.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌لێکسه‌نده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی و یانه‌ی میلان پارێزگاری له خۆی ده‌کات و پێیوایه رۆشتنی کاکا کاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌که‌ی جێهێشتوه.
پاتۆ له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی (لاگازێتا دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی وتی: "من چۆن گۆڵ بۆ میلان تۆماربکه‌م که ریکاردۆ کاکا له پشتمه‌وه نه‌بێت، چونکه تاکه یاریزانی سه‌رکه‌وتوه که تۆپی جوان ئاڕاسته ده‌کات بۆ هه‌ر هێرشبه‌رێک و پاشان گۆڵی پێ تۆماربکات".
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که رۆژنامه‌کانی به‌ڕازیل و ئیتاڵیا، ره‌خنه له ئاستی پاتۆ ده‌گرن و پێیان وایه ئاستێکی باشی له خولی ئیتاڵی ئه‌م وه‌رزه‌دا نیشان نه‌داوه.
ده‌رباره‌ی رۆشتنی کاکا بۆ ریاڵ مه‌درید و کاریگه‌ری له‌سه‌ریانه‌که‌ی پاتۆ وتی: "به‌راستی رۆشتنی کاکا کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یانه‌که‌و منیش به‌جێهێشتوه، که له‌و کاته‌وه چانسم نه‌بوه له وه‌رگرتنی تۆپی جوان و تۆمارکردنی گۆڵ".
جێی ئاماژه‌یه پاتۆ وێڕای لاوازی ئاستی له به‌ڕێکردنی 6 هه‌فته‌ی یارییه‌کانی خولی ئیتاڵی، ته‌نها دو گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکردوه، هاوکات وه‌رزی رابوردو 15 گۆڵی بۆ میلان تۆمارکرد.
سبه‌ی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه