.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ گروپی موزیكی كوردی "ژوانا" به سه‌رپه‌رستی و ده‌نگی گۆرانیبێژی لاوی كورد سه‌عدوڵڵا نه‌سیری، بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و له تاران، كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی سازكرد.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، گروپی موزیكی كوردی "ژوانا" به سه‌رپه‌رستی و ده‌نگی گۆرانیبێژی لاوی كورد سه‌عدوڵڵا نه‌سیری له شه‌وانی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه و هه‌ینی 7 و 8 و 9ی ئۆكتۆبری 2009 له ته‌لاری وه‌حده‌تی تاران كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی ساز كرد كه له لایه‌ن هۆگرانی موزیكی كوردییه‌وه پێشوازییه‌كی لێكرا.
بڕیار وایه ئه‌م به‌رنامه‌ی ئه‌ندامانی "ژوانا" له مانگی داهاتوو له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی سوید و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا پێشكه‌ش بكرێت.
كۆنسێرتی گروپی موزیكی "ژوانا" له دوو به‌شدا به‌ڕێوه‌چوو، له به‌شی یه‌كه‌مدا گۆرانی "سهرسهراوهكان"، "شانشین"، "مێهره‌بان"، "دیواخ" و "كۆچ" و هه‌روه‌ها له به‌شی دووه‌می كۆنسێرتهكهشدا گۆرانی "هه‌نار"، "مه‌جنوون"، "سه‌فه‌ر"، تاكژه‌نی باڵه‌بان، پێكه‌وه ژه‌نینی ئامێژه زهربییهكان و له كۆتاییشدا گۆرانی "رویت را مگردان" واته "رووت وهرمهگێڕهوه" به زمانی فارسی پێشكه‌ش كرا كه له هه‌ندێك له گۆرانییه‌كان، ئاماده‌بووانی ناو ته‌لاری گه‌وره‌ی وه‌حده‌تی تاران به چه‌پڵه لێدان گروپه‌كه‌یان هاوڕێیه‌تی كرد.
به‌شێك له گۆرانییه‌كانی كۆنسێرتی گروپی موزیكی كوردی "ژوانا" به ئاوازدانه‌ری موزیكزانی لاوی سنه‌یی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری ئاماده‌كراوه و به‌شێكیش له گۆرانییه‌كان له مێلۆدی فۆلكلۆری كوردی "هه‌ورامان"، "هۆره" و مه‌قامی "حه‌یران" هه‌ڵبژێردرابوون، تا گوێگری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به جوانی له‌گه‌ڵ موزیكی كوردی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ئاشنا بێت.
جێی ئاماژه پێدانه ئه‌م گروپه شایه‌د ته‌نیا گروپێكی موزیكی كوردی له ئێران بێت كه
شێوازی چڕی گۆرانییه‌كان له زمان و زاراوه جۆراوجۆره‌كانی كوردییه‌وه نزیكه و چاره‌گه تۆنی هه‌مووی ئامێره‌كانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه له كوردیدا بوونی هه‌یه كۆك
كراون و به‌شێوه‌یكی زۆر جوان پێشكه‌ش كران.
گروپی موزیكی كوردی "ژوانا" له 6 هونه‌رمه‌ندی گه‌نج و به‌ئه‌زموون
پێكهاتووه، له‌وانه: سه‌عدوڵڵا نه‌سیری ـ سه‌رپه‌رستی گروپ، گۆرانیبێژ، ئاوازدانه‌ر، شاعیر و ئامێرژه‌نی دیلان، یه‌دوڵڵا نه‌سیری ـ ئامێرژه‌نی كه‌مانچه و دیلان، ئیسماعیل مه‌ردانی ـ ئامێرژه‌نی باڵه‌بان، موختار زه‌ند سه‌لیمی ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف، دایره و ده‌هۆڵ، پووریا باباحاجیانی ـ ئامێرژه‌نی زه‌رب و ئه‌یووب ساعیدی ـ ئامێرژه‌نی تار و ڤیۆلۆنسێل.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه









destt xosh bet hawa gyan bo am babeta jwana serkawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه