.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زانستی، ئای تی چییه‌و بۆچی به‌كاردێت؟ به‌كام له بواره‌كان ئای تی ده‌چێته ژێر پۆلێن كردنه‌وه؟ به‌كام بابهتو ته‌كنیك ده‌وترێت ئای تی؟
ئای تی كه به‌ئینگلیزی بریتیه لهكورتكراوهیهك (IT) و كورتكراوه‌یه بۆ دوو وشه كه بریتین له (Information Technology)، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژیه وه‌ربگێڕینه سه‌ر زمانی كوردی ده‌بێت (ته‌كنۆلۆژیای زانیاری) هه‌ر له‌م دوو وشه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه كه مه‌به‌ست تێدا چییه، ته‌كنۆلۆژیای زانیاری واته مامه‌ڵه‌كردنی له زانیارییه جۆراو جۆره‌كاندا به‌ته‌كنۆلۆژیای نوێی، جا ئه‌و زانیارییانه هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك بێت، زانیاری تێكست بێت یان ده‌نگ بێت یا وێنه یان ڤیدیۆ‌و هه‌رشتێكی دیكه كه بچێته قاڵبی زانیارییه‌وه.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن، كۆمپیوته‌ر وه‌ك سیستمێكی ئای تی بۆچی به‌كاری ده‌هێنیت؟ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كاندا و گۆڕانكاری له زانیارییه‌كاندا، هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه به‌كاری ده‌هێنیت ده‌چێته قاڵبی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ زانیاری‌دا، به‌ڵام چۆن
مامه‌ڵه‌كردنێك؟ به‌ڕێگای ته‌كنۆلۆژیا، یاخود هه‌ر یارییه‌ك كه له‌كۆمپیوته‌ردا یاری پێده‌كه‌یت هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی كه یاریه‌كه‌ی پێ دروستكراوه بهتهكنۆلۆژیا، كه‌واته هه‌ر سیستمێك كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیاری به‌كات ئه‌وا به سیستمێكی ئای تی داده‌نرێت، هه‌موو ئه‌و سیستمانه‌ش ده‌كرێن به‌دوو به‌شه‌وه كه هه‌موو سیستمێكی ئای تی ده‌بێت ئه‌م دوو به‌شه‌ی تێدا بێت، كه ئه‌وانیش هاردوێرو سۆفتوێرن، هاردوێر به‌شه فیزیاییهكهی یاخود بڵێین كاره‌باییه‌كه‌ی كۆمپیوته‌ره‌و سۆفتوێریش بریتییه له‌به‌شه بیركارییه‌كه.
ئه‌گه‌ر ئای تی له‌دوو به‌شی وه‌ك فیزیاییو ماتماتیك پێكبێت، ئه‌وا وشه‌ی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییهكهش ده‌بێته دوو به‌ش،
تهكنۆلۆژیایهكه نوێنه‌رایه‌تی به‌ش فیزیاییه‌كه دهكاتو زانیارییهكهش نوێنه‌رایه‌تی به‌شه ماتماتیكهكه ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیر لهئای تی بكه‌ینه‌وه به‌مشێوه‌یه ئه‌وا زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان هه‌مووی له‌شوێنێكدا قه‌تیش ده‌مێنه‌وه و ناتوانین له‌شوێنێكه‌وه بنێردرێت بۆ شوێنێكی تر، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵگرتنی لهمیمۆرییهكانی وه‌ك فلاشو جۆره‌كانی تری میمۆری نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌م پێناسه‌یه بێت ئینته‌رنێت ناچێته قاڵبی ئای تییه‌وه، بۆیه بیر له‌په‌ره‌پێدانی ئای تی كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر كه بتوانرێت زانیارییه‌كانی هه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیاوه بگوێزرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی میمۆریی وه‌ك هۆكارێكی گواستنه‌وه به‌كاربهێنین، ئه‌م
بیركردنه‌وه‌یه‌ش دهستهواژیهكی تری به‌رهه‌مهێنا كه ئه‌ویش (ICT) كه كورتكراوه‌یه بۆ (information communication technology) واته ته‌كنۆلۆژیای پهیوهندیو زانیاری، كه‌واته فه‌رمانی ئه‌م زانسته بێجگه له‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كاندا ده‌كات بهتهكنۆلۆژیا
ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی پهیوهندیو نێتۆركینی له‌گه‌ڵدا بكات‌و چیتر زانیارییه‌كان له‌شوێنێكدا قه‌تیس نهمێنێتو چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌ك ئینتهرنێتو مۆبایلی لێبكه‌وێته‌وه، كه هه‌موویان زانیارییه‌كان لهكۆمپیوتهرێكی بچووكی وه‌ك مۆبایله‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ دانه‌یه‌كی تر. ئێستا هه‌موو ئه‌و تهكنۆلۆژییانهی چوارده‌ورمان كه به ئای تی ناوی ده‌به‌ین بریتیه لهICT
zankokurd


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet bo aw zanyareya
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh kaka suren bo babatakat zor jwana aw zaneareeana


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیاریه هه‌ربژیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه