.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پاش بێبه‌شبونیان له دو یاری رابوردوی هه‌ڵبژارده‌که‌یان، هه‌ردو یاریزان سێرجیۆ رامۆس و ئه‌ندریاس ئینێستا گه‌ڕانه‌وه بۆ پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
ڤیسێنتی دیل بۆسکی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوێنێ هه‌ینی پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی بۆ دواین دو یارییان له پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بۆ مۆندیالی 2010 ئاشکراکرد.
ئیسپانیا رۆژانی شه‌ممه‌و چوارشه‌ممه 10و14ی ئه‌م مانگه دواین دو یاری پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رمینیا و بۆسنه‌وهه‌رسک ده‌کات.
له‌و پێکهاته‌یه‌دا ناوی رامۆسی به‌رگریکای یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئینێستای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بینرێت، که به‌هۆی پێکانه‌وه به‌شداری دو یاری رابوردویان نه‌کردبو.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بلیتی دوایارییه‌کانی مۆندیالی مسۆگه‌ر کردوه‌و به کۆکردنه‌وه‌ی 24 خاڵ پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می گرتوه.
پێکهاته‌ی یاریزانانی ئیسپانیا:
گۆڵچی: ئیکه‌ر كاسیاس (ریاڵ مدرید)، خۆسیه مانوێل رێنا (لیڤه‌رپوڵ)، دییگۆ لۆپێز (ڤیاڕیاڵ).
به‌رگری: سێرجیۆ رامۆس و رائول ئه‌لبیۆل (ریاڵ مه‌درید)، كارلۆس مارچێنا (ڤاله‌نسیا)، خوان كابدیڤێلا (ڤیاڕیاڵ)، کارلۆس پویۆل و جێرار پیکێ (به‌رشه‌لۆنه)، ئینیاسیۆ مۆنریال (ئۆساسۆنا)، ئه‌ندۆنی ئیراولا (ئه‌تله‌تیک بلباو).
ناوه‌ڕاست: فرانسیسك فابریگاس (ئه‌رسیناڵ)، چاڤی هیرناندیز و سیرجیۆ بۆسكێتس و ئه‌ندریاس ئینێستا (به‌رشه‌لۆنه)، چابی ئه‌لۆنسۆ (ریاڵ مه‌درید)، ئه‌لبێرت رێرا (لیڤه‌رپوڵ)، سانتیاگۆ كازۆرلا و ماركۆس سێنا (ڤیاڕیاڵ).
هێرشبردن: ده‌ڤید ڤیا و ده‌ڤید سیلڤا (ڤاله‌نسیا)، دانیال گوێزا (فنربهتشه فه‌نارباخچه)، فرناندۆ تۆرێس (لیڤه‌رپوڵ)، خوان مانوێل ماتا (ڤاله‌نسیا).
سبه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نییه