❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سینه‌ماكارانی ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌كادیمیای ئۆسكار ده‌چنه‌ ئه‌مه‌ریكا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-02 17:28:52

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

سینه‌ماكارانی ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌كادیمیای ئۆسكار ده‌چنه‌ ئه‌مه‌ریكا

PNA– تاران- "ئه‌كادیمیای ئۆسكار"، بانگهێشتی (10) سینه‌ماكاری ئێرانی كردووه‌، بۆ به‌شداری كردن له‌ پرۆگرامی شرۆڤه‌ی سینه‌مای ئێران.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "مهر"، گروپێكی (10) كه‌سه‌ له‌ سینه‌ماكارانی ئێرانی له‌وانیش (ئیبراهیم حاته‌می كیا، محه‌مه‌د مه‌هدی عه‌سكه‌رپوور، خاتوو ره‌خشان به‌نی ئیعتیماد و سه‌ید ره‌زا میر كه‌ریمی)، له‌ سه‌ر داوای "ئه‌كادیمیای ئۆسكار" رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌یی داهاتوو، له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌شداری پرۆگرامی شرۆڤه‌ی سینه‌مای ئێران ده‌كه‌ن.

ئه‌و پرۆگرامه‌ به‌ هاوكاری "ئه‌كادیمیای ئۆسكار" و "ئه‌رشیفی فیلم و ته‌له‌فزیۆنی (UCLA)" له‌ هۆلی "جیمز بریج" ده‌ست پێده‌كات، دوای نمایشكردنی (8) فیلم له‌ سینه‌مای ئه‌مرِۆی ئێران، به‌ به‌شداری یه‌ك یان چه‌ند كه‌س له‌ به‌رهه‌م هێنه‌رانی هه‌ر فیلمێك، لێكدانه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ده‌كرێت.

(ئیبراهیم حاته‌می كیا، محه‌مه‌د مه‌هدی عه‌سكه‌رپوور، خاتوو ره‌خشان به‌نی ئیعتیماد، سه‌ید ره‌زا میر كه‌ریمی، ئه‌مین تارۆخ، فه‌رهاد ته‌وحیدی، فاتیمه‌ موعته‌مه‌د ئاریا، موجته‌با راعی، علیره‌زا ره‌ئیسیان و موجته‌با میر ته‌هماسه‌ب) ئه‌و سینه‌ماكارانه‌ن كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ سینه‌مای ئێران له‌و پرۆگرامه‌دا به‌شدار ده‌بن و فیلمه‌كان به‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌ناسێنن.

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه‌ رۆژی هه‌ینی 9 ئۆكتۆبه‌ر كاتژمێر 7:30ی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت، تیایدا فیلمی "به‌ هه‌مان ساده‌یی"ی ده‌رهێنه‌ر سه‌ید ره‌زا میر كه‌ریمی به‌ به‌شداری ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ شرۆڤه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كرێت.

له‌ رۆژانی 10-11 ئۆكتۆبه‌ریش برِیار وایه‌ قسه‌ له‌ سه‌ر "خاتوونی گۆلی سوور"ی موجته‌با میر ته‌هماسه‌ب، "به‌ناوی باوك"ی ئیبراهیم حاته‌می كیا و "سه‌فه‌ر بۆ هیدالو"ی موجته‌با راعی بكرێت.

ئه‌و پرۆگرامه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (15) ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر كاره‌كانی خۆی به‌ نمایشكردنی كردنی فیلمی "دایك" ی عه‌لی حاته‌می و به‌ به‌شداری ئه‌مین تارۆخی ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه‌.

جێی باسه‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ رۆژی هه‌ینی (16)ی مانگ، به‌ نمایشكردنی فیلمه‌كانی "گیڵانه‌"ی خاتوو به‌نی ئیعتیماد و "حه‌وت و پێنج خوله‌كی"ی محه‌مه‌د مه‌هدی عه‌سكه‌ر پوور كۆتایی به‌ كاره‌كانی خۆی له‌ سه‌ر سینه‌مای ئێران دێنێت.

ماڵپه‌ری "ئه‌كادیمیای ئۆسكار" سه‌باره‌ت به‌ سینه‌مای ئێران گوتویه‌تی: "سینه‌ما له‌ ئێران، مێژوویه‌كی دوور و درێژ و كاریگه‌ری هه‌یه‌ و پێگه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ ناو سینه‌مای ئێران چالاكی هونه‌ریان هه‌یه‌، هه‌موو كاتێك له‌ لایه‌ن بینه‌ر و فیستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كان به‌رز نرخێندراوه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌، زستانی ساڵی رابردوو گروپێكی (8) كه‌سه‌ له‌ نوێنه‌رانی سینه‌مای ئه‌مریكا به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی "سیید گنیس" به‌رپرسی ئه‌و كاتی "ئه‌كادیمیای ئۆسكار" له‌سه‌ر داوای "ماڵی سینه‌ما" سه‌ردانی ئێرانیان كرد و به‌شداریان له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی هونه‌ریدا كرد.



http://kurdzhin.org/uploads/97e400e2c5.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 21:12:39

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE

Re: سینه‌ماكارانی ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌كادیمیای ئۆسكار ده‌چنه‌ ئه‌مه‌ریكا

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net