.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ گروپی موزیكی كوردی "ئاڤیستا" به هاوكاری وێنه‌یی بزاڤی كوردیKurdish Moving Images ، ئه‌مساڵ له دوو فیستیڤاڵدا بۆ پشتگیری كردن له سینه‌مای كوردی كۆنسێرتی موزیكی و گۆرانی كوردی ساز ده‌كات.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی "بزاڤی كوردی" له شاری سیدنی، سینیوێست به هاوكاری وێنه‌یی بزاڤی كوردیKurdish Moving Images ئه‌مساڵ له دوو فیستیڤاڵدا بۆ پشتگیری كردن له سینه‌مای كوردی دوو پرۆگرام بۆ نمایش كردنی فیلمی كوردی ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌م دوو پرۆگرامه بریتین له: "فیستیڤاڵی فیلمی یه‌كه‌م و دوایی ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی" و هه‌روه‌ها "فیستیڤاڵی فیلمی ئۆبۆرن".
فیستیڤاڵی فیلمی ئۆبۆرن ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی سێپتێمبری 2009، كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆ له ناوه‌ندی هونه‌ری كاسالا له شوێنی به‌ناوبانگی پاوێرهاوس له شاری سیدنی له وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی فیلمی یه‌كه‌م و دوایی ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی یه‌كشه‌مه 27ی سێپتێمبری 2009، كاتژمێر 12ی پێش نیوه‌ڕۆ له پاركی ئۆله‌مپیای شاری سیدنی له وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه پێدانه له رێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی هه‌ر دوو فیستیڤاڵه‌كه‌دا گروپی موزیكی "ئاڤیستا" به پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین پارچه موزیك كوردی به‌شداری ده‌كات.
ئه‌ندامانی گروپی موزیكی "ئاڤیستا" بریتین له: ههروار خۆشناو ـ به ئامێری كیبۆرد و زه‌رب، بێوار خۆشناو ـ به ئامێری ڤیۆڵۆن و ده‌ف، عه‌بدوڵڵا خۆشناو ـ به ئامێری عود و باغڵه‌مه، كاك بابه‌ك ـ به ئامێری ڤیۆڵۆن و هه‌روه‌ها دكتۆر كیوومه‌رس به ئامێری سه‌نتوور له هه‌ر دوو رۆژه‌كه‌دا تاكژه‌نی ده‌كات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌ر دوو فیستیڤاڵه‌كه‌دا (5) كورته فیلم كوردی له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد له دوو به‌شی "تایبه‌ت به ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان" و سه‌ركه‌وتوانی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" نمایش ده‌كرێن.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه