشه‌ویستی دنیا و سه‌رقاڵ بوون به‌شته‌بێ بایه‌خ و بێ نرخه‌کانی، هه‌تا بتوانێت خوای گه‌وره‌به‌پاکی و به‌بێ خه‌وش قبوڵ بکات ..

وه‌خودت ئه‌وه‌ی له‌زیکرو حیکمه‌ت ده‌بیستێت قبوڵ بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی شتێکی تێدا به‌دی بکه‌یت که‌دوور بێت له‌هه‌ر به‌ڵاو فیتنه‌یه‌کی دونیایی ...

مالکی کوڕی دینار ده‌ڵێت: به‌ڕێژه‌ی خه‌م خواردنت بۆ دونیات، خه‌می ئاخره‌ت له‌دڵت دێته‌ده‌ره‌وه‌ ...

به‌ڕێژه‌ی خه‌م خواردنت بۆ ئاخیره‌تت به‌هه‌مان شێوه‌خه‌می دونیا له‌دڵت ده‌رده‌چێت...


به‌هیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌دڵمان پاک بکاته‌وه‌له‌نه‌خۆشی یه‌کانی خۆش ویستنی دونیا و هه‌وڵدان بۆ به‌سه‌ر بردنی بێ ئه‌وه‌ی بتوانین شتێک زیاد بکه‌ین بۆی ...

به‌وته‌یه‌کی به‌نرخی مصطفی صادق الرافعی کۆتایی به‌باسه‌که‌م ده‌هێنم که‌ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی شتێک زیاد نه‌که‌یت ئه‌وا تۆ زیاده‌ی له‌سه‌ری...

ئایا هیچت کردووه‌بۆ ئاخیره‌تت؟!

هیچت زیاد کردووه‌تا ئێستا یان زیاده‌یت؟!

که‌واته‌له‌ئێسته‌وه‌ده‌ست پێ بکه‌ئه‌گه‌ر به‌له‌ته‌خورمایه‌کیش بێت بیخه‌یته‌ده‌می هه‌تیوێکه‌وه‌.... تکایه‌له‌سه‌ر چی وه‌ستاوی؟

هه‌ر ئێسته‌ده‌ست پێ بکه‌با که‌میش بێت ... به‌ڵام به‌رده‌وام به‌له‌سه‌ری..

به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی ئاخیره‌ت ... به‌ده‌ست هێنانی فرده‌وس

به‌ده‌ست هێنانی هاوڕیه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت .... له‌خوای گه‌وره‌داواکارم بمان کاته‌هۆکارێک بۆ گه‌یاندنی راستی یه‌کان و نه‌بینه‌زیاده‌و رێگر له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی پیرۆزترین په‌یام که‌ئیسلامی پیرۆزه‌....

و اخر دعوانا ان الحمد لله‌رب العالمین ...


یه‌کگرتوو ...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن *باوان* (2009-09-23 21:05:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-23 22:01:43

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: سێ کوپ..!! - کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ...

ده سته كانت خؤش بيت كيانه كه م
بابه تيكى به سود بوو
هه ر ته مه ن دريزبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-24 17:06:43

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سێ کوپ..!! - کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ...

ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی شتێک زیاد نه‌که‌یت ئه‌وا تۆ زیاده‌ی له‌سه‌ری.

WoW

zoor babateke cwana dastakant narzet bra azezakam

saqwsalamatbet gyan

bahewam bebashman nakaet labwne am cora babatana

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-24 17:10:19

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: سێ کوپ..!! - کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ...

dast xosh bet her sarkawtu bit malakam

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-24 19:04:09

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPFirefox

Re: سێ کوپ..!! - کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ...

زۆر سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیان...

خۆشحاڵ بووم به‌ په‌یامه‌کانتان...

هیوام وایه‌ سوودتان لێ وه‌رگرتبێت...

سه‌رکه‌وتوبن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net