.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوكه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" له ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد بێهروز غه‌ریب پوور له گه‌وره‌ترین هۆڵی شانۆیی وڵاتی ئیتاڵیا نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوكه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" له ده‌رهێنانی شانۆكاری سنه‌یی بێهروز غه‌ریب پوور و به ئاوازدانه‌ر بێهزاد عه‌بدی، به ڕێبه‌رایه‌تی ئۆركستری "ڤیلادیمیر سیرنێكۆ" و به ده‌نگی گۆرانیبێژی كورد مسته‌فا مه‌حموودی له یه‌كێك له ناودارترین هۆڵه‌كانی شانۆیی وڵاتی ئیتاڵیا به ناوی "كۆیرینۆ" له شاری رۆم نمایش كرا و له لایه‌ن بینه‌ران و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی ئیتاڵی و ئێرانییه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا.
له كاتی نمایش كردنی شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوكه‌ڵه‌ی "عاشووڕا"دا باڵیۆزه‌كانی ئێران له واتیكان و رۆم، قایم مقامی رێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌كانی ئێران له ئیتاڵیا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی میرات و چالاكییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئیتاڵیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و هه‌روه‌ها شاره‌وانی رۆم ئاماده‌بوون.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی وڵاتی ئیتاڵیایه كه شانۆگه‌رییه‌كی ئایینی به‌م شێوه‌یه نمایش بكرێت، بینه‌رانی ئیتاڵی كه ئۆپێراكه كاریگه‌ر بوو له‌سه‌ریان دوای ته‌واو بوونی شانۆگه‌رییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گروپه‌كه‌یان چه‌پڵه رێزان كرد.
هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوكه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" له میدیاكانی ئیتاڵیادا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ره‌نگدانه‌وه‌ی بوو به شێوه‌یه‌ك كه گۆڤاری ناوداری "رێپۆبلیكا" راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م شانۆگه‌رییه بڵاوكرده‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شانۆكاری ناوداری كورد بێهروز غه‌ریب پوور له لایه‌ن به‌رپرسانی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی "ئۆرینۆ دێل ماره" واته "موسافرهكانی ده‌ریایی" له وڵاتی ئیتاڵیا وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر له شانۆی بووكه‌ڵه‌ی دنیادا رێزی تایبه‌تی لێ‌گیرا و خه‌ڵاتی "سییرێنا درۆ" واته "شای ماسی" پێبه‌خشرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 4 تا 8ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له شاری "چرڤیا" كه یه‌كێكه له شاره كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ئاتلانتیك له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
