❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی ( 3 )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-01 15:32:02

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

به‌شی ( 3 )

به‌شی ( 3 )



فه‌رمون له‌گه‌ڵ چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراو له‌ فه‌رهه‌نگی خه‌ونامه‌ی کوردی :

(1) : که‌روێشك :  که‌روێشك له‌ خه‌ودا ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت   ئه‌وه‌ ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که‌ سه‌ر ببڕێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه‌ ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ  له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره‌ بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.



(2) : شه‌یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه‌ ، له‌ یه‌کێ له‌ پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که‌ له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه‌ به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره‌ دزین و گوناه کردنه‌ ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌ ، شه‌یتان له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردارو کافرو بێ ئیمانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ بۆته‌ شه‌یتان ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ  یان له‌ دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌ یان  به‌ فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه‌ فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .



(3) : ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه‌ ناوێکی دیکه‌ هه‌روه‌ك  ئه‌و ناوه‌ی له‌ خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به‌ پێی ئه‌وناوه‌ باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی  ببێته‌ (کامه‌ران ) له‌ خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته‌ (صالح) ده‌بێته‌ پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته‌ ( چیا ) ئه‌وه‌ شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته‌ (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا  ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه‌ بنوسێ یان  بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به‌ ناوی (چالاکه‌ شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له‌ داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه‌ کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه‌ له‌ ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت  یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی  دێنێ .



(4) : باینجان :له‌ کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه‌ به‌ هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه‌ ، خواردنی باینجان له‌ خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێرو خۆشی یه‌ .



(5) :ده‌رگا : ده‌رگای کراوه‌ ده‌رگای رزقه‌ ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ته‌که‌ ژنه‌و به‌ ته‌مه‌نیشه‌ ،  ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست  ئه‌و که‌سه‌ ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، ده‌رچونی ده‌رگا له‌ جێێ خۆی  یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته‌ ، ده‌رگای بچووك له‌ ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه‌ ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه‌ و باری دانیشتوانی ماڵه‌که‌ ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له‌ ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌ وه‌ له‌ دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له‌ به‌رده‌م دا بکرێته‌وه‌ کارو باری له‌ ژیان دا چاك ئه‌بێت  ده‌رچون له‌ ژوورێکی ته‌سك و تاریك به‌ رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه‌ بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه‌  چونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه‌ و که‌سه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله‌ ده‌رگاکه‌ ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه‌وه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ دۆزه‌خ .(له‌ داهاتودا زیاتر باسی ده‌رگا ده‌که‌ین) .



(6):پاقله‌ : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه‌ ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه‌ ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه‌ .



(7):گریان :ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك  له‌ ترسی خوا یان به‌ هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به‌ هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه‌ مانای خۆشی و شادی یه‌ و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه‌ .



(8): سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه‌ ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه‌ ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه‌ که‌یه‌تی .



(9):قه‌سپ : له‌ خه‌ودا رزقه‌ ، خواردنی قه‌سپ له‌ خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه‌ وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه‌ و به‌رده‌وام نابێت .



(10): خورما : بینینی خورما له‌ خه‌ودا  باران بارینه‌ خواردنیشی ده‌ستکه‌وتێکی حه‌ڵاڵه‌ و به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆیه‌تی ، هه‌روه‌ها قورئان خوێندنه ، خورمای شاردراوه‌ پاره‌یکی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خه‌رابترین جۆری خورما بخوات ئه‌وه‌ که‌سێکی باش نی یه ، لێکردنه‌وه‌ی خورما له‌ کاتی خۆی دا ئه‌وه‌ ژن هێنانه‌و ئافره‌ته‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، یان ئه‌و که‌سه‌ بێ هه‌وڵدان پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌توانین بلێین خورما له‌ خه‌ودا زانسته‌ ،    ئه‌گه‌ر یه‌کێك خورمایه‌ك بکاته‌ دوو به‌ش و ناوکه‌که‌ی ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ کوڕی ئه‌بێت.(له‌ داهاتودا زیاتر باسی خورما ده‌که‌ین ).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 15:29:37

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: به‌شی ( 3 )

har bjet dastakant xosh bet

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net