❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-24 11:04:33

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...



هاوسه‌رێتی جوانترین مانا به‌ خۆشه‌ویشتی ده‌به‌خشێت، خۆشه‌ویستییه‌ك پڕ بێت له‌ ڕێز و وه‌فاو بۆیه‌كبون ودڵسۆزی، به‌ڵام زۆر كات هۆكاره‌كان و ژیانی ڕۆژانه‌ی سه‌خت و كێشه‌كانی ڕۆژانه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ كاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی هخۆشیاریی سێكسیان كه‌مه‌، تا هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ ئه‌و ڕادده‌یه‌ی ته‌نها هۆكارێك بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ژن و مێرد بوونی چه‌ند منداڵێكه‌ له‌نێوانیاندا!!
ڕیباز ئیكرام قه‌ره‌داغی

له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك هاوسه‌ری تر هه‌ن كه‌ به‌شێوازی مامه‌ڵه‌ كردن و ته‌نانه‌ت جۆری سه‌یر كردنی یه‌كتریش جۆره‌ به‌رده‌وامی و تازه‌بونه‌وه‌یه‌كی خۆش ده‌دن به‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان.
ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌ نۆ هۆكاری گرنگ ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستی:

1- دووباره‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك كه‌ گوزارشت له‌ خۆشه‌ویستی بكات ته‌نانه‌ت بۆیه‌كتر بون له‌ڕۆژی دواییدا، وه‌ك: (خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی دوایشدا پێكه‌وه‌ كۆمان بكاته‌وه‌)، یان ( ئه‌گه‌ر ڕۆژگار بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه‌ پێشه‌وه‌ به‌هیچ كه‌سێكی تر ڕازی نه‌ده‌بوم تۆ نه‌بێت).

2- زۆر نواندنی هه‌ڵسوكه‌وتێك كه‌ گوزارشت بكات له‌ خۆشه‌ویستی، جا هه‌ر چه‌نده‌ بچوكیش بێت جێی خۆی ده‌گرێت له‌ دڵی به‌رامبه‌ردا، بۆ نمونه‌: (كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت خوی لێكه‌وت، تۆ به‌تانیه‌كی بۆ ببه‌و پێیدا بده) یان (كاتێك ویستی دابنیشێت لای خۆته‌وه‌ جێی بۆ بكه‌ره‌وه‌) یان (یان ده‌ستێكی خۆشه‌ویستی بده‌یت به‌ شانیدا كاتێك بینیت كارێكی باشی ئه‌نجام دا) ، یان به‌ده‌ست خۆت و به‌ شێوازێكی تایبه‌ت، چا یان كێكێكی بده‌یته‌ ده‌ست‌، كه‌ گوزارشت له‌ خۆشه‌ویستی بكات.

3- كاتێك دیاری بكه‌ بۆ گفتو گۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، وه‌كو هاوڕێیه‌ك یادی كات و ساته‌ خۆشه‌كانی ته‌مه‌نیان و هیواو ئاواته‌كانی داهاتویان بۆیه‌كتری به‌وردی باس بكه‌ن. نوكته‌یه‌ك وقسه‌یه‌كی خۆش و گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوێك وپێكه‌نین وده‌ستبازیه‌ك و... هتد، هۆكاری نوێبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستین.
4-گوزارشتكردن له‌ حه‌زلێبونی ژن ومێرد بۆ یه‌كتری: وه‌ك چونه‌ ژوری خه‌وتن و گفتوگۆكردنی تابیه‌ت و نزیك بونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌رونی هه‌ردوولا و ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی خۆشه‌ویستی.
5-پشتگیریی سۆزدارانه‌ له‌كاتی پێویستیدا: وه‌ك كاتی سكپڕی، پێویسته‌ مێرد به‌شداری خه‌م و ئازارو نه‌خۆشیه‌كانی بكات و زوو زوو هه‌واڵی بپرسێت، به‌ سۆزو هه‌ستێكه‌وه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ته‌نهایی و كه‌مو كوڕی نه‌كات.
6-پێشكه‌شكردنی دیاری به‌یه‌كتری: جا به‌هۆی بۆنه‌یه‌كه‌وه‌ بێت یان به‌بێ بۆنه‌، به‌تایبه‌ت گه‌ر دیارییه‌كه‌ كتوپڕی بێت خۆشییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ وخوشه‌ویستی كۆن نوێ ده‌كاته‌وه‌ و مانایه‌كی جوان له‌ بیری هاوسه‌ره‌كه‌تدا جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر شتێك بێت زۆر كات له‌به‌ر چاودا بێت، بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی یه‌كتری، وه‌ك كاتژمیر، پێنوس، بۆنی خۆش، ئه‌نگوستیله‌ و هتد.

7- دوعای خێركردن بۆ یه‌كتری له‌كاته‌كانی دوعا گیرا بوندا، وه‌ك سێ یه‌كی كۆتایی شه‌و و دوای ده‌ستنوێژ و نێوانی بانگ و قامه‌ت و ڕۆژی عارفه‌ و له‌كاتی سه‌فه‌ردا بۆ به‌رده‌وام بونی خۆشه‌ویستی.

8- مامه‌ڵه‌كردن به‌ ڕۆحێكی لێبوردنی زۆر‌و وه‌لانانی خاڵه‌بچوكه‌كانی ناكۆكی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه‌ ڕایان تێیدا جیاوازه‌.‌‌

9- منداڵه‌كانیان فێربكه‌ن كه‌ ڕێز له‌ دایك وباوكیان بگرن به‌ یارمه‌تیدان و قوربانیدان و ڕێزگرتن، ئه‌وه‌ش به‌ڕێزگرتنی ته‌واوی ژن ومێرد ده‌بێت بۆ یه‌كتری.

هیوادارین هه‌ر ژن ومێردێكی به‌ڕێز ئه‌‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ هه‌وڵبدات ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكات و خۆشه‌ویستی بكاته‌ كاڵای باڵای هاوسه‌رێتییان و دوعاش جوانترین دیاری بێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌دنیادا به‌خۆشی و له‌ دوا ڕۆژیشدا له‌ فیرده‌وسی باڵا.


به‌خته‌وه‌ری



Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-24 13:14:16

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-24 14:13:09

kazhin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-16
دواترین سه‌ردان: 2010-08-19
په‌یامه‌كان: 213
WindowsXPMSIE

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

das xosh babateke jwana sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-19 17:35:10

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

زۆر سوپاس به‌رێزم
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
كاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-19 18:28:51

جاو مه ست
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-09
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 929
WindowsMSIE7

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

dastt xosh bet babateki grnga

Kurdzhin
تؤ ئه ستيرةى شه وانى تةنهاى منى
ئا لةم شاره بى رؤزه دا بؤجى وونى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8610b04af8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-16 09:29:55

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

زۆر سوپاس جاو مه ست گییان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
كاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-09-16 10:57:40

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

dest xosh bet kak Ahmed gyan be rasti babateki jwana sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-09-16 11:22:21

د.كامةران
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-08-22
په‌یامه‌كان: 226
WindowsXPFirefox

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

ده‌ست خۆش شتێكی زۆر جوان بوو

Kurdzhin
Any man can be a father,but it takes sumone special to be a Dad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-09-16 19:45:56

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...

زۆر سوپاس كاك Nigar
زۆر سوپاس كاك كامةران

هیوادارم به‌دڵتان بێت و سوودی لێ ببینن
سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net