.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






نوسه‌ر هه‌وره‌مان محمود له 2009/10/05 – 8:07 PM - جه‌وله‌ی شه‌شه‌می خولی لالیگای ئیسپانی تامكردنی یانه‌ی ریاڵمه‌دریدی لێكه‌وته به‌شكست به‌رامبه‌ر یانه‌ی یشبیلیه، ئیشبیلیه تاكه یانه‌ی ئه‌مساڵ بوو كه توانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توشی شهرمهزاریو ئیحراج بون بكات! دۆرانێك كه یاریزانانی یانه‌ی ئیشبیلیه نمایشیان به‌سه‌ر یاریزانانی ریاڵمهدریدهوه ده‌كرد! ئه‌گه‌ر لێهاتویی كاسیاسی گۆلچی نه‌بوایه یانه مه‌له‌كیه‌كه زۆر خراپتر له‌و ئه‌نجامه دهدۆرا، هۆكار زۆره بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵمه‌درید له‌م یاریه‌دا وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌ڵكو توشی شكست بوو.
یه‌كه‌م: هۆكارێكی راسته‌قینه كه له‌نوسینێكی تردا باسم لێوه كرد كاتێك یانه‌ی ریاڵمه‌درید لهخۆئاماده كردن‌دا بوو، ئه‌ویش هۆكاری لاوازی هێڵی به‌رگریه له‌تۆپه به‌رزه‌كاندا، یانه‌ی ریاڵمه‌درید ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێكی باش یاریزانی كری له‌هێڵی ناوهندو پێشه‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا جێگه‌ی گومانی باشی راهێنه‌رو یانه‌كه بوون، به‌لام ده‌سته‌ی ئیداری یانه‌كه نه‌یانتوانیوه كۆمه‌ڵێك یاریزانی باش بكرن له‌هێڵی به‌رگری كه له‌تۆپه به‌رزه‌كاندا لێزان بن، ره‌نگه یاریزانانی هێڵی به‌رگری هیچ كێشه‌یه‌كیان له درێژیبالایاندا نه‌بێت! به‌لام كێشه‌ی ئه‌م یاریزانانه له‌وه‌دایه كه سهرلێدهرێكی باش نین! ئه‌و دوو گۆڵه‌ی كهشهوی رابدروو لێی تۆمار كرا هه‌ردوكیان له‌رێگه‌ی لێدانی سه‌ره‌وه بوو، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ند تۆپێكی تریان به‌سه‌ر ئاراسته‌ی گۆڵ كرد له‌وانه تۆپێكی فابیانۆو ریناتۆ كه ده‌بووایه سه‌د له‌سه‌د گۆڵ بونایه، به‌لام بۆیهكهمیان كه‌می ته‌ركیزی فابیانۆو بۆدووهمیشیان لێهاتوویی كاسیاس ریگری تۆمار كردنی گۆڵ بوون.
دووه‌م: چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان له‌لایه‌ن پیلگرینی راهێنه‌ره‌وه، یانه‌ی ریاڵمه‌درید له‌كۆی 5 یاری خۆئاماده‌كاری 5 گۆڵی له‌رێگه‌ی تۆپه راوهستاوهكانو به‌سه‌ر لێ تۆمار كرا، كه‌چی ئه‌م راهێنه‌ره نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه دابنێت‌و جارێكی تر دووباره‌و چه‌ند باره نه‌بێته‌وه.
سێهه‌م: پێكرانی رۆناڵدۆ‌و پرنهكردنهوهی شوێنه‌كه‌ی، به‌جۆرێك رۆناڵدۆ له‌یاریه‌كانی رابردوودا پیاوی یه‌كه‌می یاریه‌كان بوو هه‌روه‌ها گۆڵكاری یه‌كه‌میش بوو كه توانی بووی له5 یاریدا 5 گۆڵ تۆمار بكات، به‌لام له‌نه‌بونی ئه‌ودا له هێڵی لاكانی یانه‌ی ریاڵمه‌درید یه‌كجار لاوازی پێوه‌دیار بوو.
چواره‌م: خراپی ئاستی هێرشبه‌رانی ریاڵمه‌درید، هه‌ریه‌كه لهرائولو بنزیمه له‌كاته باشه‌كانیان نه‌بوون، به‌تایبه‌تی بن زیمه ته‌نها به‌ناو لهیاریگاد هه‌بوو ئه‌گینا له‌روی ئاست‌و ئه‌داوه حزوری نه‌بوو، له‌مه‌شدا ره‌نگه به‌هێزی به‌رگری یانه‌ی ئیشبیلیه وای كردبێت.
پێنجه‌م: باش یاریكردنی یانه‌ی ئیشبیلیه به‌جۆرێك یانه‌ی ریاڵمه‌دریدی توشی شۆك كردبوو، یه‌كێك له‌خاڵه به‌هێزه‌كانی یانه‌ی ئیشبیلیه ئه‌وه بوو نه‌یانده‌هێشت یاریزانیانی ریاڵمه‌درید تۆپ بگرن‌و به‌سه‌ر به‌ستی یاری بكه‌ن.
هاوپۆل خوولهکانی ئیسپانیا | 2 بۆچونه‌کان »


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پێكرانی رۆناڵدۆ‌و پرنهكردنهوهی شوێنه‌كه‌ی،
ده‌ی ده‌ی دڵی خۆتان به‌وه بده‌نه‌وه هههههههههه
ئاگات لێ بوو تۆپ بهرقاچتان نه‌ئه‌که‌وت ههه
ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم ئه مه‌وێ ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده م هیچ یانه‌یه‌ک له جیهاندا نیه نه‌دۆڕێت ئه‌وه فه‌لسه فه ی دۆگۆڵییه یارییه ک ئه‌یبه‌یته‌وه و یارییه ک
ئهیدۆڕێنی لێره‌دا ئه وه موهیمه که بیر بکه‌یته‌وه که هۆی دۆڕاندنه‌که‌ت چییه و هۆی لاوازییه که ی بزانیت و چاره‌سه‌ری بکه‌یت دوباره ده‌ستت خۆش بێت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Yad 92 (2009-10-06 18:15:30)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه